زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی زمان
کۆلێژی زمان یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە سالی ٢٠٠٥ دامەزراوە پێشتر بە شێک بووە لە کۆلێژ ئاداب خوێندن لەم کۆلێژە ٤ ساڵە دەرچوانی ئامادەییەکان ھەر دوو بەشی وێژەی و زانستی بە نمرەی دیاری کراو دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لەم کۆلێژە
دید و ئامانجی کۆلێژدەستکاری
پێگەیاندن و شارەزاکردنی فێرخوازان لەسەر زمان و ئەدەبی نەتەوە جیاوازەکان و پێگەیاندنی کەسانی شارەزا
بەشەکانی کۆلێژدەستکاری
زمانی کوردی: لەسالی ١٩٧١ دامەزراوە فێرخوازان لەم بەشە ئاشنا دەکرێن بە چەند بابەتێکی دیاری کراو وەک سیسەتەمی زمان ، دەنگ سازی و وشە سازی ، رستە سازی ، واتا سازی ھەروەھا تیۆرەکانی زمان ـ زمانەوانی کۆمەلایەتی ، زمانەوانی دەروونی لە رووی ئەدەبی ئاشنا دەکرێن بە ئەدەبی نەتەوەیی و فۆلکلۆری، ئەدەبیاتی کلاسیک ، ئەدەبی نوێ ھەروەھا رێبازە ئەدەبیەکان - رەوانبێژی وە شێوازی نوسینی نوسەران دەرچوانی ئەم بەشە لە داھاتوودا دەبنە توێژەر ، وەرگێر ، مامۆستا ، نوسەر
زمانی ئینگلیزی: لە سالی ١٩٨٥ دامەزراوە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە دووبابەتی سەرەکی ئەویش زمان و ئەدەبە دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن لە ناوەندەکانی خوێند ببنە مامۆستا وانە بلێنەوە ھەروەھا دەتوانن ببنە وەرگێر ھەندێک لە وانەکانی ئەم بەشە بریتین لە کوردەلۆجی ، ئەدەب* ئینگلیزی ، زمان* فەرەنسی ، شعر ، گفتوگۆی ئەکادیمی ، رۆمان* ئینگلیزی ، داڕشتن ، وەرگێڕان ، شێوازی توێژینەوە
زمانی ئەڵمانی: ئەم بەشە لە ساڵی ٢٠١١ کرایەوە بەمەبەستی ئاشنا بوون بە زمان و ئەدەبی ئەڵمانی فێرخوازان لەم بەشە چەند بابەتێکی پەیوەندی دار بە زمانی ئەلمانی دەخوێنیت دەرچوانی ئەم بەشە لە داھاتوو دەبنە وەرگێر ، مامۆستا ، فەرمانبەر
زمانی فارسی : ساڵی ١٩٩٨ کرایەوە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە زمان و ئەدەب و کەلتوری فارسی و نەتەوەی ئێران چەند بابەتێکی دیکە دەخوێنن دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە وەرگێر ، مامۆستا ، توێژەر
زمانی عەرەبی: ئەم بەشە لە ساڵی ١٩٧٦ کرایەوە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە زمان و ئەدەبی عەرەبی گرینگی بە فێربوونی زمانەکە لە لایەن فێرخوازانی دەدات بەھۆی ئەوەی زمانێکی جیھانی و سەرچاوەیەکی گرینگی دەست کەوتنی زانست و زانیارین لەگەل ئەوەش چەند بابەتێکی دیکەی گشتی وەک کردۆلۆجی ، زانستی کۆمپیتەر ئینگلیزی دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە وەرگێر ، مامۆستا ، توێژەر
زمانی تورکی: لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە لەم بەشە فێرحوازان ئاشنا دەکرێن بە زمان و ئەدەبی تورکی
زمانی فەڕەنسی : لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە لەم بەشە فێرخوازان لە سەر زمان و ئەدەب و کلتوری فەڕەنسی ئاشنا دەکرێن زمانی خوێندن فەرەنسیە دەرچوانی دەبنە مامۆستا ، وەرگێر
سەرچاوەکاندەستکاری
٣- کۆلێژی زمان بەشی زمانی فارسی
٤- کۆلێژی زمان بەشی زمانی کوردی