سۆفی ماگدالینا شول (Sophie Scholl؛ لە دایکبووی ٩ی ئایاری ١٩٢١ - مردووی ٢٢ی شوباتی ١٩٤٣) کچە خوێندکارێکی، ئەڵمانی چالاکوانی سیاسیی دژە نازی بوو. ئەو کەسێکی چالاک بوو لە گرووپی وایت ڕۆس،[١] کە گرووپێکی بەرەنگاریی نا-توندوتیژ بوو لە ئەڵمانیای نازی.[٢]

سۆفی شول
بە ئەڵمانی: Sophie Scholl
لەدایکبوون٩ی ئایاری ١٩٢١
Cressier، سویس
مردن٢٢ی شوباتی ١٩٤٣(١٩٤٣-٠٢-٢٢) (٢١ ساڵ ژیاوە)
Stadelheim Prison، ئەڵمانیا
بەشێکە لەHans and Sophie Scholl
ناوی کاتی لەدایکبوونSophia Magdalena Scholl
ھۆی مەرگسەر بڕین
کوژراوە بە دەستیJohann Reichhart
شوێنی ناشتنFriedhof am Perlacher Forst
باوکRobert Scholl
دایکMagdalena Scholl
زمانی زگماکیئەڵمانی
پیشەuniversity student، بەرھەڵستکار
پەروەردەLudwig Maximilian University of Munich
نەژاد
ئایینLutheranism
Partner in business or sportHans Scholl
ئەندامیWhite Rose

ئەو بە ناپاک لە قەڵەمەدرا، دوای ئەوەی لە زانکۆی میونشن لەگەڵ براکەی (ھانز) بەیەکەوە گیران لەسەر دابەشکردنی نامیلە لە دژی جەنگ. دواتر سۆفی لەلایەن نازییەکانەوە لە ٢٢ی شوباتی ١٩٤٣ سێدارە درا.[٣] لەوەتەی حەفتاکانەوە، بە گەورەیی یادی کارەکانی سۆفی دەکرێتەوە وەک ڕۆحیەتێکی بەرەنگاریی لە دژی نازیسم.

یادکردنەوە دەستکاری

لە حەفتا و ھەشتاکانی سەددەی بیستەم، سێ فیلم لەسەر سۆفی و کۆمەڵەی بەرەنگاریی ویت ڕۆس بڵاوکرانەوە، یەکەم فیلمیان بەناوی بەڵێنەکە (Das Versprechen) بوو، ئەم فیلمە لەلایەن حکوومەتی باڤاریا پاڵپشتی دارایی لێکرا. لە ساڵی ١٩٨٢، دووەم فیلم لەسەر ژیانی سۆفی بەناوی کۆتا پێنج ڕۆژ (Fünf letzte Tage) بڵاوکرایەوە.

جگە لە فیلم، لە چەند بەرھەمێکی شانۆیی، کتێب و گۆرانی باس لە سۆفی و کۆمەڵەی وایت ڕۆس کراوە.[٤][٥][٦][٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sophie Scholl and the White Rose". The National WWII Museum | New Orleans (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-25.
  2. ^ Welle (www.dw.com), Deutsche. "Sophie Scholl | DW | 28.11.2020". DW.COM (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-25.
  3. ^ Welle (www.dw.com), Deutsche. "Coronavirus: German foreign minister slams COVID protester's Nazi resistance comparison | DW | 22.11.2020". DW.COM (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-25.
  4. ^ Evans, Richard J. (9 April 2009). "Sophie Scholl: The Real Story of the Woman who Defied Hitler". Times Higher Education. p. 50. Retrieved 21 March 2016.
  5. ^ "Contemporary American Theater Festival Announces 2017 Summer Season". American Theatre. Theatre Communications Group. 10 March 2017. Retrieved 29 July 2017.
  6. ^ "Serious Snark: "Ain't Nobody Left But Us" by Zatopeks – Serious Review". serioussnark.blogspot.com. Retrieved 21 March 2016.
  7. ^ "Song Commission – Sophie Scholl #TheWhiteRose".

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری