شارل پیێر بوودلێر (بە فەڕەنسی: Charles Pierre Baudelaire) لە دایکبووی ٩ ئاپریلی ١٨٢١ لە پاریس شاعیر و نووسەر و ڕەخنەگری پێشەنگی فەڕانسەوی بوو.

ژیان دەستکاری

بوودلێر لە پاریس لەدایک بوو. لە تەمەنی شەش ساڵیدا باوکی مرد. ساڵێک دواتر دایکی شووی بە سەروانێک کرد و بوودلێر کەوتە بەر دەستی زڕباب. قەت بە دڵخۆشییەوە ئەو ژیانەی نەدەھاتەوە بیر. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ژنی خواست. ساڵی ١٨٦٧ بەھۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دواییی کرد.[١]

پێگەی وێژەوانی دەستکاری

ھەموو خاوەن‌ڕایان، بێ ھیچ گومان و دوودڵییەک، بوودلێر بە سەردەق‌شکێنی شێعری مودێرن دادەنێن.[٢] ئارتوور ڕەمبۆ(١٨٩١-١٨٥٤)، شاعیری پێشەنگ، دەڵێ: "بوودلێر شالیاری شاعیرانە". ئەو سەرقافڵەچیی شاعیران و تەنانەت زۆربەی ھونەرمەندانی مودێرنیشە. ھەمیەتی تایبەتیی ئەو لە نوێخوازی و تازەگەرییەکی پڕشنگداردایە کە ھاوکات داڕشتە و مانای پێکەوە ئەنگاوتووە.[٣] دونیای مودێرن لە سەرپاکی بەرھەمەکانیدا شەپۆل دەدا. لە ڕاستیدا ئەوە بوودلێر بوو کە نرخ و مانای بە مودێرنیتە بەخشی.[٤] ئیڤان بوونفوا، شاعیری ناوداری فەڕانسەوی دەڵێ: نابێ سەدەی نۆزدەھەم ھەر بە سەدەی مارکس و نیچە و کەمێک دواتر فڕۆیدەوە ناودێر کرێ، بەڵکوو سەدەی نۆزدەھەم ھەروەھا سەدەی بوودلێریشە.[٥] بوودلێر هەم باوکی شێعری مودێرن و هەم بە یەکێک لە هەنگاونەرانی پێش‌وەختەی سەمبولیسم و سووریالیسم دێتە ئەژمار.[٦]


بەرھەمەکان دەستکاری

بێجگە لە ڕەخنە و وتار، ئەم کۆپلە شێعرانە و چیرۆکێکی لە پاش بەجێ ماوە. سەرجەم کۆپلە شێعرەکان دواتر لە یەک بەرگدا به ناوی "گوڵە دۆزەخییەکان" بڵاو بوونەوە.

  • خەفەت و ئامانج
  • دیمەنە پاریسییەکان
  • ئاوی ئاگراوی
  • گوڵە دۆزەخییەکان
  • شۆڕش
  • مەرگ
  • فانفاریا (تاقە چیرۆکێک کە بوودلێر نووسیویەتی)

کۆچی دوایی دەستکاری

بوودلێر ڕۆژی ٣١ی ئووتی ١٨٦٧ لە تەمەنی ٤٦ ساڵاندا پاش ئەوەی بەھۆی جەڵتەی دڵ لایەکی جەستەی لە کار کەوتبوو، کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی مونپارناسی شاری پاریس نێژرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ شاعر رنج‌ھای فرزانە (زیست نامە بودلر)، مھتدی، احسان. حرفە ھنرمند، تھران: ٢٠١٣
  2. ^ شاعر رنج‌ھای فرزانە (زیست نامە بودلر)، مھتدی، احسان. لاپەڕە: ١١، نشر حرفە ھنرمند، تھران: ٢٠١٣
  3. ^ گل ھای دوزخی (مجموعە اشعار بودلر)، زاغیان، نیما (وەرگێڕ). لاپەڕە: ١٣، انتشارات نگاە، تاران: ٢٠١٥
  4. ^ جنون ھوشیاری، شایگان، داریووش. چاپ و نشر نظر، لاپەڕە: ٥٧، چاپی دووھەم، تاران: ٢٠١٥
  5. ^ جنون ھوشیاری، شایگان، داریووش. چاپ و نشر نظر، لاپەڕە: ١١، چاپی دووھەم، تاران: ٢٠١٥
  6. ^ گلهای رنج(گزیدە شعرها)، پارسایار، محمدرضا(وەرگێڕ). لاپەڕەی دوازدە، هرمس، تاران: ۲۰۱۴