ساتێلا نینا مککارتنی

ساتێلا نینا مککارتنی (بە ئینگلیزی: Stella Nina McCartney؛ لەدایکبووی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٧١ لە کامبەروێل، لەندەن، ئینگلتەرا) دیزاینەریکی جلوبەرگی ئینگلیزە. ساتێلا کچی گۆرانیبێژی ئینگلیز، پاول مککارتنییە و ھاوسەرەکەی فۆتۆگرافەر، مۆسیقاژەن، پارێزەری مافی ئاژەڵان و چالاکوان لیندایە. ساتێلا وەکوو باوانی، پشتگیری مافی ئاژەڵان دەکات و بەوە ناسراوە کە سەوزەخۆرە.

ساتێلا مککارتنی
OBE

McCartney at the "End Sexual Violence in Conflict" Summit in June 2014
لەدایکبوون
ساتێلا نینا مککارتنی

(١٩٧١-٠٩-١٣) ١٣ی ئەیلوولی ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
کامبەروێل، لەندەن، ئینگلتەرا
پەروەردەRavensbourne University London
پیشەدیزاینەری جولوبەرگ
ھاوسەرAlasdhair Willis (ھاوسەرگیری ٢٠٠٣)
مناڵ(ەکان)٤
باوان(ەکان)Sir پاول مککارتنی
لیندا مککارتنی
خزمەکانماری مککارتنی (خوشک)
James McCartney (برا)
ھیزەر مککارتنی (خوشک)
بێتریک مککارتنی (خوشک)

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

ساتێلا لە لەندەن لە نەخۆشخانەی کۆلێژی پاشا بە شێوەی حاڵەتی نەشتەرگەری قەیسەریە لە دایکبووە.[١]

باوانی ساتێلا ویستوویانە مناڵەکانیان (ساتێلا، ماری، جەیمس، ھیزەر، پێتریک) ژیانێکی ئاسایی بژین بۆیە چونەتە قوتابخانەیەکی ناوخۆی ناوچەکەیان لە قوتابخانە ساتێلا تووشی سوکایەتی و بێ ڕێزی دەبوویەوە[٢]

پیشە دەستکاری

لە تەمەنی سەرەتای گەنجی ساتێلا خولیا و سەرەنجی لەسەر دیزاین کردنی جلوبەرگ بوولە تەمەنی ١٣ ساڵی، یەکەم چاکێتی دیزاین کرد، و لەگەل ھەردوو دیزاینەر کرستیان لاکرۆیس و ئێدوارد سێکستۆن کاری کردوە ساتێلا دەربارەی کارەکەی لە کۆلێژی ڕاڤێنسبۆورنێ خوێندوویەتی، و لە قوتابخانەی ناوەندی سەینت مارتنس لە سەرەتای ١٩٩٠ەکان دەستی بە کاری دیزاین کردووەلە لە ١٩٩٥ دەرچوونییەتی لە قوتابخانە،[٣]

ساتێلا سەوزەخۆرە ھەربۆیە بەھیچ شێوەیەک چەرم و فەروو بەکارناھێنێت لە دیزاینەکانی ڕۆژنامەی گاردیان ساتێلای وەک پارێزەرێکی مافی ئاژەڵان پێناسەکردووە لە کارەکانی[٤] ھەنێک لە جلەکانی کە دیزاین کراون تیابووی سیاسەتی "بەھیچ شێوەیەک ئاژەڵ"نییەی تیایە یەکێک لە چاکەتە سپۆرتییەکانی لەسەری نوسراوە کەوا "بۆ وەرزشکارە سەوزەخۆرەکان گونجاوە" و تەواوی کارەکانی تری دۆستی سەوزەخۆرەکانە[٥]

لە ١٩٩٧ ساتێلا ناوی لێنرا دەرھێنەری چلۆی، پلەیەکە کە لەسەری بوو تا ٢٠٠١.

 
خانووەکەی ساتێلا لە ڕۆژاوای ھۆلیوود

لە ٢٠٠١، ساتێلا خانوویەکی کردەوە بۆ کاری دیزاین لەژێر ناوی خۆی، لەگەل ھەبوونی چالاکی لەگەل براندی GUCCI گرووپ (ئێستا Kering) و یەکەم کۆکراوەی خۆی لە پاریس پێشکەش کرد، ئێستا ئەو بەڕێوەبەرایەتی و کاریگەری لەسەر ٥١ فرۆشگا ھەیە نموونە لە مانھاتۆن لە سۆھۆ، مای فەیە لە لەندەن، ئێل ئەی لە ھۆڵیوود، پالیاس ڕۆیاڵ لە پاریس، پاسێج دی گراسیا لە بەرشلۆنە، و شوێنەکانی تریش[٦]

لە ٢٠٠٣ ساتێلا یەکەم فرۆشگای عەتری کردەوە، ساتێلا لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ فرۆشگایەکی تایبەت بە بەرھەمەکانی گرنگی پێدانی پێست کردەوە[٧]

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٠ کۆکراوەی وێنەکانی مناڵی ساتێلا کرانەوە بۆ مناڵە تازە لە دایک بووەکان و مناڵان تا تەمەنی ١٢ ساڵی[٨]

لە حوزەیرانی ٢٠١٢ ساتێلا بانگھھێشتی براندی سۆول ڕێبلسی کرد بۆ پێشکەش کردنی کارەکانیانلە بەھاری ٢٠١٣ ی پێشکەشکردنی کاری دیزاینی ساتێلا لە نیویۆرک ماربل سێمێتری لە شاری نیویۆرک میوانەکانی تر وەکوو لاورێن ھەتن، ئامی پۆھلێر، سۆلانگ نۆلس، پێتریک، گرێتا گێرویگ و ئاندری لیۆن تاڵێی، و ھەروەھا لە ٢٠١٢ ساتێلی بەشێک بوو لە (The Sustainable Fashion Handbook)[٩]

لە نیسانی ٢٠١٨ دوایی ١٧ ساڵ لە ھاوبەشی لەگەل کرێنگ (Kering)، ساتێلا بریاریدا کە پشکەکانی لە کۆمپانیاکە زیاتر بکات و کۆمپانیاکە بکرێت و کارە بەناوبانگە جیھانییەکانی باشتر بکات[١٠] ساتێلا جلی بووکێنی دیزاین کردووە کە لەوانە لەلایەن موگان مارکلەوە پۆشراوە یەکێکە لە ئەندامی شاھانەی بەریتانیاوە دواتر ٤٦ دانەی لێ دروست کردەوە بۆ ئەو «بە خۆشەویستییەوە ئامادەکرابوو» کۆکراوە کەپسولییەکانی ھەر یەکەیان نرخی ٣٬٥٠٠£ پاوەندی بەریتانی بوو[١١] لە ١٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، ساتێلا کردنەوەی «دامەزراوەی ساتێلا مککارتنی کەیرس»ی ڕاگەیاند کە دامەزراوەیەکی خێرخوازی بوو بۆ شێرپەنجەی مەمک (کە دایکی خۆی بەم نەخۆشییە لە ساڵی ١٩٩٨ لە دەست دا) کە دامەزراوە خێرخوازییەکە ھاوکاری ژنانی دەکرد لە شێرپەنجەکە[١٢]

