دەنگۆی ئەوە ھەیە (فیلم)

دەنگۆی ئەوە ھەیە فیلمێکی کۆمیدی ڕۆمانسیی ئەمریکییە و ساڵی ٢٠٠٥ بەرھەمھێندراوە و لە دەرھێنانی ڕۆب ڕینەرە، فیلمەکە بە ڕۆڵگێری جێنیفەر ئانیستن، کێڤین کۆستنەر، شیرلی ماکلەین و مارک ڕوفالۆ بەرھەمھێندراوە، سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن تێد گریفین نووسراوە باس لە کەسێک کەسێک بەناوی بەو بۆرۆو لەگەڵ ئافرەتێک دەخەوێت بەناوی کاترین کە زۆر لەخۆی بەتەمەنترە، بەڵام دواتر دەکەوێتە خۆشەویستی لەگەڵ کچی کاترین کە ناوی جۆسلینە و پێکەوە سێکسیان دەبێت، جۆسلین دواتر بەو بەجێدەھێڵێت و دوای ھەفتەیەک ھاوسەرگیری دەکات و منداڵێکی دەبێت بەناوی سارا، فیلمەکە باس لە ٣٠ ساڵ دوای ئەم ڕووداوە دەکات، سارا، بەھۆی ئەوەی جیاوازی زۆری ھەیە لەگەڵ ئەو کەسەی پێیوایە باوکییەتی، گەشتووە بەو باوەڕەی کە ئەو کچی بەو بۆرۆیە بۆیە دەچێت و بەشوێنی دەگەڕێت بەڵام دوای ئەوەی دەردەکەوێت کە بەو نەزۆکە، سارا و بەو بۆرۆو پێکەوە سێکسیان دەبێت. ڕووداوەکانی ئەم فیلمە پشتیان بە ڕۆمانێک بەستووە کە ساڵی ١٩٦٣ نووسراوە. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگران بە نەرێنی ھەڵسەنگێندرا و لە بۆکس ئۆفیسدا ٨٨٬٩ ملیۆن دۆلاری قازانج کرد بەرامبەر بە بودجەی ٧٠ ملیۆن دۆلاری تێچووی.[٢][٣][٤][٥]

دەنگۆی ئەوە ھەیە
دەرھێنەرڕۆب ڕینەر
بەرھەمھێنەربێن کۆسگروڤ
پاوڵا وەینستن
نووسەرتێد گریفن
ئەکتەران
  • جێنیفەر ئانیستن
  • کێڤین کۆستنەر
  • شیرلی ماکلەین
  • مارک ڕوفالۆ
  • ڕیچارد جێنکینس
  • مێنا سوڤاری
مۆسیقامارک شایمان
وێنەگری سینەماییپیتعر دیمینگ
مۆنتاژڕۆبێرت لەیتن
بڵاوکردنەوەوارنەر برۆس پیکچەرز
دەرچوون
  • ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ (2005-12-25)
ماوەی فیلم٩٦ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٧٠ ملیۆن دۆلار
داھات٨٨٬٩ ملیۆن دۆلار[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Rumor Has It (2005) - Financial Information".
  2. ^ "Rumor Has It (2005) - Financial Information".
  3. ^ Anne Thompson. "A Film Studio Fires a Director, Raising Eyebrows in Hollywood". The New York Times, August 25, 2004.
  4. ^ Rumor Has It... لە ڕاتن تۆمەیتۆز
  5. ^ "Rumor Has It..." Metacritic.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری