خواحافیز تا نازانم کەی
خواحافیز تا نازانم کەی شانۆیەکی کوردیی بەرھەمی کۆڕی شانۆی بایە، ئەم شانۆیە لە نووسینی محەممەد یەعقووبییە کە مەریوان ھەڵەبجەیی لە فارسییەوە وەریگێڕاوەتەوە و کاری دەرھێنانیشی لەلایەن محەممەد مستەفاوە بۆ کراوە.
خواحافیز تا نازانم کەی | |
دەرھێنەر | محەممەد مستەفا |
---|---|
نووسین | محەممەد یەعقووبی |
وێنەگری سینەمایی | زانا نەوزاد حەیدەر عومەر ئاری ئەمین بەھمەن مەجید |
دەستکاری | پشتیوان کەمال |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٦ |
ماوەی فیلم | ١٠٣ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردیی ناوەندی |
ناوەرۆک
دەستکاریشانۆکە خەریکی گێڕانەوەی دوو چیرکۆکی پەیوەندیدار بە یەکە: نووسەرێک کە بەردەوام بەھۆی نووسینەکانییەوە ھەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت و بەسەرھاتی خێزانێک لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، کە ھاوکات خەریکە بەدەستی نووسەرەکەوە دەنووسرێت؛ بینەر لەم ڕێگەوە ئاگاداری دۆخی سیاسی، ئابووری و کۆمەلایەتیی ئەم سەردەمە دەبێت.[١]
- ڕۆزا ئومێد
- زەریا سامی
- دیاری عومەر
- سۆما قاسم
- بێساران جاسم
- دیدار عومەر
نمایشکردن
دەستکاریلە ١٠ی شوباتی ٢٠١٦ەوە تاوەکوو ٢٠ی مانگ لە تەلاری ھونەری سلێمانی
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ خوا حافیز تا نازانم کەی؟سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
- ^ دیاری عومەر.. گەنجینەیەکی نوێی نواندن؛ ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