سەرمابوون

(لە سەرماخواردنەوە ڕەوانە کراوە)

سەرمابوون (بە ئینگلیزی: Common cold, nasopharyngitis, rhinopharyngitis, acute coryza) نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە بەشی سەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە دەخاتە ژیر پەنجەی خۆی و زۆرتریش لووت. نیشانەکانی سەرماخواردن قۆزە، ئێشی قوڕگ، پژمە، چڵم و لە ھەندێک کەسا تایە کە ئەم نیشانی بە لانی زۆر ھەتا ٣ حەوتە دەمێننەوە. زیاتر لە ٢٠٠ ڤایرۆس ناسراون کە دەتوانن ببن بە ھۆی سەرماخواردن کە لە نێوان ئەواندا "رینۆڤایرۆس" لە ھەموویان زیاتر خەڵک نەخۆش دەخات.[١][٢]

ڕینۆڤایرۆس

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://books.google.ca/books?id=aVmRWrknaWgC&pg=PA1882
  2. ^ http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3085873