ھاوبەشی و بەیەکەوە کارکردن دەستکاری

ساتێلا چالاکی ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئەدیداس دامەزراند کە ماوەی دامەزراندنەکە درێژ بوو لە ئەیلوولی ٢٠٠٤ کە کۆکراوەی جلی وەرزشی بوو بۆ ژنان[١٣] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، ساتێلا ڕاگەیاندنی ئەوەی کرد کە لەگەل کۆمپانیای دیزنی کاردەکەن بۆ ئەوەی کۆکراوەی خشل دروست بکەن کە بیرۆکەکە گەشەی پێدرا لەلایەن فیلمی ئەڵس لە وۆندە لاند[١٤] لە ھەمان ساڵ لە تەممووزی، بەیەکەوە لەگەل کۆمپانیای پێتا و دیزاینەر ئێکۆ ئەتۆم سیانفارانی، ساتێلا کاری کرد بۆ بۆ وەزارەتی بەرگری بەریتانیا تا داوایان لێ بکات واز لە شێوەی ستایلی فەروو بێنن بۆ جلەکانیان کە لە کڵاوی سەربازەکانیان ھەیە،[١٥] لە تەممووزی ٢٠١١، ساتێلا بەشداری کرد لە کاتوالکی دیزاینی پێشانگای براندێری لە بەرشلۆنە[١٦] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، ساتێلا ئەوەی ڕاگەیاند کە پیشەسازییەکی دیزاینی نوێ دەکاتەوە کە یارمەتی دەرە بۆ کەش و ھەوای ناوچەکە، بە کارکردن لەگەل نەتەوە یەکگرتووە بۆ یارمەتی دانی کۆمپانیا دیزاینەرەکان لە کارەکانیان و ڕاھێنان پێکردنیان[١٧] لە ئابی ٢٠١٩، نووسەرێکی گۆرانی ئەمریکی تایلە سویفت بەیەکەوە کاری کرد لەگەل ساتێلا بۆ دەرھێنانی دیزاینێک کە بیرۆکەکەی لەلایەن حەوتەم ستۆدیۆی تایلۆر بووە پرۆژەکە بە ناونیشانی «ساتیلا x تایلۆر سویفت»[١٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://beatlechildren.tripod.com/stella.html
  2. ^ "Stella Mccartney Wants Son To Go Private". Contactmusic.com. Retrieved 27 October 2011.
  3. ^ "Chronicle". The New York Times. 14 حوزەیران 1995. Retrieved 27 October 2011.
  4. ^ Hoskins, Tansy (13 ئازار 2015). "Stella McCartney's fake-fur coats are worlds away from the brutal fur trade". The Guardian. Retrieved 19 May 2017.
  5. ^ "Thigh high boots by Stella McCartney, c.2005". V&A Search the Collections. Victoria and Albert Museum. Retrieved 19 May 2017.
  6. ^ "Stella McCartney in Houston – River Oaks District – Shopping Women's Fashion". riveroaksdistrict.com. Archived from the original on 6 June 2017. Retrieved 12 July 2017. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Care by Stella McCartney at Sephora". Sephora.com. Archived from the original on 5 February 2007. Retrieved 27 October 2011. ٥ی شوباتی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Stella Mccartney Kids Collection – MY MALL MAGAZINE". MY MALL MAGAZINE. 20 تشرینی یەکەم 2012. Retrieved 4 October 2017. ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Blank, Sandy (2012). The Sustainable Fashion Handbook. London: Thames and Hudson. pp. 32–33. ISBN 978-0-500-29056-9 – via Open edition. The seeds were sown in my personal life, then they came into my business life
  10. ^ Neate, Rupert (28 ئازار 2018). "Stella McCartney buys Kering's 50% stake in her fashion label". The Guardian. Retrieved 11 April 2018.
  11. ^ Bailey, Alyssa (14 حوزەیران 2018). "Stella McCartney Is Selling Just 46 Replicas of Meghan Markle's Royal Wedding Reception Dress". Elle. Retrieved 20 June 2018.
  12. ^ "STELLA MCCARTNEY CARES FOUNDATION: BRITISH DESIGNER ANNOUNCES LAUNCH OF BREAST CANCER CHARITY". The Independent. Retrieved 15 October 2018.
  13. ^ "Adidas by Stella McCartney". Adidas.com. Archived from the original on 11 November 2010. Retrieved 27 October 2011. ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Sells, Emma (13 کانوونی دووەم 2010). "Stella McCartney designs for Disney". Elle UK. Retrieved 27 October 2011.
  15. ^ "Bears may kill but it's cruel to kill bears too". The Times. Retrieved 15 February 2016.
  16. ^ TV Fashion Runway Show 3 September 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., The Brandery Catwalk
  17. ^ "Stella McCartney Launches Sustainable Fashion Charter to Fight Climate Change". VegNews.com. Retrieved 3 January 2019.
  18. ^ Scott, Ellen (22 ئاب 2019). "First look at Taylor Swift and Stella McCartney's fashion collaboration inspired by Lover". Metro News. Associated Newspapers. Retrieved 26 August 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری