ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک

(لە دەنگی خاکەوە ڕەوانە کراوە)

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک ناوەندێکی بەرھەمھێنان و ڕاگەیاندنی ھزری سەربەخۆیە، کە لە ساڵی ١٩٩٧ لە سلێمانی لەلایەن ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دامەزرا.[١][٢] ناوەندی خاک پتر گرنگی بە بواری ھونەر و وێژەی کوردی دەدات بەتایبەت ھونەر و وێژەی مناڵان، ھەروەھا ئامانجی سەرەکی دەزگاکە کلتور و ڕۆشەنبیری ئازادە.[٣]

خاک
لۆگۆی خاک
لۆگۆی خاک
خاوەن نزیک بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وڵات کوردستان ھەرێمی کوردستان
زمان کوردی
ناوچەی وەشان ھەرێمی کوردستان
پێگە سەرەکییەکان سلێمانی

مێژوو دەستکاری

ناوەندی ڕاگەیاندنی خاک بۆ یەکەم جار لە گەلەری زاموا لە سلێمانی لە ١٩٩٦ لەلایەن د. شێرکۆ عەبدوڵلا و ئاکۆ غەریب و خەڵات عومەر بە پاڵپشتی خاتوو ھێرۆخان ھەوڵی دامەزراندنی بۆ درا، کە دواتر لە ١٩٩٧ وەک کەناڵێکی ناوەخۆیی تەنھا تەلەڤزیۆنی خاک دەستی بە پەخش کرد، تەلەڤزیۆنەکە تەنھا دەزگایەکی پەخش نەبوو بەلکو بەشی بەرھەم ھێنانیشی ھەبوو کە کاری دەکرد بۆ وەرگێرانی فیلمی بەڵگەنامەیی وسینەما و ئەنیمێ و بەرھەم ھێنانی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی وکورتە فیلم، دواتر دەزگاکە پەرەی زیاتری پێ درا و بەشی چاپخانەشی بۆ کراوە کە تایبەت بوو بۆ لەچاپدانی پەرتوکە دانسقە و بە بەھاکان، دەزگای خاک بەشی ئەرشیفی زیادکرد کە کاری بریتی بوو لە کۆکردنەوە و ئەرشیف کردنی ڤیدیۆ ونوسراو و وێنەکانی مێژووی کورد، کە سەرەنجام گۆڤاری سیخورمەشی ھاتە پاڵ ئەمیش بەھۆی گرنگی دانی ناوەندەکە بە کاریکاتێر و ھەواڵی تەنزئامێز، لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕادیۆی خاک یش دامەزرا، لەدوای ھاتن و فەراھەمبوونی ئەنتەرنێت لە کوردستان ماڵپەری خاک یش چووە پاڵی و بوو بە ناوەندی چاپەمەنی ڕاگەیاندنی خاک.[٤]

پێکھاتە دەستکاری

ناوەندەکە لە چوار دەزگای سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە:

  • تەلەڤیزیۆنی خاک
  • ڕادیۆی خاک
  • گۆڤاری سیخورمە
  • ماڵپەڕی خاک

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ دەربارەی خاک، ماڵپەڕی خاک تیڤی، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ ئەدرەسی میدیاکان، ماڵپەڕی پارێزگای سلێمانی، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 27ی Octoberی 2019. Retrieved 22ی Mayی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=56000&__cf_chl_jschl_tk__=0c658649b0ec2d4f7fc416bd5805f759c03ba2e0-1590185333-0-ATnMqLMSFsfA3jTQyi_Sy-anwPNvwxR5QajopsaLvOLugWFIpSKOKE6JQmBqFkvylfk87lZSS0vNK6K5d_IbfHonphsJYtjmvOnOto8_sz0g7FKL7x7xBrrNRmOC6Y-F4WFi3Tb60xa3ET-OvvjM1wXKqaYyQ7PdQrup-MhBA890Ud-oKjdrntV3eXSWxA5-fsmzUnOSNO1oGsrVXNZO6-DjL__5OcbE7IZNXqLMdKxDuXjgIoXFOHqE8iAgvw2r-Ffl48qwpaO09v_fAQe_AjKAPd-18-cbg-6Ji_0zcM-i74g1VHsN2Ga3vYpDFg6Ocw[بەستەری مردوو]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری