سزادەر (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

زنجیرەیەکی وروژێنەر و تاوان و ئەکشن

سزادەر (بە ئینگلیزی: The Punisher) بریتییە لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی و لەسەر ئینتەرنێت لە نێتفلیکس پەخشکرا، زنجیرەکە لە ئامادەکردنی ستیڤ لایتفووتە و لەسەر کەسایەتییەکی نەخشێندراوی ماڕڤڵ کۆمیکس بە ھەمان ناو وەرگیراوە. ڕووداوەکانی زنجیرەکە دەکەوێتە چوارچێوەی جیھانی سینەماییی ماڕڤڵەوە و لەگەڵ فیلمەکاندا دەڕوات، ئەم زنجیرەیە لە بەرھەمھێنانی تەلەڤیزیۆنی ماڕڤڵ و ستۆدیۆی ئەی بی سییە. ستیڤ لایتفووت یەکەم بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەکەیە.

سزادەر
چەشن
دانەرستیڤ لایتفووت
وەرگیراو لەسزادەر 
لە لایەن جێری کۆنوای
جۆن ڕۆمیتا، ئێس ئاڕ.
ڕۆس ئاندرو
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)تایڵەر بەیتس
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٢
ژمارەی ئەڵقەکان٢٦ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)گەیڵ بارینجەر
مۆنتاژ
  • ویڵیەم یەھ
  • ڕاسڵ دێنۆڤ
  • تێرسا ھاکشا
شوێنەکانی تۆمارکردنشاری نیویۆرک
وێنەگر
  • بێڵ کۆڵمان
  • مانوێڵ بێڵیتەر
  • پیتەر ھێڵینۆماز
ماوەی پەخش٤٩–٥٨ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
دابەشکەرنێتفلیکس
پەخش
تۆڕنێتفلیکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (2017-11-17) – ئێستا (ئێستا)
ڕیزبەندی کاتی
پێشتربەرگریکەرەکان
بەرنامە پەیوەندیدارەکان

ڕووداوەکانی زنجیرەکە بە دەووری فرانک کاستڵ دەسوڕێتەوە کە شێوازی کوشندە لە شەڕکردن بەرامبەر تاوان بەکاردەھێنێت لە ژێر ناوی «سزادەر» دا، جۆن بێرنساڵ ڕۆڵی ئەم کەسایەتییە دەگێڕێت، و ھەروەھا ئەکتەری وەک جەیمی نیومەن و دێبۆرا ئان واڵ و بێن باڕنز لە زنجیرەکەدا ھەیە.

ھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس لە سنڵی ٢٠١١ دا ھەڵسا بە بەرھەمھێنانی ئەڵقەیەکی تاقیکردنەوەیی بۆ زنجیرەیەک چیرکەکەی دەربارەی کەسایەتی سزادەر دەسوڕێتەوە بەڵام شکستی ھێنا. لە ساڵی ٢٠١٥ دا بە بێرنساڵ ڕۆڵی سزادەر لە وەرزی دووەمی دێردێڤڵدا درا و پاشان کارکردن لەسەر زنجیرەی سزادەر لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ دا دەستپێکرد ئەمەش پێش دەرچوونی دێردێڤڵ وەرزی دووەم. لە نیسانی ٢٠١٦ دا ماڕڤڵ و نێتفلیکس داوایان کرد کار لەسەر زنجیرەکە بکرێت و ھەروەھا بەشداربوونی جۆن بێرنساڵ و ستیڤ لایتفووت ڕاگەیەندرا، و لە شاری نیویۆرک ڕۆڵگێڕان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەستیپێکرد و لە نیسانی ٢٠١٧ کۆتایی ھات.

لە نیویۆرک ئەڵقەی یەکەم لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ دا پەخشکرا و ھەموو ئەڵقەکانی زنجیرەکە لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لەسەر نێتفلیکس دەرچوو.[١]

ئەکتەر و کەسایەتییەکان دەستکاری

کەسایەتییە سەرەکییەکان دەستکاری

کەسایەتییە دووبارەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Marvel’s The Punisher’ Gets November Premiere Date & Trailer On Netflix.Deadline. لە ٨ی تەممووزی ۲۰۱٨ سەردانی کراوە. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ بە ڤیدیۆ و وێنە ... "نێتفلیکس" گڵۆپی سەوز بۆ دەستکردن بە زنجیرەی "سزادەر" دەردەکات. ڕۆژی حەوتەم. لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ۲۰۱٨ سەیر کراوە. 12 کانوونی یەکەمی 2017 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری