زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی کوشتوکاڵ

کۆلێژی کوشتوکاڵ یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە لە ساڵی ١٩٨١ گواستراوەتەوە بۆ ھەولێر - ئاسکی کەڵەک بەڵام دواتر بە بریاررێکی حکومەتی پێشوی بەعس ساڵی ١٩٨٧ داخرا سەرجەم کەل و پەلەکانی گواسترایەوە بۆ کۆلێژەکانی دیکەی زانکۆی سەلاحەدین بەڵام ساڵی ١٩٩٥ بەبریارێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆلێژی کۆشتوکال کرایەوە کە تەنھا لە دووبەش (سامانی ئاژەڵ - بەرھەمی ڕوەکی) پێک ھاتبوو بەڵام لە ئیستادا خاوەنی ھەشت بەشی جیاوازە خوێند ٤ ساڵە فێرخوازانی ئامادەیییەکان دەتوانن داواکار وەرگرتن پێشکەش بکەن ئامانجی کۆلێژ پێگەیاندی کەسانی شارازایە لە بەشە جیاوەزەکانی زانستی کوشتوکاڵ بەمەبەستی بەرەو پێش بردنی کەرتی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان

بەشەکانی کۆلێژ دەستکاری

بەشی سامانی ئاژەڵ

بەشی پاراستنی ڕووەک

بەشی پیشەسازی خۆراک

بەشی خاک و ئاو

بەشی بەرووبوومی کێڵگەکان

بەشی دارستان

بەشی ڕەزکەری

بەشی سامانی ماسی و گیانەوەرە ئاوییەکان

سەرچاوەکان دەستکاری

١- زانکۆی سەلاحەدین -کۆلێژی کوشتوکاڵ ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

٢-رێبەری ڤیدیۆی زانکۆکان -راگری کۆلێژی کوشتوکاڵ