دەیسەم کوڕی ئیبراھیمی کورد

دەیسەم کوڕی ئیبراھیمی کورد، ناسراو بە ئەبووسالم، ڕاژۆری ئازەربایجان لە سەدەی ٤ی کۆچی مانگیدا بوو کە لە لایەن مسافرییەکانەوە تێکشکا.

دایکی دەیسەم کچی یەکێک لە سەرۆکەکانی ھۆزەکانی کوردی ئازەربایجان بوو و باوکیشی لە نزیکان بە ھاروونەلشاری ڕاژۆری ئازەربایجان بوو. پاش کوژرانی ھاروونەلشاری، ئازەربایجان کەوتە دەست «یۆسف کوڕی ئەبوولساج» ەوە و دەیسەمیش ڕەگەڵ ئەو کەوت و بوو بە خاونی پلەوپایە و لە دوای ئەبوولساج، بەسەر ئازەربایجانەدا زاڵ بوو. ئایینی دەیسەم خەوارج بوو و زۆربەی شەڕکەرەکانی کورد بوون و ھەندێکیشیان دەیلەمی وشمگیری بوون. وەزیرەکەی ئەبوولقاسم عەلی کوری جەعفەر خەڵکی ئازەربایجان و لە گەورەپیاوانی باتنیە بوو.

مەرزبان کوڕی محەممەد کوڕی مسافر بۆ گرتنی ئازەربایجان لەگەڵ دەیسەم بە شەڕ ھات؛ لە ئاکامی ئەم شەڕەدا، دەیسەم ڕایکردە ئەرمەنیە. دەیسەم دیسان بە سپایەکەوە لە دەرەوەی شاری تەورێز لەگەڵ مەرزبان کوڕی محەممەد بە شەڕ ھات بەڵام دیسان بەزا و ڕایکردە ئەردەوێڵ و دوای گەمارۆیەکی دوورودرێژ، ملی دا بە ئاشتی. پاشان لە ساڵی ٣٤٢ی ک.م. دەیسەم چوو بۆ بەغدا لای موعزەددەولەی دەیلەمی و داوای یارمەتی کرد بۆ بە بەرەنگاری لەگەڵ مەرزبان بەڵام ھیچی دەست نەکەوت بۆیە چوو بۆ مووسڵ لای ناسرەددین کوڕی حەمدان و ئەویش دەستکەوتێکی نەبوو. پاشان چوو بۆ شام لای سەیفەددەولە و ھەتا ساڵی ٣٤٤ی ک.م. لەوێ مایەوە. دەیسەم بە بانگێشتنی کوردان دیسان گەڕایەوە بۆ ئازەربایجان بەڵام لە لایەن مەرزبانەوە تێکشکا و ڕایکردە ئەرمەنییە و پەنای بۆ ڕاژۆری ئەرمەنییەوە برد. بەڵام ڕاژۆری ئەرمەنییە لە ترس مەرزبان، دەیسەمی بە دەستەوە دا. مەرزبانیش کردییە ناو بەندیخانەوە و چاوەکانی کوێر کرد و پاش مردنی مەرزبان، لە لایەن لایەنگرانی مەرزبانەوە کوژرا.

سەرچاوەکان دەستکاری