دەروازە:ژاپۆن/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢

سیچی میاکی (بە ژاپۆنی: 三宅 精一, みやけ せいいち) (لەدایکبووی ١٩٢٦ - کۆچکردووی ١٩٨٢) داھێنەرێکی ژاپۆنی بوو، کە بە داھێنانە مەزنەکەی (خشتی ئاراستەبەر) ناسێنرا، یان خشتەکی کوێران "Tenji Bricks" کە نابینایان لە ڕێڕەو و شەقامەکان سوودی لێدەبینن بۆ پاراستن و ئاگاداربوونیان لەکاتی ڕێکردندا. لەساڵی ١٩٦٥ دا سیچی مەیاکی ھەموو داھاتەکەی بەکارھێنا بۆ دروستکردنی خشتی ئاراستەبەر یان خشتەکی نابینایان کە پێک ھاتبوو لە دوو جۆر، جۆرێکیان ھێلکاری بازنەیی لەسەر نەخشاندبوو ئەویتر ھێڵی تەشیلەیی، مەبەست لەبازنەیی و خڕەکان ھەبوونی مەترسیە لەبەردەم ڕێگاکەی بەڵام ھێڵە تەشیڵەییەکان بەواتای ئەوە دێت کە کەسی پیادەی نابینا دەتوانێت ڕێ بکات بە سەڵامەتی. دوای دوو ساڵ و لە ١٨ی ئازاری ١٩٦٧دا، شاری ئۆکایاما (خۆرئاوای ژاپۆن) بوو بە یەکەم شوێن بۆ دامەزراندنی ئەم بیرۆکەیە بۆ نابینایان. دوای دە ساڵ، بۆ سوپاسگوزاری داھێنانەکەی بە مەبەستی سوودی گشتی لە زۆرینەی شوێنەکانی ژاپۆن بوون بە پڕۆژە و خرانە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر...