زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی ئاداب

زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی ئاداب ناوەندێکی ئەکادیمیە یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر لە سالی ١٩٧١ دامەزراوە لە شاری سلێمانی ئەو کات تەنها زمانی کوردی تێدا دەخوێندرا دواتر لە سالی خوێندنی ١٩٧٤-١٩٧٥ بەشی کۆمەڵناسی کرایەوە ساڵی خوێندنی ١٩٧٥-١٩٧٦ بەشی زمانی عەرەبی دواتر چەند بەشێکی دیکە وەک زمانی فارسی ، زمانی ئینگلیزی ، زانستە ئیسلامیەکان کرایەوە بەڵام بەهۆی فراوانبوونی بەشی زمان و بەشی زانستە ئیسلامیەکانی لێ جیاکرایەوە بوون بە کۆلێژێکی سەربەخۆی زانکۆی سەلاحەدین

دەروازەی کۆلێژی ئاداب

بەشەکانی کۆلێژدەستکاری

بەشی مێژوو : ساڵی ١٩٨٥کراوەتەوە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە بابەتەکانی مێژوو وەک مێژووی کورد مێژووی ئیسلام ، مێژووی ئەوروپا ، مێژوو یۆنان و رۆما ، مێژووی عێراق ، مێژووی ئیران ، مێژووی تورکیا رێبازی لێکۆلینەوە لەگەل چەند بابەتێکی دیکە دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە مامۆستای پسپۆری مێژوو ، لێکۆڵەر

بەشی جوگرافیا : ساڵی ١٩٨٦ کراوەتەوە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە بابەتەکانی سیستەمە زانیاریە جوگرافیەکان ، شیکردنەوەی وێنە ئاسمانیەکان جوگرافیای دانیشتووان ، جوگرافیای سروشتی جوگرافیای مرۆڤی و چەند بابەتێکی دیکە درچوانی ئەم بەشە دەبنە مامۆستا فەرمانبەر لیکۆڵەر

بەشی فەلسەفە : سالی ٢٠٠٧ ئەم بەشە کرایەوە فرێرخوازان لەم بەشە ئاشنا دەکرێن بە بنەمەکانی فەلسەفە ئایین مێژووی فەلسەفە و چەند بابەتێکی دیکە

بەشی کاری کۆمەڵایەتی :ساڵی ٢٠٠٧ ئەم بەشە کرایەوە زمانی خوێندن ئینگلیزیە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە رێزمانی ئینگلیزی ـ راوێژکاری کۆمەلایەتی ، پەروەردە و پێگەیاندن

بەشی دەرونزانی : ساڵی ٢٠٠٩ کرایەوە زمانی خوێندن کوردیە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە زانستەکانی دەرونزانی ، بنەماکانی دەرونزانی ، فەلسەفە ، ئەدەبیاتی دەرونزانی و کۆمەڵناسی زمانی عەرەبی ـ زمانی ئینگلیزی ، دەرونزانی کۆمەلایەتی ،دەرونزانی پیشەیی ، دەرونزانی زمان لەگەل چەند بایەتی دیکەم دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە مامۆستا ، توێژەر

بەشی ڕاگەیاندن  : لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە بنەماکانی راگەیاندن بیسرا و بینرا و خوێنراو، رۆژنامە ، تیۆرەکانی راگەیاندن ، راگەیاندن و کۆمەلگا ، هونەری رۆژنامە نوسی لەگەل چەند بابەتێکی دیکە دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە رۆژنامە نوس ،هەوال ساز، ئامادەکار

بەشی شوێنەوار : سالی ٢٠٠٠ ئەم بەشە کراوەتەوە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە شوێنەوارەکانی گەلانی جیهان شوێنەواری میسر شوێنەوار دوو روبار شوێنەواری بلادی شام شوێنەوار کۆن ، شوێنەواری ئیسلامی لەگەل چەند بابەتێکی دیکە دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە لێکۆڵەر ، مامۆستا


بەستەرە دەرەکیەکاندەستکاری

ماڵپەری فەرمی

ئەمانەش ببینەدەستکاری

زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی زمان

زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان

سەرچاوەکاندەستکاری

١-ماڵپەری زانکۆی سەلاحەدین https://su.edu.krd/ku

٢-دەربارەی بەشی جوگرافیا -کۆلێژی ئاداب

٣-رێبه‌ری ڤیدیۆیی زانكۆكان کۆلێژی ئاداب - بەشی شوێنەوار

٤-رێبه‌ری ڤیدیۆیی زانكۆكان کۆلێژی ئاداب - بەشی مێژوو

٥-رێبه‌ری ڤیدیۆیی زانكۆكان کۆلێژی ئاداب - بەشی کۆمەڵناسی

٦-رێبه‌ری ڤیدیۆیی زانكۆكان کۆلێژی ئاداب - بەشی کاری کۆمەڵایەتی

٧-دەربارەی بەشی رگەیاندن کۆلێژی ئاداب

٨-دەربارەی بەشی شوێنەوار