حەسار و سەگەکانی باوکم

حەسار و سەگەکانی باوکم کورتەڕۆمانێکی نووسەری کورد، شێرزاد حەسەنە کە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٦ لە ھەولێر چاپ و بڵاو کراوەتەوە. لە ھەولێر چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم نۆڤلێتە یەکێک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکانە.[١]

حەسار و سەگەکانی باوکم
نووسەرشێرزاد حەسەن
وڵاتکوردستان
زمانکوردی
بابەتکورتەڕۆمان
بڵاوبوونەوە١٩٩٦
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی
دەنگی

ڕۆمانەکە باس لە خێزانێکی کورد دەکات کە باوک و پیاوی ماڵێ لە چوارچێوەی حەسارێکدا ژن و منداڵەکانی دەچەوسێنێتەوە و داتریش لە پێناو وەدەستھێنانی ئازادی دا، لەلایەن کوڕەگەورەکەیەوە دەکوژرێت.[٢]

تایبەتمەندییەکان

دەستکاری

حەسار و سەگەکانی باوکم بەرھەمێکی گرینگی وێژەی کوردییە و خۆی لە خۆیدا شرۆڤەیەکی دەروونی-کۆمەڵایەتییە کە چەمکگەلێکی قەدەگەکراوی ورووژاندووە و جەختی کردووەتە سەر باڵادەستیی ڕەگەزی نێر و باوکسالاری، ھەڵبەت نووسەر بە توندی سەرکۆنەی ئەو دابونەریتە بنەماڵەیییەی کردووە و زیان و ئاکامەکانی بۆ تاکی کورد ڕوون کردووەتەوە.[٣]

چاپەکان

دەستکاری
  • دەزگای ئاراس - لەگەڵ سەرجەمی بەرھەم ٢ (ڕۆمانەکانی شێرزاد حەسەن)
  • چاپەمەنیی مانگ
  • ناوەندی غەزەلنووس
  • ماڵی وەفایی (کۆڕۆمان)

وەرگێڕانەکان

دەستکاری
 
  • حەسار و سەگەکانی باوکم لەلایەن عیماد شکور مەحموودی خەڵکی باشووری کوردستان و مەمێ مالا ھنەی خەڵکی باکووری کوردستان، لەژێر ناوی "Hesar û kûçikên bavê min" وەرگێڕدراوەتە سەر کورمانجی و چاپەمەنیی دارا لە باکوور بڵاوی کردووەتەوە.[٤]
  • ساڵی ٢٠٠٥ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی بۆ یەکەم جار ئەم کتێبەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی و لە بەشێک لە کتێبەکەیدا بەناوی "تربیع خون"دا بڵاوی کردووەتەوە.
  • مەریوان ھەڵەبجەیی ساڵی ١٩٩٨ کتێبەکەی بارێکی دی وەرگێراوەتە سەر فارسی و ساڵی ٢٠٠٤ لەژێر ناوی "حصار و سگ ھای پدرم"، لەلایەن چاپەمەنیی "چشمە"وە بڵاوی کردووەتەوە؛ وەرگێڕانەکە بە سانسۆرەوەیە و چەندین جاریش لە ئێران قەدەغە کراوە و سووتێنراوە و تاوەکوو ئێستاش شەش جار چاپ کراوەتەوە.[٥][٦]
  • ساڵی ٢٠١٦ ڕەزا کەریم موجاور ئەم نۆڤلێتەی لەژێر ناوی «حصار و سگ ھای پدرم» وەرگێڕاوەتە سەر فارسی و چاپەمەنیی ئەفراز بڵاوی کردووەتەوە.[٧]
  • میران کامەلا کورتەڕۆمانەکەی لەژێر ناوی "kastellet... och farsans hundar" وەرگێڕاوەتە سەر سویدی.
  • غەسان حەمدان لە ژێر ناوی «القلعة وكلاب أبي» وەیگێڕاوەتەوە سەر زمانی عەرەبی و ساڵی ٢٠٢٠ بڵاو بووەتەوە.[٨]

ھەر دەبوو من بیکوژم.. ئاخر من جگە لە باوکم کەسێکی دیکەم نەدەیبوو ھەم گۆچان و ھەم قامچی پێ بێت. ھەمیشە وای دەوت: "ناکرێت پیاو دەستبەتاڵ بێت!" قەتیش تەزبیحی ھەڵنەدەگرت.. ھەمیشە پێی دەوتین: "پیاوی بەڕاست پیاو، سێ شت ھەڵدەگرێت: گۆچان، قامچی، خەنجەر!" ھەمیشە دەیوت: "زۆر ئەستەمە پیاو بەبێ قامچی بێتە ناو ماڵ و منداڵی خۆی".[٩]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئەندێشە. «لیستی 50 باشترین ڕۆمانە کوردییەکان». ئەندێشە. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  2. ^ مەحموودی، لەلایەن: ئەیووب. «ناساندنی حەسار و سەگەکانی باوکم | کوردیبووک». لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ «حەسار و سەگەکانی باوکم». www.zamenpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  4. ^ «حەسار و سەگەکانی باوکم وەردەگێریت بۆ شێوەزاری کرمانجی سەروو». www.gksat.tv. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  5. ^ «"حەسار و سەگەکانی باوکم' لە ئێران چاپ دەکرێتەوە». chawder.org.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ «پاش 13 ساڵ لە سانسۆر، حەسار و سەگەکانی باوکم بە فارسی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە» DidiMn». DidiMn.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ kurdpress. «بڵاوبوونەوەی "حەسار و سەگەکانی باوکم" بە زمانی فارسی». ckb.abna24.com (بە Sourani). لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  8. ^ Chawki.Benhassen. «مفكرة المترجم: مع غسّان حمدان». https://www.alaraby.co.uk/ (بە عەرەبی). لە 2022-04-09 ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |website= (یارمەتی)
  9. ^ حەسار و سوگەکانی باوکم، شێرزاد حەسەن، ٢٠١٥

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری