دەروازە:کەنەدا

(لە دو:کەەوە ڕەوانە کراوە)

          
          پێنجشەممە، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤

پێشەکی

کەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا، وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە سێزدە ھەرێم پێکھاتووە ناوی ھەرێمەکان بریتیە لە کیوبیک و ئەنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا و یووکان و نونوڤوت و باکوری خۆڕئاوا و نۆڤاسکۆشیا و نیوفاندلەند و لابرادۆر و نیوبرانسویک و دوورگەی پرینس ئێدوارد. ئەم ھەرێمانە ھەر یەکەو پایتەختێکی ھەیە بەڵام یەک پایتەخت ھی ھەموو کەنەدایە ئەویش ئۆتاوایە. کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکور و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرھەڵاتی وە دەڕوانێتە زەریای ھێمن لەبەری خۆرئاوای، ھەروەھا زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکوریێتی، کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، ھەروەھا سنوری باشوری کە ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیھان دا.
زیاتر دەربارەی...کەنەدا، مێژووەکەی و چاندەکەی

وتاری ھەڵبژێردراو

یەکێک لە دەروازەکانی ئیتن سەنتەر
یەکێک لە دەروازەکانی ئیتن سەنتەر

مەڵبەندی ئیتن تۆرەنتۆ (بە ئینگلیزی: Toronto Eaton Centre) کە لە ئەیلوولی ٢٠١٥ سەرلەنوێ بنیات نرایەوە لەلایەن ھاوبەشگای سی فێ تۆرەنتۆ ئیتن، بە کورتیەکەی مەڵبەندی ئیتن (ئیتن سەنتەر). شاباژێرێک یان ناوەندێکی بازارکردنە لە تۆرەنتۆ، ئۆنتاریۆ، کەنەدا. لەلایەن ھاوبەشگای کادیلاک فێرڤیو خاوەنداریەتی دەکرێت، ھەر بەھەمان ناوی کۆنی ئیتن نوێ کرایەوە کە لە کۆتایی نەوەدەکان مۆلەتی کارکردنی وەرگرتبوو. ئیتن سەنتەر بەسەرنج ڕاکێشترین شوێنی تۆرەنتۆ دادەنرێت، کە لەھەر شوێنێکی تری گەشتیاری زیاتر سەردانیکەری ھەیە، یەکێکە لەھەرە قەڵەباڵغترین شاباژێڕەکانی ئەمەریکای باکور، ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتەی شوێنەکەیەوەیە کە کەوتۆتە ناوجەرگەی شار. تەنھا لەماوەی ساڵی ٢٠١٥ ڕێژەی ٤٨٬٩٦٩٬٨٥٨ کەس سەردانیان کردوە. ئەمەش ڕێژەکەی زیاترە بەبەراورد بەھەریەکێک لەھەرە قەڵەباڵغترین شاباژێڕەکانی ئەمێریکا وەک (شاباژێڕی ئەمریکا، ئاڵا موانا سەنتەر، سەنتراڵ پارک).

