شۆڕشیی ھەنگاریای ١٩٥٦

شۆڕشی ھەنگاریای ١٩٥٦ (٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦–١٠ی تشرین دووەمی ١٩٥٦)، شۆڕشێکی نیشتیمانی بوو دژی حکوومەتی کۆماری گەلی ھەنگاریا(١٩٤٩–١٩٨٩)، و دەست تێوەردانی سیاسەتی ناوخۆیی ھەنگاریا لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت. لە سەرەتادا شۆڕشێکی ئەنارکی بوو، بەڵام دواتر شۆڕشی ھەنگارییەکان لەنێو خەڵکی ھەنگاریادا پەرەی سەند، و خەڵک پێکەوە لە دژی دەست تێوەردانەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لە ئەورووپا پێکھاتن.

شۆڕشی ھەنگاریای ١٩٥٦
بەشێک لە شەڕی سارد

(١٩٤٩–١٩٥٦) سووتاندنی ئاڵای کۆمۆنیستەکان ھێمایەکی شۆڕشگێڕە یاخیبووەکان بوو
شوێن
ئەنجام
  • کشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لە خاکی ھەنگاریا بۆ ماوەیەکی کاتی
  • بردنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لە زنجیرە شەڕەکان
  • پێشێلکردنی شۆڕشەکە
شەڕکەرەکان

 یەکێتیی سۆڤیەت

شۆڕشگێڕە کرێکارەکانی حوکومەت
 مەجارستان شۆڕشگێڕە ھەنگارییەکان
ھێز
  • ٣١٫٣٥٠ سەرباز
  • ١٫١٣٠ تانک[nb ١]
نەزانراو
زەرەر و زیانە گیانییەکان
  • ٧٢٢ کوژراو
  • ١٫٥٤٠ ونبوو[١]
  • ٢٫٥٠٠–٣٫٠٠٠ کوژراو
  • ١٣٫٠٠٠ ونبوو[٢]
٣٫٠٠٠ کوژراوی سیڤیل[٣]

دەستپێکی شۆڕش دەستکاری

شۆڕشی ھەنگاریا لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ دەستیپێکرد، کاتێک خوێندکارانی زانکۆ بانگەوازیان لە دانیشتووانی مەدەنی کرد بۆ ئەوەی لە بینای پەرلەمانی ھەنگاریا، لەگەڵیاندا کۆببنەوە بۆ ناڕەزایی دژی دەسەڵاتی جیۆپۆلەتیکی سۆڤیەت لە ھەنگاریا. شاندێکی خوێندکارەکان چوونە ناو بینای ڕادیۆی ھەنگاریا بۆ بڵاوکردنەوەی ١٦ داواکاری بۆ چاکسازی سیاسی و ئابووری بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی ھەنگاریا، بەڵام دوای چەند خولەکێک بەسەر ڕاگەیاندنەکە، لەلایەن پاسەوانانی ئاسایشەوە دەستگیرکران. کاتێک خۆپیشاندەرانی خوێندکاران لە دەرەوەی بینای ڕادیۆ داوای ئازادکردنی شاندە خوێندکارانەکەیان کرد، پۆلیسەکانی پاراستنی دەوڵەت، بە چەک چەندین خۆپیشاندەریان کوشت و بریندارکرد.[٤]

لە ئەنجامدا، خۆپیشاندانی ھەنگارییەکان بەرەو شۆڕشی چەکداری ملی شۆڕکرد، خوێندکارە ناڕازییەکان خۆیان ڕێکخست بۆ میلیشیا شۆڕشگێڕەکان بۆ شەڕکردن دژی حوکومەتی ھەنگاریا، سەرکردە کۆمۆنیستییەکانی ھەنگاریا و فەرماندە پۆلیسەکان دەستگیرکران، و زیندانییە سیاسییە دژە کۆمۆنیستەکان ئازادکران و چەکیان پێدرا بۆ شەڕکردن دژی کۆمۆنیستەکان. لە ئەنجامدا حکوومەتی نوێی ھەنگاریا دامەزرا و بەیاننامەی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکرایەوە، دەرچوونی ھەنگاریا لە پەیماننامەی وارشۆ ڕاگەیاندرا.[٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ The UN General Assembly Special Committee on the Problem of Hungary (1957) estimated ٧٥٫٠٠٠–٢٠٠٫٠٠٠ سەرباز و ١٫٦٠٠–٤٫٠٠٠ تانک OSZK.hu (p. 56). Soviet archives (available in Lib.ru, Maksim Moshkow's) list٣١٫٥٥٠ سەرباز ١٫١٣٠ تانک، و تۆپی پەروانەیی) Lib.ru 9 February 2010 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. (بە ڕووسی).
  1. ^ Györkei, J.; Kirov, A.; Horvath, M. (١٩٩٩). دەستێوەردانی سەربازی سۆڤیەت لە ھەنگاریا، ١٩٥٦. New York: Central European University Press. p. 370. ISBN 963-9116-35-1.
  2. ^ UN General Assembly Special Committee on the Problem of Hungary (1957) "Chapter V, footnote 8" (PDF).
  3. ^ "B&J": Jacob Bercovitch and Richard Jackson, International Conflict: A Chronological Encyclopedia of Conflicts and Their Management ١٩٤٥–١٩٩٥ (١٩٩٧) p. 85
  4. ^ "Hungarian Revolt of 1956", Dictionary of Wars(2007) Third Edition, George Childs Kohn, Ed. pp. 237–238.
  5. ^ "Dossier: The 1956 Hungarian uprising - present-day perspectives | Heinrich Böll Stiftung". Heinrich-Böll-Stiftung (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-07.
  6. ^ "Remembering '56: The Hungarian Revolution". Origins (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-07.