گەل

(ڕەوانەکراوە لە خەڵکەوە)

گەل یا مەردم یا خەڵک بە کۆی چەن کەس ئەوترێ کە (وەک چۆن لە قەوم و میللەتیشدا وایە) وەکوو تەڤاھییەک ڕەچاو بکرێن. بۆ نموونە گەلی عەرەب داگری ھەموو عەرەبەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە لە وڵاتە جیاجیاکاندا. گەلێ کە سەر بە وڵات یا دەوڵەتێکی تایبەت بێ نەتەوە یا میللەتی پێ ئەوترێ و، گەلێکیش کە تاکەکانی یەک ڕەچەڵەک یا یەک کولتوور یا یەک دینیان بێ قەوم یا گرووپی ئەتنیکیی پێ ئەوترێ.

وشەڕەتناسیدەستکاری

وشەی «گەل» لە ڕیشەی ھیندوئەورووپاییی *ger- و *gel- و ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *gart- ەوەیە کە بە مانای گردبوونەوە و کۆبوونەوە و گەڕانە. پاری /*rt/ سەرەتا بووە بە /rd/ و پاشان بە /l/، یانی: gart بووە بە gard بووە بە gal. وشەی «گەلە»ش کە بە مانای کۆمەڵێک حەیوانە بە یەکەوە، ھەر لێرەوە ھاتووە.[١]

وشەی «خەڵک»یش ھەر ئەو «خلق»ەی عەرەبییە.[١] «مەردم»یش وشەیەکی فارسییە و پەیوەندیی بە «مرۆڤ» و «مرۆ» و ھەروەھا «مەرگ» و «مردن»ەوە ھەیە و ھاوڕیشەی وانە.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ئ ا نانەوازادە, عەلی. فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی.