تيگەيشتن لە نيشانەکانی شيزۆفرينيادەستکاری

شيزۆفرينيا حالەتێکی دەروونیە کە زۆربەی کات لە کۆتایی تەمەنی هەرزەکاری ياخود لە سەرەتای هەراشى دەردەکەوێت. کاریگەری لەسەر قسەکردن و بیرکردنەوە و سۆز و بواری دیکەی ژيانی کەسەکە دەتوانێت کار لە کەسایەتی کۆمەلایەتی و چالاکی رۆژانەی بکات. شيزۆفرينيا حالەتێکی دەگمەنە کار لە نزیکەی ٠.٢٥٪ تا ٠.٦٤٪ دانیشتوانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات بەپێی زانیاریی دامەزراوی تەندروستی دەروونی نیشتیمانی. دەتوانێت کاریگەری قووڵی هەبێت لەسەر ژیانی کەسەکە و ژیانی ئەوانەی دەوروبەری کەسەکە. زۆربەی کات نیشانەکان دەردەکەون کاتێک کەسەکە لەنێوان درەنگی هەرزەکاری و سەرەتای ٣٠کانیەتی. نیشانەکان زیاتر لە نێر زووتر دەردەکەون دواتر لە رەگەزی مێ.لە هەندێک ‌‌‌حالەت، توشبووەکە لە تەمەنێکی بچووکەوە رەفتاری نائاسایی نیشان دەدات، بەلام لەگەل تێپەر بوونی کات تەنها بەرەو خراپتر دەچێت. لە خەلکیتر، نیشانەکان لەوانەیە لەپڕ دەربکەون. شیزۆفرینیا نەخۆشیەکی درێژخایەنە کە بە درێژای ژیان دەمێنێت بەڵام بە وەرگرتنی چارەسەری گونجاو دەتوانرێت نیشانەکانی کۆنترۆل بکرێت.

نیشانەکاندەستکاری

شیزۆفرینیا بە ڕێگای جیاجیا کار لە خەڵکی جیاواز دەکات، بەڵام هەندێک نیشانەی باو هەیە کە بریتین لە:

  • قسەکردن بە شێوازێکی ئاڵۆز کە تێگەیشتنی سەختە
  • کەمی دەربڕینی دەموچاوی
  • کەمی دەربڕینی سۆز
  • کەمی هەبوونی پاڵنەر
  • سەختی تەرکیزکردن
  • شێتی هۆشی، وەک بڕوای هەڵە و وڕێنە

پێش دەرکەوتنی ئەم نیشانانەی سەرەوە لەوانەیە کەسەکە:

  • هەست بە نائارامی بکات
  • هەست بە نیگەرانی بکات
  • تا ڕادەیەک (تەرکیز) لەدەستبدات

لەم برگەی خوارەوە هەندێک لە نیشانە سەرەکیەکانی شیزۆفرینیا بە وردی باس دەکرێت

بڕوای هەڵەدەستکاری

توشبووەکە باوەڕ بە شتی جۆراو جۆر دەکات کە دوورن لە ڕاستی و بەڵگەی تەواوی نیە. بۆ نموونە، لەوانەیە باوەر یاخود هەست بکەن کە:

  • کەسێکی زۆر گرینگن
  • کەسانی تر شوێنیکەوتوون
  • کەسانی تر هەوڵ دەدەن کۆنترۆڵیان بکەن
  • ناوازەن و هێز و توانایان هەیە

وڕێنەدەستکاری

هەندێک لە تووشی وڕێنە دەبن. باوترینیان دەنگ بیستنە، بەڵام وڕێنە دەتوانێت کار لە هەموو هەستەکان بکات. بۆ نموونە، بینین و هەست کردن و تامکردن و بۆنکردنی شتی جیاواز کە لەڕاستیدا لەوێ نین.

قسە و بیرکردنەوەی سەر لێ شێوێنەردەستکاری

قسە و بیرکردنەوەی کەسەکە لەوانەیە باز بدات لە بابەتێک بۆ بابەتێکی تر بەبێ هیچ هۆکارێکی (مەنتیقی). هەر لەبەر ئەم هۆکارە تێگەیشتن لێیان ئاسان نیە.

لەوانەیە هەروەها گرفت و زەحمەتی لەبەرکردن و تێگەیشتن و بەکارهێنانی زانیاریان هەبێت.

