ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١) کە بە فەرمی بە «ئەیمی لی» ناسراوە؛ گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و پیانۆژەنێکی کلاسیکی ئەمریکییە. لەپاڵ پیانۆدا چەند ئامێرێکی تریش دەژەنێت، وەک گیتار و ھارپ. دامەزرێنەر، بەڕێوەبەر و گۆرانیبێژی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، لەو کاتەوە لی تەنیا ئەندامی ڕەسەنی گرووپەکەیە کە تێدا ماوەتەوە و نووسەر و ئاوازدانەری سەرەکی گرووپەکەیشە.

بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنسدا، بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە، وەک: «تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی»، «دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە» و «بووکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە.» لی ھەروەھا کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە، بڕێک لەو ھونەرمەندانە بریتین لە دەیڤد ھاجێز، سیزەر و کۆرن. جگە لەمانە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە. لەکاتی پشووەکەی ئێڤەنێسنسدا، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسییەوە کە بریتی بوون لە چیرۆکی شەڕ (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر.

ئەو نووسەرانەی کە کاریگەرییان لەسەر لی داناوە ئەمانەن: مۆزارت و دانی ئێلفمان. لە ناو گۆرانیبێژەکانیشدا کەسانێک وەک بیۆرک، تۆری ئامۆس،پڵەمب و شێرلێی مانسن کاریگەریان لەسەری ھەبووە. ئەیمی لە ساڵی ٢٠٠٨دا خەڵاتی باشترین نووسەری مۆسیقای بردەوە لە بڵاوکراوە مۆسیقییە جیھانییەکان و لە ٢٠١٢دا خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی بردەوە لە دیاری خوا ئاڵتونییەکانی ڕیڤۆڵڤەردا و ھەروەھا ناوی خواوەندی ساڵی لێنرا لەلایەن خەڵاتە مۆسیقییەکانی لاودوایەر. لە پاڵ ئەوانەشدا، ساڵی ٢٠١٥، خەڵاتی باشترین نووسەری ساوندتراکی فیلمی بردەوە بۆ فیلمی ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج لە فیستیڤاڵی فیلمی جیھانی مووندانسدا.
خوێندنەوەی زیاتر...