سێیکۆ کۆمپانیایەکی ژاپۆنییە بۆ بەرھەمھێنانی کاتژمێری دەستی، کاتژمێری دیوار، لێنز و خشڵی پۆشاک. سێیکۆ سەر بە گرووپی کۆمپانیای سێیکۆیە. لە ساڵی ١٨٨١ کینتارۆ ھاتۆری دوکانێکی فرۆشتنی خشڵ و کاتژمێری بەناوی ک. ھاتۆری لە شاری تۆکیۆ لە ژاپۆن کردەوە، پاشان لە ساڵی ١٨٨٩ دەستیکرد بە دروستکردنی کاتژمێر بە ناوی سێیکۆشا Seikosha . سێیکۆ بە ژاپۆنی مانای سەرکەوتن دەگەیەنێت و یەکەم کاتژمێری کۆمپانیەکە بە ناوی سێیکۆ لە ساڵی ١٩٢٤ دەرکەوت. سێیکۆ لە ساڵی ١٩٦٩ بۆ یەکەم جار لە مێژوو کاتژمێری کوارتزی بە ناوی ئاسترۆن Astron ناساند، کە نرخی ئەو کاتژمێرە ھیندەی نرخی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی دەبوو. ئێستا سێیکۆ بە یەکێک لە گەورەترین و کۆنترین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی کاتژمێر دادەنرێت لە جیھاندا. سێیکۆ لە ئێستادا چەندین جۆر کاتژمێری جیاواز بەرھەم دەھێنێت لەوانە کاتژمێری کوارتز (باتری)، میکانیکی (ئۆتۆماتیک) و سۆلار (تیشک).

زیاتر...