ساموێل بارکلەی بێکیت (بە فەڕەنسی: Samuel Beckett، یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەرەکانی ئێرلەندا و جیھان، ساموێل ڕۆماننووس و سیناریۆنووس و دەرھێنەری شانۆگەرییە. ساموێل بێکیت لە ساڵی ١٩٣٠ یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی بڵاوکردەوە، ئەم کۆمەڵە شیعرەی لەژێرکاریگەری نووسینەکانی فەیلەسوفی گەورە (ڕێنیە دیکارت)دا نووسیوە، بیکێت تاوەکوو کۆتایی ژیانی لەژێر کاریگەری ئەم فەیلەسوفە بووە. و جگە لە نووسینی شیعر، چەندین شیعری ئیتاڵی و فەرەنسی وەرگێڕاوە، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە ڕەنگە بیکێت یەکەم کەس بوبێت ھەندێک شیعری شاعیرانی سوریالی فەرەنسی وەرگێڕابێتە سەر زمانی ئینگلیزی، وەک ئەندرێ بریتۆن و پۆل ئێلوار. ھەروەھا بیکێت کۆمەڵە شیعری ڕامبۆ و شاعیری ئیتاڵی (ئۆجینیۆ مۆنتالی) وەرگێڕاوە. بیکێت لە پیریدا سەبارەت بە قۆناغەکانی ژیانی و قۆناغی وەرگێڕانی شیعری شاعیران دەڵێ: لەو سەردەمەدا من گەنج بووم و لە توانامدا نەبووە خۆم ھیچ بکەم، بەم کارە ویستومە شتێک ئەنجام بدەم.

زیاتر...