شاینداون
گرووپێکی مۆسیقی ئەمریکی
شاینداون (ئینگلیزی: Shinedown) گرووپێکی مۆسیقی ھارد ڕۆکی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە لە جاکسنڤیڵی فلۆریدا، لەلایەن ئەندامانی گرووپەکە برێنت سمیت (گۆرانیبێژ)، براد ستیوارت (گیتاری بەیس)، جەیسن تاد (گیتار) و باری کرک (تەپڵ). چەند گۆڕانکارییەک بەسەر ئەندامانی گرووپەکەدا ھاتووە، لەئێستادا سمیت و کرک تەنھا ئەندامی ڕەسەنی گرووپەکەن کە مابێتنەوە. ئەم گرووپە تاکو ئێستا پێنج ئەلبومیان ھەیە: چرپەیەک بەجێبێڵە (٢٠٠٣)، ئێمە و ئەوان (٢٠٠٥)، دەنگی تووڕەیی (٢٠٠٨)، ئەماریلیس (٢٠١٢) و ھەڕەشە بۆ مانەوە (٢٠١٥). شاینداون زیاتر لە ١٠ ملیۆن ئەلبومیان فرۆشتووە لە جیھاندا.
شاینداون | |
---|---|
![]() شاینداون لە ٢٠١٥دا | |
زانیارییەکان | |
بنەچە | جاکسنڤیڵ، فلۆریدا، ![]() |
چەشن | |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠١–ئێستا |
کۆمپانیای تۆمارکردن |
|
ماڵپەڕ | shinedown |
ئەندامان | |
برێنت سمیت بێری کرک زاک مەیەرز ئێریک بەیس | |
ئەندامانی پێشوو | |
نیک پێری جەیسن تاد براد ستیوارت |
سەرچاوەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شاینداون تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |