جەلادەت عالی بەدرخان

(لە جەلادەت بەدرخانەوە ڕەوانە کراوە)

میر جەلادەت بەدرخان ناوی تەواوی میر جەلادەت کوڕی ئەمین عالی کوڕی بەدرخان (لەدایکبووی ٢٦ی نیسانی ١٨٩٣ لە ئەستەمبوڵ، تورکیا – مردووی ١٥ی تەممووزی ١٩٥١ لە دیمەشق، سوریا) سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەڤان و زمانناسی کورد بوو.

جەلادەت عالی بەدرخان
لەدایکبوون٢٦ی نیسانی ١٨٩٣
ئیستەنبوڵ, ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
مردن١٥ی تەممووز، ١٩٥١ (٥٨ ساڵان)
دیمەشق، سووریا
پیشەدیپلۆمات، نووسەر، زمانەوان، ڕۆژنامەنووس، چالاکوانی سیاسی.
نەتەوەکورد

ژیان دەستکاری

میر جەلادەت کوڕی ئەمین عالی کوڕی بەدرخان پاشایە، ٢٦ی نیسانی ساڵی ١٨٩٣ لە ئەستەمبوڵ لەدایکبووە، ھەر لە پایتەختی ئەوسای ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و فێرگەی بەرزی یاسای تەواو کردووە، دوای سەرکەوتنی بزووتنەوەی کەمالیزم، ئەمین باشا و سێ کوڕی ناچار بوون بچنە میسر و لەوێ نیشتەجێ ببن، بەڵام جەلادەت و کامەرانی برای چوونە ئەڵمانیا، لە ماوەی ئەو ھەشت ساڵەی لەوێ بوو کاتی بە فیڕۆ نەداو خۆی فێری زمانی ئەڵمانی کرد، پاشان خۆی گەیاندە شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران و دوای شکستی شۆڕشەکە دیسانەوە تورکیای جێھێشتەوە، لە ڕۆژی ٢٥ی ئابی ١٩٣٠ لە سوریا باوکی مرد.

چالاکی و بەرھەم دەستکاری

جەلادەت لە سوریا سەرقاڵی دەرکردنی ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی بوو، لە ١٥ی ئایاردا گۆڤاری ھاواری دەرکرد کە تا ٥ی تەممووزی ١٩٤٣ بەردەوام بوو، پێشتر گۆڤاری ھەفتانەی «ڕۆناھی» ی دەردەکرد، جەلادەت بەتەنھا ئەم گۆڤارەی بەرێوەدەبرد بەنووسین و پیت چنین و چاپ و بڵاوکردنەوەشی.[١]

 
لەڕاستەوە جەلادەت عالی بەدرخان و سورەیا بەدرخان و کامەران بەدرخان

بەناوی (نھێنی) نووسینەکانی بڵاودەکردەو، لە پێشەنگی ئەو کەسانەیە کە پیتی لاتینییان بۆ نووسینی کوردی بەکارھێنا، زمانەکانی فارسی، تورکی، عەرەبی، یۆنانی، ئەڵمانی، فەرەنسی، ئینگلیزی، ڕووسی، زۆر بەباشی زانیوە.

کتێبێکی لەسەر ڕێزمانی کوردی نووسیوە کە تەنھا بەشێکی چاپکراوە و بەشەکانی دیکەی ھێشتا ھەر دەستنووس، فەرھەنگێکی بەکوردی و یەکێکی دیکەی کوردی - فەرەنسی ھەیە، ژمارەیەکی زۆری ڕووناکبیرانی کورد لە دەوری جەلادەت بەدرخان و گۆڤارەکانی کۆببوونەوە.

مردن دەستکاری

جەلادەت ئەمین عالی بەدرخان ڕۆژی ١٥ی تەممووزی ١٩٥١ لە سوریا مرد.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ تیڤی, خاک. "میر جەلادەت بەدرخان". khaktv.net.
  2. ^ جەلادەت بەدرخان ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.- ئاکادێمیی زمانی کوردی
  3. ^ Malpera "Celadet Alî Bedirxan"