شارستانی دەڕەشار

یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان
(لە دەڕەشار (شارستان )ەوە ڕەوانە کراوە)

شارستانی دەڕەشار (بە کوردیی باشووری: درێشار، بە فارسی: شهرستان دره شهر‎) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی ئەم شارستانە، شاری دەڕەشارە و بەپێی سەرژمێری ساڵی٢٠٠٦، ژمارەی دانیشتووانی ٥٦٬٣٤٦ کەس لە ١١٬٤٨٧ بنەماڵە بووە. ئەم شارستانە بۆ دوو بەش دابەش کراوە: بەشی ناوەندی، بەشی ماژین. ھەروەھا دوو شاری ھەیە: دەڕەشار و ماژین.

دەڕەشار
درێشار
شارستان
وڵات کوردستان
پارێزگائیلام
شارستاندەڕەشار
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٥٦٬٣٤٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (لەکی)
 • ئایینئیسلام (شیعە)
کۆدی تەلەفۆن٠٨٤

زمان دەستکاری

زۆرینەی خەڵکی ئەم شارستانە بە زمانی کوردی دیالێکتی لەکی و باشوری کوردی(پەلوی ،کوردلی) قسە دەکەن و ھەروەھا کەمینەیەکی لوڕ زمانیش لەم شارستانە دەژین.

شوێنە مێژوویییەکانی شارستانی دەڕەشار دەستکاری

شاری کۆنی دەڕەشار دەستکاری

شاری کۆنی ساسانی دەڕەشار لە نێوان دەڕەشاری تازە و گوندی بەھمەناباد ھەڵکەوتووە. ھەنووکە ھەندێک ئاسەواری ئەم کۆنە شارە بەجێ ماوە و دەبیندرێ.

ئاگرگەی چوارتاقی دەستکاری

ئەم ئاگرگە لە شاری دەڕەشارە و بەھۆی ئەوەی بیناکەی چوار تاقی ھەیە بە چوارتاقی ناوبانگی دەر کردووە.

پردی گامێشان دەستکاری

مێژووی ئەم پردە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانی و لە شوێنی پێک گەیشتنی ڕووباری سەیمەڕە و کەشکان لێ دراوە. ھەروەھا پاشان بۆ چەند جار نۆژن کراوەتەوە، ھەنووکە بەشێکی زۆری بە شێوەی ئێستا ڕووخاوە.

دۆڵی ماژین دەستکاری

ئەم دۆڵە ئەشکەوت و درزگەلێکی تێدایە کە یەکیان بە ئەشکەوتی کوڵکەنی ناسراوە. شوێنی چوونە ژوورەوەی ئەشکەوتەکە سی مەتر درێژە و گۆلێکی بچووکی تێدایە لە بەرد و سارووج چێ کراوە.

قەڵای شێخ مەکان دەستکاری

لە ٦ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار ھەڵکەوتووە، ئەم قەڵایە لە گوندێکی ھەر بەم ناوە دایە و سەردەمی قاجاڕەکان ساز کراوە.

نزرگەی جابر دەستکاری

نزرگەی جابر لە نێوان چیاکانی ملە ڕیتە و چاڵەمی لە باکووری ڕۆژاوای دەڕەشار ھەڵکەوتووە.

نزرگەی بابە سەیفەدین دەستکاری

نزرگەی بابە سەیفەدین لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار ھەڵکەوتووە.

تیخەن دەستکاری

تەپۆڵکەیەکی مێژوویییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار لە مەودای دوو کیلۆمەتری ڕۆخی ڕاستی ڕووباری سەیمەڕە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ شارستانی دەڕەشار، ویکیی ئینگلیزی.