مەلا خەلیل گۆڕەمەری

(لە خەلیل گۆڕەمەریەوە ڕەوانە کراوە)

مەلا خەلیل گۆڕەمەری میراوەیی (لەدایکبووی ١٨٨٠ – مردووی ١٩٥٦) مەلا، زانا و شۆڕشگێڕێکی کورد بوو. ئەو لە دوای ئەوەی ڕاپەریینەکەی لە دژی سیاسەتەکانی ڕەزا شا شکستی ھێنا، ناچار کۆچی کردە باشووری کوردستان و ھەتا کۆتاییی ژیانی لەوێ مایەوە.[١]

ڕاپەڕینی مەلا خەلیل دەستکاری

لە ساڵەکانی ١٩٢٨ بۆ ١٩٢٩، مەلا خەلیل گۆڕەمەری لە دژی قەدەغە و گۆڕینی جلی کوردی لەلایەن حکوومەتی ڕەزا شاوە ڕاپەری. ئەو لە ساڵی ١٨٨٠ لەدایکبوو و دواتر بووبە یەکێک لە دژبەرانی حکوومەتی ڕەزا شا. لە کۆتایییەکانی ١٩٢٨ لە دژی سیاسەتەکانی ڕەزا شا ڕاپەری و فتوای دەرکرد. تەواوی ھۆزەکانی مەنگوڕ و گەورکی مەھاباد و سەردەشت لەگەڵ مەلا خەلیل لە دژی یاسای کەشفی حیجاب و کڵاوی پەھلەوی یەکیان گرت. یەکەمین ھەنگاوی ئەوان لە دەستێکی ساڵی ١٩٢٩دا بوو کە تەلەگراف و تەلەفۆنی دەوڵەتییان لە نێوان مەھاباد و سەردەشتدا بچڕاند. دواتر لە دۆڵی «ئامێد» لە نێوان گوڵیار و دووسەید ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی حکوومەتی ناوەندی و شکستیان پێھێنان. دوایە مەلا خەلیل بە یارمەتیی ھێزەکانی سوارە و پیادەی مەنگوڕ و گەورک، ھێرشی کردە سەردەشت و ئەو شارەی گرتە ژێر دەست.[٢]

کاتێک ڕەزا شا نەیتوانی لەگەڵ مەلا خەلیل ڕێککەوێت، ڕێککەوتنی لەگەڵ ھەندێک لە ئاغاکانی مەنگوڕ ھەڵبژارد و شکستیان بە ڕاپەریینەکەی مەلا خەلیل ھێنا، بەڵام بەو حاڵەشەوە ژمارەیەک لە خەڵک ھەر دژی سیاسەتەکانی ڕەزا شا مانەوە. سەرئەنجام مەلا خەلیل ناچار بوو بەرەو باشووری کوردستان کۆچ بکات و ھەتا کۆتاییی ژیانی لە ساڵی ١٩٥٦، ژیانی لە دەرەوەی ناوچەکەی بەسەربرد.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ڕاپەرینی مەڵا خەلیکی میراوەو ئۆمەر پاشای قەلەرەشە، سەردار پشدەری. پی ئێم نیووز (لە ڕێکەوتی ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢.
  2. ^ تاریخ و جغرافیای شهرستان سردشت - بخش دوم و پایانی (به فارسی). جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەردەشت (لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢). سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢.