دۆخەوا

(لە دۆخواەوە ڕەوانە کراوە)


دۆخوا یان دۆخەوا ناوێکی جافییە بۆ دۆکڵیو، دۆکلیویش چێشتێکی بەلەزەتی بەھارییە لە کوردستان، لە ھێندێک ناوچەدا تەنیا پوونگە‌ی تێدەکەن و لە ھێندێک ناوچەی دیکەدا گیای کوێستانی وەک کوڕادە و ھیتری تێدەکەن. ئەم خواردنە یەکێک لە کۆنترین خوادنەکانی کۆمەڵگای کوردەوارییە. بەتایبەتی لە لادێ و ھەوارگەکاندا، لەو شوێنانە کە گیای بەھاری زۆرە ئەم چێشتە تا کۆتایی بەھار زۆرجار دروست دەکرێ. لە بەر ئەوە دۆی تێدەکەن ناوی دۆخوا و دۆکولیویان لێناوە.

دۆکڵیو

شێوازی دروستکردنی

پێدویستیەکان:

برینج؛

گیای دۆکڵیو؛ ترشۆکه،که وه ر،جه حفه ری،شیوت،ڕیحانه،پیواز

دۆ یان ماست

نۆک،لەپه؛

ئارد؛

خوێ و بیباری شین؛

گیایه که پاک ده که ی و ده یشۆیه وه،وردی ده که ی،برینجه که ده شۆیه وه،له گه ڵ خوێ و چه ند که وچکێک ئارد و دۆیه که و نۆکه که ده یان خه یه نێو قابڵه مه یه کی گه وره وه٠-پێشه کی ده بێ نۆکه که یان له په که کوڵابێ-

ئێستا هه تا ئاخر سه ر- که برینجه که له گه ڵ دۆیه که ده کوڵی-ده بێ به رده وام و به بێ راوه ستانی ده ست،به که وچکێکی گه وره،دۆکڵیوه که مان لێک ده ین بۆ ئه وه ی هه ڵنه گه ڕێ٠

که برینجه که کوڵا و جوان نه رم بوو ئاوره که ی ده کوژێنینه وه٠ له کۆتایی دا به ئه ندازه ی دڵخواز بیباری تێ ده که ین و جوان لێکی ده ده ین٠

هه مو جارێ که بمان هه وێ دۆکڵیوه که بۆ جه مێکی دیکه گه رم که ینه وه،ده بێ په رداخێک دوانی ئاوی گه رم تێ که ین

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری