زنجیرەچیای شەرات

زنجیرەیەکی شاخاوییە لە باشووری ڕۆژئاوا ئوردن
(لە زنجیرە چیای شەراتەوە ڕەوانە کراوە)

زنجیرەچیاکانی شەرات (بە عەرەبی: جبال الشراة‎) زنجیرەچیایەکی وشک و سەختە کەوتۆتە بەشی خۆڕئاوای پارێزگای مەعان لە ئوردن. ھەریەک لە شوبەک و پێترا کەوتوونەتە ناوەڕاستی. زنجیرەچیاکانی خۆڕئاوای ئوردنە. بەشی خۆڕئاوای لە دۆڵی مەوجب دەست پێدەکات تا دەگاتە لوتکە چیای شوبەک لە باشووری. ھەریەک لە پارێزگاکانی کەرک و تەفیلە و پێترا و دۆڵی مووسا و شوبەک کەوتوونەتە ناوی. لە تەوراتدا ئەم شاخە ناوی سەعیرە، و ئەم ناوە زیاتر لە سی جار ھاتووە لەھەریەک لە کتێبەکانی (التكوين، تثنية الاشتراع و يشوع)دا.[١]

چیاکانی شەرات لەخۆڕئاوای مەعان ببینە، بەرزترین لوتکەکانی بە ڕەنگی سوورێکی جەرگی تۆخ دیاریکراوە.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ عزام أبو الحمام، الأنباط: تاريخ وحضارة، الطبعة الأولى، عمان، دار أسامة للنشر والتوزيع.

سەرچاوەکان دەستکاری