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

جۆرج ووودکاک ساڵی ١٩١٢ لە شاری وینیپەگی کەنەدا لە دایک بوو و ٢٨ی جەنیوەری ساڵی١٩٩٥ کۆچی دوایی کرد. بە زارۆکی بنەماڵەکەی دەچنە بەریتانیا و ساڵی ١٩٤٩ دەگەڕێنەوە بۆ کەنەدا و نیشتەجێی ئەم وڵاتە دەبنەوە. ئەو سەرەتا وەک شاعیر هاتە مەیدانەوە و دەیەی١٩٣٠ کۆمەڵە کۆڤارێکی بچووکی بڵاو کردەوە. ئاشتیخوازی ووودکاک ئەوی بەرەو ئەنارکیزم هان دا(چونکە دژایەتی کردنی توندوتیژی، گەرەنتی دژایەتی زۆرکارەتی و چەوساندنەوەش هەیە). لەم نێوانەدا هەڤاڵەتیی لەگەڵ ماریە لویز بەرنەری، ڕۆڵێکی گرنگی لە هاندانی ئەو بۆ چالاکی ئەنارکیستی لە ساڵانی ١٩٤٠ تا ١٩٤٩دا هەبوو. ئەو مامۆستای زمانی ئینگلیسی زانکۆی واشنگتۆن و هەروەها مامۆستای زمانی ئینگلیسی و توێژینەوەی ئاسیایی لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا بوو، بەڵام ساڵی١٩٦٣ لە وانەگوتنەوەی زانکۆ دەستی هەڵگرت و هەموو کاتی خۆی بۆ نووسین تەرخان کرد. ووودکاک یەکێک لە سەرنووسەرانی بڵاڤۆکەکانی لێدوانی(شرۆڤە) جەنگ و ئازادی و هەروەها سەرنووسەر و بنیاتنەری بڵاڤۆکێکی وێژەیی بە ناوی ناو(ئێستا) بوو. هەروەها سەرنووسەری بڵاڤۆکی ئدەبیاتی کەنەدا بوو.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • …کە کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، کە ڕووبەرەکەی ٩٬٩٧٠٬٦١٠ کم دووجایە.
  • …کە بنەچەی ناوی کەنەدا بۆ وشەی کینتا دەگەڕێتەوە، ئەم وشەیەش لەبنەڕەتدا لە زمانی ئیرۆکواسی وەرگیراوە کە بەواتای گوند یاخود نشینگە دێت.
  • …کە ئاڵای ئێستای کەنەدا لە ساڵی ١٩٦٥ بەفەرمی ناسێندرا، کە لە دوو ڕەنگی بنەڕەتی پێک ھاتووە کە سوور و سپین.
  • …کە درێژترین شەقام لە جیھاندا لە شاری تۆرەنتۆی کەنەدایە بەناوی شەقامی یانگ.

دەڤەر و شارەکانی کەنەدا

ئاودڕی ھەدسن
ئاودڕی ھەدسن

ئاودڕی ھەدسن (بە فەڕانسەیی: baie d'Hudson) یەکێک لە گەورەترین ئاودڕەکانی جیھان و ھەروەھا چوارەمین زەریای گەورەی جیھانە بە ڕووبەری ٨١٩،٠٠٠ کم٢ کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کەنەداوە ھەڵکەوتووە. ئەم ئاودڕە لە باکوور و ڕۆژاواوە بە ویلایەتی نوناڤوت، لە باشوورەوە بە ویلایەتەکانی مانیتۆبا و ئۆنتاریۆ و لە ڕۆژھەڵاتەوە بە ویلایەتی کێبێک دەوەرەی گیراوە. لە ڕیگای تەنگەڵانی ھەدسن لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە ئوقیانووسی ئاتلانتیک و لە ڕیگای کانالی فۆکسیش لە باکوورەوە ئوقیانووسی ئارکتیک دەگرێتەوە. ئەم ئاودڕە بە ناوی ھێنری ھەدسن دۆزەرەوەی خەڵکی ئینگلیز کراوە کە لە ساڵی ١٦١٠ ئەم ئاودڕەی دۆزییەوە. زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

دەستەواژە کەنەدیەکان

  • دەبڵ دەبڵ: (double double)، قاوە ئەگەر داوابکرێت دوو شیر و دوو شەکری بۆ زیادبکرێت ،ئەم جۆرە قاوەیە زیاتر بەهۆی پروپاگەندەی تیم هۆرتنز هاتە سەرزاران .
  • پۆتین: (Poutine) پەتاتەی سورەوەکراو بە ئاوگی چەور و پەنیر.
  • ویکت: (wicked) نازدار ،نازدارحەیران،شتێکی جوان و سەرنج ڕاکێش .

کلیک: (Click) بەدووری هەر کیلۆمەترێک دەوترێت پتر شوفێران بەکاری دێنن. عـ

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

وێنەی پانۆڕاماییی تۆرانتۆ سیتی ھاڵ

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان