لە پزیشکیدا زوو ھەرزەکاری لە تەمەنێکی زوو و چاوەرواننەکراوەوە ڕوودەدات، پرۆسەیەکە کاتێک لاشەی مناڵێک دەست دەکات بە گۆڕان و گەشەکردن و بەرەو ھەرزەکاربوون دەچێت لە تەمەنێکی زۆر زوودا لە کوڕاندا پێش ٩ ساڵی لە کچاندا پێش ٨ ساڵ، لە زۆربەی حاڵەتەکان پرۆسەکە بە شێوەیەکی نۆرمال و گەشەیەکی نۆڕمالی ھەیە، بەڵام لە ھەنێک لە مناڵاندا زوو ھەرزەکاری ئەکرێ تووشی نەخۆشیان بکات وەک (وەرەم، برین لە مێشک)،[١] تەنانەت ئەگەر ھاتوو نەخۆشیش نەبوو، زوو ھەرزەکاری ئەکرێ کێشەی کۆمەڵایەتی بۆ مناڵەکە دروست بکات، زوو ھەرزەکاری ئەتوانرێ چارەسەر بکرێت بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ھۆرمۆنانەی لەناو ھیپۆفیز کۆنتڕۆل دەکرێن و فەرمانی بەرھەمھێنانیان بۆ دەردەچێت.

لە ھەرزەکاریدا شاڵاوی گەشەکردن دەست پێ دەکات وەک گەشەکردنێکی فراوان لە ئێسکەکان و ماسوولکەکان، گۆرانکاری لە شێوە و قەبارەی لاشە، و گەشەکردنی ئەندامی زاوزێ ھۆکاری دەستنیشان کراو بۆ زوو ھەرزەکاری ناتوانرێت بدۆزرێتەوە، لەوانەیە ببێتە ھۆی، کێشەی ھۆرمۆنی، وەرەم، کێشە لە مێشک و برینداربوونی مێشک، چارەسەر بۆ زوو ھەرزەکاری بریتییە لە دەرمانەکانی سەرخەری بەسەر ھەرزەکاری[٢][٣]

تەنانەت ئەگەر ھاتوو زوو ھەرزەکاریش نەبوو، مناڵەکەشت تەندروست بوو و لەکاتی گونجاوی چووە ناو ھەرزەکاری، ئەوا ئەوکاتیش پێویستە لەرووی فیزیکی و دەروونییەوە ھاوکاری مناڵەکەت بکەیت بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ ھەرزەکاری و گەشەکردن و ئەو شتە نوێیانەی دێنە پێشی چین و چاوەڕێی چی بکات، وەک باوان پێویستە ئەمە فێری مناڵەکەیان بکەن، تا مناڵەکان لە شۆک و ترسی ھەرزەکاری پارێزراو بن[٤]

نیشانەکان دەستکاری

ھەنێک لەم نیشانانەیە کە لە کچان پێش ٨ و کوڕان پێش ٩ دەردەکەوێت لە زوو ھەرزەکاری:[٢][٥][٣][٦]

کچ

  • گەورەبوونی مەمک و یەکەم سووری مانگانە لە کچان
  • ھاتنی موو لەژێر باڵەکان و ئەندامی زاوزێ
  • گەشەسەندنی لاشە بەشێوەیەکی فراوان
  • زیپکە
کوڕ دەستکاری
  • گەورەبوونی ئەندامی زاوزێ، ھاتنی مووی ڕوخسار، گڕ بوونی دەنگ
  • ھاتنی موو لەژێر باڵەکان و ئەندامی زاوزێ
  • گەشەسەندنی لاشە بەشێوەیەکی فراوان
  • زیپکە

ھۆکار دەستکاری

بۆ ئەوەی باشتر بزانیت چی وادەکات زوو ھەرزەکاری دەستپێکات، واباشترە بزانیت ھەرزەکاری چۆن ڕوودەدات مێشک دەست بە پرۆسەیەک دەکات بە بەرھەمھێنانی ھۆرمۆنێک پێی ئەوترێت دەرھێنەری ھۆرمۆنی گۆنادۆترۆپین (GnRH) کاتێک ئەم ھۆرمۆنە دەگاتە ھیپۆفیز کە شێوەی وەک دەنکە فاسۆلیایە، کە دەگات بەم بەشە بەم شێوەیە مێشک بەرھەمھێنانی ھۆرمۆن (ئێسترۆجین) لە ھێلکەدان لە مێینە، و گون (تێستۆستیرۆن) لە نێر چالاک دەبێت[٢]

ھۆرمۆنەکان دەستکاری

ئێسترۆجین بەشدارە لە گەشەپێدانی شێوەی مێینە، تێستۆستیرۆن بەشدارە لە گەشەپێدان لە شێوەی نێرینە.[٢]

زیانەکان دەستکاری

  • مناڵانی زوو ھەرزەکاری زوو گەشەدەکەن و گەورە دەبن بەڵام بەھۆی ئەوەی پرۆسەکە زوو دەوەستێت، ئەوە دواتر و لە گەنجی باڵای کەمتر گەشەی دەبێت بەبەراورد بە گەنجەکانی تر[٧]

ڕێگەگرتن دەستکاری

لەوانەیە بتوانی پرۆسەکە دوا بخەیت:[٢][٦]

  • مناڵەکەت دووربخەرەوە لە سەرچاوە دەرەکییەکان بۆ ئێسترۆجین و تێستۆستیرۆن، وەکوو ئەو دەرمانانەی کە ھۆرمۆنی ئێسترۆجین یان تێستۆستێرۆنیان تیایە، یان ھەر پێکھاتەیەک کە ئەو دوو ھۆرمۆنەی تیایە لە مناڵەکەتی دوور بخەیتەوە
  • ئامۆژگاری و ھاوکاری مناڵەکەت بکە کە بالانسی کێش و تەندروستی خۆی ڕابگرێت، ئەو مناڵانەی کێشیان زۆرە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە زوو ھەرزەکاری ھەیە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Precocious Puberty". KidsHealth. Retrieved 2013-09-09.
  2. ^ ئ ا ب پ ت "Precocious puberty - Symptoms and causes". Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-28.
  3. ^ ئ ا "What Parents Need to Know About Early Puberty". WebMD (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-28.
  4. ^ Tarazi-Sahab, Layla; El Husseini, Mayssa; Moro, Marie-Rose (2021). "Case Report: When Does Puberty Become Traumatic?". Frontiers in Psychiatry (بە ئینگلیزی). 0. doi:10.3389/fpsyt.2021.480852. ISSN 1664-0640.
  5. ^ "Precocious Puberty (for Parents) - Nemours Kidshealth". kidshealth.org. Retrieved 2021-07-28.
  6. ^ ئ ا "Precocious Puberty: Symptoms, Types, Treatment, and More". Healthline (بە ئینگلیزی). 2018-12-03. Retrieved 2021-07-28.
  7. ^ "What if It Is Left Untreated?". WebMD (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-28.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

پۆلێنکردن
بەستەرە دەرەکییەکان