شیعیا بە (عیبری: ישעיהו) بە (عەرەبی: شِعِیِا).

یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا بە پێی ئایینی یەهوودییەت و باوەڕی مەسیحییەت و ئایینی ئیسلام.

بنەچە دەستکاری

ناوی تەواو/ شیعیا کوری ئەمسیا کوری نیریا کوری ئەفنیا کوری بەھشەت کوری عازر کوری بەرخیا کوری پێغەمبەر سولەیمان کوری پێغەمبەر داوودە.

پێغەمبەرایەتی دەستکاری

شیعیا یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی نەتەوەی خێڵی بەنی ئیسرائیل یان نەتەوەی خێڵی (جوولەکە).

کات و شوێنی لە دایکبوونی و شەهیدکردنی و شوێنی ناشتنی دەستکاری

لە ساڵی ٧٦٥ی پ. ز لە شاری (قودس/ئۆرشەلیم) لە وڵاتی (فەڵەستین) لە دایکبووە. لە دوایی پێغەمبەری خودا (سولەیمان) بووەتە پێغەمبەر

پێغەمبەر شیعیا ناوی لە قورئانی پیرۆزدا نەھاتووە بەڵکو ناوی لە (آحادیث یان فەرموودەکان)دا ھاتووە. شیعیای پێغەمبەر لە کتێبی ئینجیلدا ناوی بە (ئیشایا) ھاتووە.

پێغەمبەر شیعیا (س. خ)یەکێکە لە پێغەمبەرە کوژراوەکان، کە لە ساڵی ٦٧٩ی پ. ز لە شاری (قودس/ئۆرشەلیم)، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا شەھیدکراوە. بە دەستی سوپای (ئاشۆری یەھوود) بە (عیبری: אשרי יהוד) بە فەرمانی پاشایەکی دڕندە کە ناوی (حەزقیا) بوو.

پێغەمبەر شیعیا (س. خ) لە شاری (قودس/ئۆرشەلیم) لە وڵاتی (فەڵەستین) نێژراوە…[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "قصة النبى شعيا عليه السلام". قصة النبى شعيا عليه السلام ~ حارث بن كعب. Retrieved 2021-10-09.

[١]

  1. ^ "قصص من زمان بعض الأنبياء(ع)". www.almaaref.org (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-10.