سیانەیی پیرۆز

(لە سیانەیەتی پیرۆزەوە ڕەوانە کراوە)

لەباوەڕی مەسیحییەکاندا بۆ سیانەیی پیرۆز یان یەرەیی (بە ئینگلیزی: Trinityخودا وەکوو سێ دانە کەسی پیرۆز پێناسە دەکرێت (بەگریکی: ὑποστάσεις) کە بریتیین لە خودا باوک، خودای کوڕ (یەسووعی مەسیح) و ڕۆحی پیرۆز. ئەم سیانە لەکەسایەتیدا جیاوازن و بەڵام پێکەوە یەکن و لەیەکێتیدا پێکەوەن و ھەریەکەشیان وەکوو یەک یەکسانن و ھاوجەوھەرن (بەگریکی: ὁμοούσιοι). بەجۆرێکی تر، ھەرسێ کەسایەتییەکەی سیانەیی پیرۆز لەیەک شتن. ئەم باسە یەکێکە لە باسە ئاڵۆزەکانی نێو باوەڕی مەسییحەتدا.[٢]

لەگەڵ ئەوەی لە "بەسەرهاتەکانی درووستبوون ٣" دا نووسراوە کە باوک ئادەم و حەوای لەبەھەشت کردە دەرەوە، بەڵام کڵێسا بە ھەرتەقەی دانەنا کاتێک کە لەبری باوک، کوڕ وێنە کرا، چونکە خودا باوک و خودا کوڕ یەکن[١]

خودای باوک، خودای کوڕی نارد بۆ جیھان[٣]، کە ئەمەش لەڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە بوو[٤]، لەکاتێکدا ڕۆحی پیرۆز بەیەکێکی تر لە سیانەیی پیرۆز دادەنرێت و ناو دەبرێت بە ڕۆحی باوک [٥] و ڕۆحی یەسووع[٦]، نموونەکان لەسەر یەکێتی لە سیانەیی پیرۆزدا، زۆرن.

بەبڕوای مەسیحییەکان، بەتەنھا یەک کەس لەنێو سیانەییەکەدا جێی رەزامەندی نییە بەڵکو پێویستە ھەموویان پێکەوە قبووڵ بکرێن.[٧]

زاراوەی "سیانەیی خودا یان سیانەیی پیرۆز"، بەھیچ جۆرێک لەنێو کتێبی پیرۆزدا بەکارنەھاتووە، بەڵکو بۆ یەکەم جار ئەم زاراوەیە لە ئەنجومەنی نیقییەدا بەکارھات، بەڵام ناوەڕۆکی بابەتەکە لەئینجیلدا بۆ چەند جارێک بەکارھاتووە وەک لە "مەتتا ٤:١٦".

بیروباوەری سیانەی پیرۆز لای زانا مەسیحەکان دەستکاری

وشەی سێیەک ( التثلیث - الثالوث ) مەبەست پێی باوک و کوڕ و ڕووحی پیرۆزە بەلکو کەسانی تری وەک قەشە ترتلیان داھێنەری بووە و یەکەم جار ئەو باسەی کردۆتەوە لەسەدەی دووەمی لەدایکبوون ! لەدوای ئەمە لەناوەڕاستی سەدەی سێیەم قەشە سبیلیوس بە بدعەو داھێنراوی زانی! ھەروەھا اریۆسەکان بانگەوازی ئەوەیان دەکرد تەنھا باوک ئەزەلی و ئەبەدیە بەلام کوڕ و ڕووحی پیروز ئەوانە دروستکراون و ئەزەلی نین [٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ یوحەننا ٣٠/١٠
  2. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی
  3. ^ یوحەننا ١٦/٣
  4. ^ مەتتای ١٨/١
  5. ^ مەتتا ٢٠/١٠
  6. ^ کرداری نێردراوەکان ٧/١٦
  7. ^ مەتتا ٣٩/١٠
  8. ^ http://www.al-maktabeh.com/play.php?catsmktba=3179 ١ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. لاپەرە ٢٣٢ قاموسی کتێبی پیرۆز