دەروازە:ئەنیمێ و مانگا/وتاری ھەڵبژێردراو/١

وەن پیس (ワンピース Wan Pīsu)، بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنی لە نوسینی ئییچیرو ئۆدایە. زنجیرەکە دەستی بە بڵاو کردنەوە کرد لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە ٤ ئابی ١٩٩٧، وە هەروەها بەشەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڵاودەکرێتەوە لە کتێبی تانکوبون لەلایەن شویشاوە، وە یەکەم تیراژ دەرچوو لە ١٤ کانوونی یەکەمی١٩٩٧، وە کتێبی ٧٢ ھەمین دەرچوو لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. وەن پیس تەواوکەری سەرکێشییەکانی مۆنکی دی لوفییە، کوڕێک کە جەستەی توانای (مطاط) وەرگرتووە دوای خواردنی میوەی شەیتان بە ھەڵە، وە هەروەها تیمە جیاوازەکەی لە چەتەکان، وە پێیان دەوترێت چەتەکانی کڵاو شەپقە. لوفی دەریا ئاشکرا دەکات لە کاتی گەڕان بە دوای مەزنترین گەنجینەی جیھان ناسراو بە"وەن پیس" بۆ ئەوەی ببێتە دووەم فەرمانڕەوای چەتەکان.

زیاتر...