سوپەر نینتێندۆ یان سوپەر نینتێندۆ ئینتەرتەیمێنت سیستم (بە ئینگلیزی: Super Nintendo Entertainment System) کۆنسۆڵێکی ١٦-بیتی کە لەلایەن کۆمپانیای نینتێندۆوە بۆ ئەورووپا و ئەمریکای باکوور و ئوسترالیا و ئەمریکای باشوور لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ١٩٩٣ بڵاوکرایەوە. لە ژاپۆن و باشووری ئاسیا ئەم کۆنسۆڵە لە ژێر ناوی Super Family Computer یان Super Famicom (بە یابانی: スーパーファミコン) بڵاوکرایەوە. ئەم کۆنسۆڵە بەھۆی ھێزی گرافیکی زۆر بەرز و ھەروەھا یاری جۆراوجۆر و دیزاینە سەرنجڕاکێشەکەیەوە ستایشی زۆری لێکرا و بووە پڕفرۆشترین کۆنسۆلی ١٦-بیتی. ئەم وەشانەی ئەم کۆنسۆڵە کە لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە پشتگیری لە سیستەمی کارپێکردنی لینوکس دەکات. ڕکابەری ئەم کۆنسۆڵە پلەیستەیشن کلاسیکە. ئەم کۆنسۆڵە ٥ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Nintendo of Europe. "Super Nintendo". nintendo.co.uk. Retrieved March 3, 2019.