پەڕەی سەرەکی بکەرەوە
درۆشمی «خوزگە بەو کەسە دەڵێت ئەمن تورکم»، و ئاڵای کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لە سەری کێوەکانی بەشپارماک لە قوبرسدا.

خوزگە بەو کەسە دەڵێت ئەمن تورکم (بە تورکی: Ne mutlu Türküm diyene، بە ئینگلیزی: How happy is the one who says I am Turk)، درۆشمی کۆماری تورکیایه. ئەم ڕستەیە بۆ یەکەم جار لە لایەن موستەفا کەمال ئاتاتورک لە ڕێوڕەسمی دەھەمین ساڵوەگەڕی دامزریانی کۆماری تورکیا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٣ (ڕۆژی کۆمار) گوتراوە. لە ساڵی ١٩٧٢دا، وەزارەتی پەروەردەی نەتەوەییی کۆماری تورکیا ئەم درۆشمەی وەکوو سوێندی قوتابیەکان دابین کرد.[١][٢]

ژێدەردەستکاری