دەزگای گۆڵجی

(لە دەزگای گۆلژی (خانە)ەوە ڕەوانە کراوە)

دەزگای گۆڵجی (بە ئینگلیزی:Golgi apparatus) ئەندامۆچکەیەکی تایبەتمەندە لە ئامادەکردن و گۆڕانکاریکردن لە پێکھاتن و دەردانی ئەو ماددانەی لە ناو خانەدا دروست دەکرێن. ئەم ئەندامۆچکەیە بریتییە لە کۆمەڵێک پەردە کە بە تەواوی لە ناوە پلازمە تۆڕ (Endoplasmic Reticulum) دەچێت. دەزگای گۆلژی گۆڕان لە پێکھاتنی ئەو پرۆتینانەدا دەکات کە ئامادەکراون بۆ ناردن بۆ دەرەوەی خانە بەھۆی ئەو چیکڵدانانەی دەزگای گۆلژی خۆیەوە دروستیان دەکات ، ئەمەش بە ھاوکاری پتەوی لەگەڵ ناوە پلازمە تۆڕ ئەنجام دەدرێت. لەناو ئەم دەزگایەدا گۆڕان لە پرۆتینەکەدا دەکریت بۆ نمونە ئەگەر ئەو پرۆتینە پێکهاتبێت لە 200 ترشی ئەمینی(amino acid) کاتیک ئەچێتە ئەم دەزگایەوە لەوانەیە بڕی ترشە ئەمینیەکە زیاد ببێت یاخود کەمبکرێت بەپێی ئەو زانیارییەی کەلە DNAەوە پێی دراوە

شێوەی دەزگای گۆڵجی
وێنەی مایکرۆگرافی دەزگای گۆلجی

سەرچاوەکان دەستکاری