زمانی دەریی زەردەشتی

(لە زمانی گەڤروونیەوە ڕەوانە کراوە)

زمانی دەریی زەردەشتی یان زمانی گەڤروونی، یان گەبری یان گەڤری یان زمانی بێھدینی یان زمانی بێھدینان، زمانی تایبەتی گەلی زەردەشتی لە ئێران، پاکستان و ھیندستانە. زمانی گەڤروونی زمانێکی ھیندی و ئێرانی و لە دەستەی زمانە ئێرانییەکانی باکووری ڕۆژئاوا بە ئەژمار دێت. ئەم زمانە ھەروەھا لەگەڵ زمانەکانی ناوەندی ئێران و زمانی کوردی (بە تایبەت زمانی کوردیی گۆرانی و کوردیی لەکی) پەیوەندیی ھەرە نزیکی ھەیە.

ئەم پرسە کە زمانی زەردەشتیەکان لە ھەموو جیھان فارسی نییە، ئاشکرا دەکات کە زەردەشتیبوون نە تەنیا شۆناسێکی ئایینییە، بەڵکوو ھەروەھا شۆناسێکی ئتنیک (قەومی) بە ئەژمار دێت، و زەردەشتیەکان لە ھەر شوێنی جیھان بن، یەکێتیی ئتنیکی خۆیان بەم زمانە نیشان دەدەن.

ناوی زمانەکە دەستکاری

بە پەیرەوانی ئایینی زەدەشتی، بێھدین دەبێژن کە بە واتای دین و ئایینی باشە. ھەروەھا بە زەردەشتیەکان، گەبر یان گەڤر دەبێژن کە بە مانای گەور یان ھەر گۆرانە. زمانی بێھدینی/بێھدینان، یان زمانی گەبری/گەڤری/گەڤروونی ھەموو بە واتای زمانی زەردەشتیەکانە، و ئاخێوەرانی ئەم زمانە خۆیان بە زمانی خۆیان دەری دەبێژن. زۆر پێویستە ئاماژە بکرێت کە ئەم زمانی دەری نابێ لەگەڵ زمانی فارسیی دەری ھەڵە بکرێت کە زمانی فارسزمانانی ئەفغانستان و ھەروەھا زمانی وێژەیی کۆنی فارسی زمانانی خوەراسان و ئێران بە ئەژمار دێت.[١]

ناوچەکان دەستکاری

لە ئێران زمانی گەڤروونی زۆرتر لە ناوچەکانی یەزد و کرمان قسەی پێ دەکرێت. بەڵام زەردەشتیەکانی شیراز، ئەھواز، ئەسفەھان و تارانیش بەم زمانە قسە دەکەن. ھەروەھا زەردەشتیەکانی پاکستان و زەردەشتیەکانی ئەیاڵەتی مەھاراشترا لە ھیندستان ھەموو بە مانی دەریی زەردەشتی قسە دەکەن.

جەماوەری ئاخێوەران دەستکاری

جەماوەری ئاخێوەرانی زمانی دەریی زەردەشتی لە ئێران نیک بە ٢٥ ھەزار کەس، لە ھیندستان نزیک بە ٦٠ ھەزار کەس و لە پاکستان نزیک بە ١٥٠٠ کەس دەزانرێت.

نموونەیەک دەقی دەریی زەردەشتی دەستکاری

ڤۆسکی چاق ئۆن ئۆ پراھنەش تنگۆن، منەنی گ نێ ئۆن گ پراھنەشە ڤەر ڤێچاکە ڤۆ چاک ئەشنە.[٢]

واتە: ئەوەندە قەڵەوە و کراسەکەی پێ تەنگە، وادەزانیت ھەر ئێستاکەیە کراسەکەی چاک بخوات و بتڵیشێتەوە.

ئەمانەش بیبینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ فیروزبخش، فرانک، بررسی ساختمان دستوری گویش بھدینان شھر یزد، تھران: سازمان انتشارات فروھر، بی تا؛ ص ٢-١ و ٩-٧.
  2. ^ مزداپور، کتایون، واژەنامۀ گویش بھدینان شھر یزد، جلد دوم، ت-خ، تھران: پژوھشگاە علوم انسانی و مطالعات فرھنگی، ١٣٨٥؛ ص ٢٤٥.