مارف عومەر گوڵ

(لە د.مارف عومەر گوڵەوە ڕەوانە کراوە)

مارف عومەر گوڵ نووسەر، شاعیر و یاساناسی کوردە. مارف عومەر گوڵ ١٩٥٦ لە گوندی ھەشەزینی، ‏ناحیەی سەنگاوی سنووری قەزای چەمچەماڵ، لەدایک بووە. چەندین کتێبی لە بواری یاسا ھەروەھا چەند کتێبێکی لەبواری شیعریشی نوسیووە، بڕوانامەی ماجستێر و دکتۆرای لە شاری کێیڤ پایتەختی وڵاتی ئۆکرانیا بەدەست ھێناوە، دوا پیشەی سەرۆکایەتی زانکۆی گۆیژە بووە لە سلێمانی کە زانکۆیەکی ناحکوومییە.

مارف عومەر گوڵ
دکتۆر مارف عومەر گوڵ
لەدایکبوونمارف عومەر گوڵ
١٩٥٦
ھەشەزینی،  کوردستان
مردن١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢(٢٠٢٢-٠١-١٥) (٦٥ ساڵ ژیاوە)
سلێمانی،  کوردستان
شوێنی گۆڕنزیک گوندی ھەشەزینی
پیشە
زمانکوردی ، عەرەبی ، فارسی ، ئینگلیزی
نەتەوەکورد
ڕەگەزنێر
ڕەگەزنامەعێراقی
خوێندندکتۆرا
شوێنی بڕوانامەزانکۆی کیێڤ/ئۆکرانیا
سەردەم١٩٩٥
بواری کارکردنیاسا
چالاکی ساڵانی١٩٨٢–٢٠٢٢
منداڵەکان
  • کوڕێک
  • کچێک

ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی ھەشەزینی، ناحیەی سەنگاو سەر بە قەزای چەمچەماڵ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٢ کۆلێژی یاسای زانکۆی بەغداد تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە فەرمانگەی ئاودێریی سلێمانی دادەمەزرێت، لە ساڵی ١٩٩٠ لە زانکۆی کیڤ لە وڵاتی ئوکراینا بڕوانامەی ماستەر بە دەستدەھێنێت و یەکەمین کەسە کە لە بواری جینۆسایدی گەلی کورددا نامەی ماستەرەکەی دەنوسێتەوە بە ناونیشانی «ئامرازە یاسایییەکانی بەربەندکردنی تاوانی جینۆساید لە یاسای گشتی نێودەوڵەتیدا»، لە ھەمان زانکۆ و لە ساڵی ١٩٩٥ بڕوانامە دکتۆرا بەدەستدەھێنێت و تێزی دکتۆراکەشی بە ناونیشانی «کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەیی گەلی کورد لە یاسای نێودەوڵەتیدا»، لە ساڵی ١٩٩٩ وەک مامۆستا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی دەستبەکاردەبێت، لە ساڵی (٢٠٠٥–٢٠٠٦) دەبێتە ڕاگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی کۆیە، لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٥ دەبێتە ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆ سلێمانی و پلەی زانستی پرۆفیسۆر بووە. خێزاندارە و باوکی ٢ منداڵە (کوڕێک و کچێک)، سەرنووسەر و خاوەنی بڵاوکراوەی نێرگز بووە لە کەرکووک، چەندین کتێبی ئەکادیمی لە بوارەکانی یاسا و جینوساد بە چاپ گەیاندووە. شەش زمانی دەزانی (کوردی و عەرەبی و ڕوسی و فارسی و ئینگلیزی) دەزانی. ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بەھۆکاری بەربوونی خوێنی مێشکییەوە پاش ١٩رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکرد.

بڕوانامە دەستکاری

بەکالوریس: زانکۆی بەغداد /کۆلێژی یاسا ساڵی ١٩٨٢، ماجستیر: زانکۆی کییڤ/ ئوکراینا ساڵی ١٩٩٠ ناونیشانی نامەی ماجستیر: ئامراِزە یاسایییەکانی بەربەندکردنی تاوانی جینۆساید لە یاسای گشتی نێودەوڵەتیدا. دکتۆرا: زانکۆی کییڤ/ئوکراینا ساڵی ١٩٩٥ ناونیشانی نامەی دکتۆرا: کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەی گەلی کورد لە یاسای نێودەوڵەتیدا

کتێب و لێکۆڵینەوە دەستکاری

  1. جینۆسایدی گەلی کورد لەبەر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتاندا (بە کتێب).
  2. کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەیی گەلی کورد (بە کتێب).
  3. پەیوەندیی مەسەلەی کورد بە یاسای نێودەوڵەتانەوە (بە کتێب).
  4. بارودۆخی کورد لە چەند بابەتێکی یاسای نێودەوڵەتاندا (بە کتێب).
  5. پێکھاتنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیوەندی بە یاسای ناوخۆی دەوڵەتەوە (لێکۆڵینەوە بەزمانی کوردی)، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارەی(٥/٢٠٠١).
  6. تیۆری ئاسایشی ھاوبەش و ڕێکخستنی نێودەوڵەتی (لێکۆڵینەوەی بە زمانی عەرەبی)، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارە (١١/٢٠٠٣).

دیوانی شیعری دەستکاری

مارف عومەر گوڵ خاوەنی پێنج دەفتەری شیعرییە بە ناوەکانی ھێلانەی نوغرۆ، خۆری زیندان، شایییەکی نھێنی، نیشتمانم دارستانی دەم ڕووبار بوو و شکۆی باڵگرتوو. دوایین بەرھەمی چاپکراویشی کۆکردنەوەی تەواوی دیوانە شیعرییەکانێتی لە دوتوێی یەک کتێبێکدا بە ناوی پێنج دێوان.

    ناوڕاست ناوڕاست

ناونیشانی گۆڕەکەی دەستکاری

ناونیشانی گۆڕەکەی دەکەوێتە سەر ڕێگای چەمچەماڵ-دەربەندیخان نزیک گوندی ھەشەزینی (لەسەر نەخشەی گۆگڵ دانراوە بەناونیشانی گۆڕی پرۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ)

 
گۆڕی مارف عومەر گوڵ

سەرچاوەکان دەستکاری