دەروازە:فیزیک
فیزیک چییە؟فیزیک یان فیزیا (بە ئینگلیزی: Physics) زانستێکی سروشتییە؛ بریتییە لە تاوتوێکردنی ماددە و جووڵەی ماددە لە بۆشاییدا و ھەموو ئەو شتانەی لەوانەوە دەگیردرێن، وەکوو وزە و ھێز. بەرینتر، شیکارییەکی گشتیی سروشتە بە مەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتیی ئاکاری جیھان و گەردوون. لە ڕابردووی دوورەوە ھەتا ئێستە فیزیک پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ زانستەکانی بیرکاری و کیمیا ھەبووە. وشەی فیزیا وشەیەکی یۆنانی کۆنە (فیزیک) بە مانای سروشت دێت. ھەنووکە ٩٦٩ وتار لە دەروازەی فیزیکدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراودۆخی پلازما (بە ئینگلیزی: Plasma) دۆخێی تایبەتیە لە دۆخەکانی ماددە، بریتییە لە گزێکی بە ئایۆن بوو کە ئەلیکترۆنەکانی سەربەستن و بە گەرد یان گەردیلەکەوە نەبەستراون، ئەگەر ماددە لە سروشتدا لە سێ دۆخدا ھەبێت (ڕەقی، شلی، گاز) ئەوا پلازما دۆخی چوارەمی ماددەیە. بە پێچەوانەی گازەکانەوە چەند سیفەتێکی تایبەتی ھەیە بە ئایۆن بوون دەبێتە ھۆی دەرچوونی ئەلکترۆنێک یان زیاتر لە کاتێکدا گەرمی یان وزەیەکی دیاریکراو دەدرێتێ، ئەم بارگە کارەباییە پلازما یان ماددە جیوەییەکە دەکاتە گەیەنەرێک بۆ کارەبا، بۆیە بەھێز بەرەو بواری موگناتیسی کێش دەبێت. پلازما شێوەی گازێکی ھاوتا (مامناوەند) وەردەگرێت کە لە ھەور دەچێت بۆ نموونە ئەستێرەکان یان وەک گورزەیەکی بە ئایۆن بوو دێت کە تەپوتۆز و دەنکۆڵەکانی تێدایە و پێی دەڵێن پلازمای تەپ و تۆزاوی، ئەمەش بەھۆی گازی بە ئایۆن بووەوە دروست بووە کاتێک ئەلکترۆن بۆ دوور لە ناوک ھەڵدەدڕێت بارگە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکان سەربەستتر دەبن. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوئەلبێرت ئاینشتاین (لەدایکبوون ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥) زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت و بیردۆزی ڕێژەیی گشتی دابڕێژێ، کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیکی مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانیی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان" وە ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی، بە کاریگەرترین فیزیکزانی سەدەی بیستەم دادەنرێت. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەینشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەر یەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن. یاسای ھەڵبژێردراوبە پێی یاسای ئۆم (Ohm's Law)، تەزووی کارەبا (I) کە بەناو گەیێنەرێکدا تێدەپەڕێت ڕاستەوانەدەگۆڕێت لەگەڵ ڤۆڵتیە (V). لەم یاسایەدا هاوکۆلکەیەک هەیە کە پێی دەگوترێ بەرگری کارەبایی
لەم یاسایەدا بەرگری ڕەهایە و بەگۆڕانی تەزووی کارەبایی گۆڕانی بەسەر نایەت. گەرچی زۆرێک لە مەواد (کە بە ماددە ئۆمیەکان ناسراون) پەیڕەوی لەم یاسایە دەکەن، بەڵام هەندێ ماددەی تر هەن کە ئەم یاسایە لەسەریان جێبەجێ ناکرێ و پێیان دەگوترێ: نائۆمی. ئەم یاسایە بەناوی زانای ئەڵمانی جۆرج ئۆم کراوە، کە لە ساڵی ١٨٢٧ز هەوڵی داوە کە پەیوەندی نێوان بەرگری کارەبا، توزووی کارەبا و ڤۆڵتیە بدۆزێتەوە. هەڵبەت ئەو یاسایەی ئەو بوکاری دێنا هەندێ ئاڵۆز بوو، وە جیاوازی هەبوو لەگەڵ یاساکەی ئێستا. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |