خۆشەویستییەکی مەحاڵ!

خۆشەویستییەکی مەحاڵ! (بەئینگلیزی:!pyaar impossible) فیلمێکی ڕۆمانسی کۆمیدیە لە رۆلگێرانی ئەدی چۆپرا و پریانکا چۆپرا و فیلمەکە لە دەرھێنانی جەگال ھانسراجە لەژێر سەرپەرشتی یاش راج فیلم و لە رۆلگێرانی لاوەکی ئەنوبام خێر و دینۆ مۆریا بەژدارن و لە ٨ی کانوونی دووەم (١٢) ٢٠١٠ نمایش کرا

خۆشەویستییەکی مەحاڵ!
پۆستەری فەرمی
دەرھێنەرJugal Hansraj
بەرھەمھێنەرئودەی چۆپار
نووسەرئودەی چۆپرا
ئەکتەرانپریانکا چۆپرا
ئودەی چۆپرا
دینۆ مۆریا
مۆسیقاسەلیم سولەیمان
وێنەگری سینەماییسانتۆش تەندیال
مۆنتاژئەمیتاب شوکلا
بڵاوکردنەوەیش ڕاج فیلمز
دەرچوون
  • ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ (2010-01-08)
ماوەی فیلم١٤١ خوولەک
وڵات ھیندستان
زمانھیندی

کاست دەستکاری

  • پریانکا چوپرا [priyanka chopra]بە رۆلی ئەلیشا
  • ئەدی جۆپرا [uday chopra]بەرۆلی ئەبھای
  • دینۆ مۆریا [Dino Morea] رۆلی وەبەرھێنەر
  • ئەنوبام خیر [anubam kher]رۆلی باوکی ئەبھای

ئەدڤیکا یاداف [Advika Yadav] رۆلی تانیا

چیرۆکی فیلم دەستکاری

لە زانکۆی ئەنکریت لە تایلەند کچێک ھەیە جوانترین کچی ئەو زانکۆیەیە و چەندھا کور بە دوایەوەن ناوی کچەکە ئەلیشایە و کوریکی لییە شێتانە ئەو کچەی خۆش دەویت بێ ئەوەی کچەکە بزانیت کورەکە ناوی ئەبھای یە . شەوێکان ئەلیشا و ھاوریکانی ئاھەنگ ئەگێرن و ئەلیشا ئەکەوێتە ئاوێکەوە و ئەبھای رزگاری ئەکات بەلام بێھۆش کەوتووە و ھاوریکانی دووری ئەخەنەوە بێ ئەوەی بھێلن ئەبھای ببینێت و بۆ رۆژی دواتر باوکی ئەلیشا زۆر تورە دەبیت و لە زانکۆ دەری ئەکات . ئەبھای دوای ئەمە ئەبیتە پرۆگارمەر و پرۆگرامێک دروست ئەکات ھەموو سیستەمەکان کۆ ئەکاتەوە تیای دا و رۆژێک وەبەرھێنێک دێت پرۆگرامەکەی لێ بکرێت ئەویش بۆ ئەوەی قسە لەگەل باوکی بکات روخسەت لە وەبەرھێنەکە وەر ئەگریت کاتێک ئەو قسە لەگەل باوکی دەکات وەبەرھێنەکە پرۆگرامەکە کۆپی ئەکات و ئەیدزێت . بۆ فرۆشتنی بەرنامەکە وەبەرھێنەکە روو ئەکاتە سەنگافورە و لەوێ لەگەل یەکیک لە کۆمپانیاکان رێک ئەکەویت . ئەبھای بە دوای وەبەرھێنەکە ئەکەویت بۆ سەنگافورە لەوی ئەلیشا ئەبینیت لە کۆمپانیاکە کە ئەلیشا لەوی پۆستیکی باڵای ھەیە دواتر ئەو ئەچێتە مالی ئەلیشا تا بۆی روون بکاتەوە کە پرۆگرامەکە ھی ئەوە بەلام بەھۆی ھەلە تیگەیشتن ئەلیشا وا ئەزانی بەخێوکەری مندالانە ئەبھایش بۆ ئەوەی لە ئەلیشا نزیک بێتەوە قبولی ئەکات تانیا کچی ئەلیشا زۆر ھارە و ھیچ بەخێوکەریک بەرگە ناگریت لەگەلی بەڵام ئەبھای بریار ئەدات ببیتە بەخێوکەری ئەبھای زۆر جار لە رێگەی فەرمانبەری پاک کردنەوە مالەکە پاک ئەکاتەوە و لە کۆتایدا دلی تانیا بەدەست ئەھینی کاتیک کە یاری رۆک باندی بۆ ئەکریت و پیی ئەلیت تۆ رۆک ستار یت بەھۆی عەینەکەکانیەوە تانیا نازناوی بۆق بۆ ئەبھای دادەنێت کارەکان ئالۆز ئەبێت کاتیک وەبەرھێنەکە بەرنامەکە ئەفرۆشیتە کۆمپانیاکەی ئەلیشا و ھەول ئەدات لە ئەلیشا نزیک ببێتەوە ئەبھای خۆی لە وەبەرھێنەکە ئەشارێتەوە تا خۆی زیاتر لە ئەلیشا نزیک بکاتەوە تا ئەو کاتەی ئەلیشا رازی ئەکات چاویلکە و جلی کۆن ئەکاتە بەری ئەلیشا تا پیشانی بدات خەلک چۆن بیر ئەکەنەوە کاتێک شێوەت سەرنج راکێش نەبێت ئەلیشا بەو جۆرە بیرکردنەوەیەی خەلک بێتاقەت ئەبیت لەگەل نزیک بوونەوی نمایش کردنی بەرنامەکە شەوێکیان وەبەر‌‌ھێنەکە ئەلیشا و ئەبھای ئەبینیت و بە ئەلیشا ئەلێت ئەبھای دوای من کەوتووە تا بەرنامەکە بدزێت ئەو بەخێوکەر نییە ئەلیشا تورە ئەبێت و ئەبھای دەر ئەکات بێ ئەوەی چانسی روونکردنەوە بدات دوای ئەوە ئەبھای ھەموو شتیکی بۆ تانیا باس کردووە ئەویش لە ریگەی گۆرانیەک کە لە کۆنسیرتی سالانەی قوتابخانەکەیان پێشکەشی ئەکات ھەموو شتیک بە دایکی ئەلێت دایکیشی تێدەگات کە ئەو کەسەی ئەبھای وتی ٧ سالە خۆشم دەویت خۆی بووە . دواتر ئەلیشا ئەبھای ئەدۆزێتەوە و پیی ئەلێ ئەویش خۆشی دەوێت و ئەبھای پێی دەلێت کە وەبەرھێنەکە بەرنامەکەی دزیوە ئەچنە ھۆلی پێشانگاکە و کاتێک دەبینن بەرنامەکە ژمارەی نھێنی لەسەرە و ئەبھای بە وەبەرھێنەکە ئەلێ ئەگەر تۆ بەراستی خاوەنی پرۆگرامەکە بیت بە ئاسانی ئەیکەتەوە بەلام وەبەرھێنەکە نایزانیت بۆیە ئەبھای بە ئەلیشا ئەلێ تۆ ئەیزانی ئەویش بیر ئەکاتەوە ئەزانی وشەی نھێنیەکە ناوی خۆیەتی بەمەش فیلمەکە کۆتای دێت

سەرچاوە دەستکاری