نیشانەی تردەستکاری

ئەم نیشانانەی سەرەوە دەتوانن هەروەها کار بکەن لە:

  • پاڵنەرەکانی ژیانی کەسەکە: لەوانەیە تووشبووەکە چالاکی ڕۆژانەی فەرامۆش بکات، وەک بایەخدان بەخۆی. ئەوان هەروەها لەوانەیە تووشی نەخۆشی ووشک بوونی سەردەمی لەش ببن کە وایان لێ دەکات بەزەحمەت بتوانن قسە بکەن یان بجولێن.
  • دەربڕینی سۆزی کەسەکە: لەوانەیە کەسەکە لە بۆنەی خۆشی یان ناخۆشی کاردانەوەی گونجاو نەبێت یاخود کاردانەوەی نەبێت.
  • ژیانی کۆمەڵایەتی کەسەکە: ئەو کەسە لەوانەیە لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە بکشێتەوە، لە ترسی ئەوەی کەسانی تر زیانیان زیانی پێبگەیێنن.
  • پەیوەندی کەسەکە: بیرکردنەوەی نائاسایی و جیاوازی شێوازی قسەکردنی تووشبووەکە وادەکات پەیوەندی لەگەل کەسانی تر ئاسان نەبێت.

گەلێک لەو کەسانەی کە شیزۆفرینیایان هەیە پێی نازانن و هەست بەوە ناکەن کە نەخۆشن. وڕێنە و بڕوای هەڵە لەلایەن ئەو کەسەی بەسەری دێت زۆر ڕاستەقینەیە. ئەمەش وادەکات (قەناعەت) هێنان بە نەخۆشەکە بۆ وەرگرتنی دەرمان کارێکی سەخت بێت. ئەوانیش لەوانەیە لە کاریگەری لاوەکی دەرمانەکە بترسن یاخود وابزانن دەرمانەکە زیانی بۆ ئەوان هەیە.

هۆکاری توشبووندەستکاری

شیرزۆفرینیا دەتوانێت دروست ببێت کاتێک جیناتی دیاریکراو و هەندێک (فاکتەری) دیاریکراوی ژینگە تێکەڵ بەیەکتری دەکرێن، بەپێی سەرچاوە گشتیەکان. بۆ نموونە، هەموو ئەم (فاکتەرانەی) خوارەوە لەوانەیە بەشداری بکەن لە پەرەسەندنی شیزۆفرینیا.

دەکرێت بۆی مابێتەوە لە خانەوادەکەیدەستکاری

ئەگەر خانەوادەکە هیچ مێژوویێکی نەبێت لەگەل شیزۆفرینیا، ئەگەری توشبوون سەدا یەکە(١٪). لەگەڵ ئەوەشدا، مەترسی توشبوون زیاترە ئەگەر هەر یەک لە دایک یان باوکی کەسەکە هەیبێت.

ناهاوسەنگى كيميايى مێشکدەستکاری

 ناهاوسەنگی نێورۆترانسمیتتێر ناوبراو بە دۆپاماین و لەوانەیە هەروەها (سەرەوتەنین) لە مێشک دەبێتە هۆی دروستبئنی شیزۆفرینیا.

هۆیەکانی ژینگەدەستکاری

ئەو هۆکارانەی ژینگە کە ئەگەری توشبوون بە شیزۆفرینیا زیاد دەکەن ئەمانەن:

  • ئەزیەت پێگەیشتنی مناڵ لە کاتی لەدایک بوون
  • بەدخۆراکی لەپێش لەدایک بوون
  • توشبوون بە ڤایرۆس
  • هۆکاری دەروونی وەک تاسان

هەندێک دەرمانی دیاریکراودەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٧، زانایێک بەڵگەیان دۆزیەوە بۆ پێشنیارکردنی ئەو بیرۆکەیەی کە هەندێک ماددەی ناو حەشیش دەبنە هۆی شیزۆفرینیا. لەگەڵ ئەوەشدا زانایەکانی تر پێشنیاریان کردووە کە بە هۆی هەبوونی شیزۆفرینیا هەندێک کەس ڕوو دەکەنە حەشیش.

چارەسەردەستکاری

شیزۆفرینیا نەخۆشیێکی درێژخایەنە، بەڵام وەرگرتنی دەرمان و چارەسەری کاریگەر دەتوانێت نیشانەکان بەڕێواببات و نەهێشتنی خراپ بوونەوەیان و نەخۆشەکە بەدوور دەگرێت لە داخیل بوون.

تاقیکردنەوەی هەر کەسێک جیاواز دەبێت لە کەسانی تر، لەبەر ئەوە دکتۆرەکان تەنها دوای بینینی توشبووەکە چارەسەری پێویست دەدۆزێتەوە.

هەندێک دەرمانی باو بۆ شیزۆفرینیا ببریتین لە:

  • ریسپێریدۆن
  • ئۆلانزاپین
  • کوێتیاپین
  • زیپرازیدۆن
  • کلۆزاپین
  • هالۆپێریدۆل

زۆربەی ئەو دەرمانانەی بەکاردێن کارحگەری زیانبەخشی هەیە وەک کێشای دەماری و زیادبوونی کێش. دەرمانی نوێتر کاریگەری زیانبەخشیان کەمترە. پێویستە نەخۆش بەردەوام بێت لەسەر وەرگرتنی چارەسەر سەرەڕای نەمانی نیشانەکانی، لەبەر ئەوەی وەرنەگرتنی دەرمان لە هەندێک حاڵەت دەبێتە هۆی گەڕانەوەی نیشانەکان.

دەستنیشانکردنی نەخۆشیدەستکاری

هیچ پشکنینێکی پزیشکی نیە بۆ دەستنیشان کردنی شیزۆفرینیا. دکتۆر تەنها بەپێی ڕەوشت و ڕەفتاری کەسەکە نەخۆشیەکە دەستنیشان دەکات. ئەوان هەروەها دەربارەی مێژووی تەندروستی جەستەیی و دەروونی دەپرسن.

ئەگەری هەیە پزیشکەکان هەندێک تاقیکردنەوەی پزیشکی تر راسپێرن بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی نەخۆشی تر وەکو شێرپەنجە، برینداری مێشک، یان نەخۆشی دەروونی تر.

پێوانەی دەستنیشانکردنی نەخۆشیدەستکاری

بۆ دەستنیشانکردن شیزۆفرینیا، پێویستە پزیشکەکە نامیلکەی دەستی دەستنیشانکردن و ئاماری نەخۆشیە دەروونەکان چاپی پێنجەم بەکار بێنێت. ئەم نامیلکەیە پێوانە دەستەبەر دەکات بۆ دەستنیشانکردنی مەودایەکی فراوانی نەخۆشیە دەروونیەکان.

بە گوێرەی پێوانە، دەبێت بەلایەنی کەم دوو لەم پێنج نیشانانەی خوارەوەی هەبێت بە درێژای مانگێک یان زیاتر:

  • بڕوای هەڵە
  • وڕێنە
  • بێ سەروبەری قسە
  • بێ سەروبەری ئاشکرا یان ڕەفتاری کاتاتۆنیک
  • نیشانەی نەرێنی، وەکوو نەبوونی قسە، کەمی سۆز، یان نەبوونی هاندان

توشبووەکان دەبێت هەروەها هەست بە بێتوانایەکی زۆر بکەن لە قوتابخانە یان لە کار و کێشەی گفتوگۆیان بۆ دروست دەبێت و ناتوانن وەک مرۆڤێکی ئاسایی بایەخ بە خۆیان بدەن، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا دەبێت نیشانەکانیان بۆ ماوەی ٦ مانگ یان زیاتر هەبێت.

هەڵوێستدەستکاری

شیزۆفرینیا نەخۆشیێکی دەروونی درێژخایەنە کە دەتوانێت کاریگەری قووڵی هەبێت لەسەر توانای کەسێک لە ژیان. ئەو کاریگەریانەش بە هەمان شێوە کار لە دەوروبەری کەسەکە دەکات.

چارەسەر بەردەستە کە یارمەتی توشبووان دەدات زاڵ بن لەسەر نیشانەکانیان. توشبووانی شیزۆفرینیا هەروەها سوودێکی زۆر دەبینن لە پشتگیری خانەوادەکانیان و هاورێکانیان و خزمەتگوزاری کۆمەڵگە.

سەرچاوەکاندەستکاری

https://www.medicalnewstoday.com/articles/36942