جیھانە سەرنجڕاکێشەکەی گەمبۆڵ

(لە جیھانە سەرنجراکێشەکەی گامبۆڵەوە ڕەوانە کراوە)

جیھانە سەرنجڕاکێشەکەی گامبۆڵ (بە ئینگلیزی: The Amazing world of Gumball) زنجیرە کارتۆنێکی کۆمێدی-سوریالییە، لەلایەن (بێن بۆکلیت) دروستکراوە بۆ کۆمپانیای کارتۆن نێتوۆرک.[١] بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١١، لە بەریتانیا لە تەلەڤیزیۆن پەخشکراوە. ھەرچەندە بەشێوەی فەرمی زنجیرەکە کۆتایی پێنەھێنراوە، بەڵام بێن لە توویتەرەکەی ئاماژەی بەوەکرد کە کۆتا ئەڵقەی وەرزی شەش "The Inquisition" کە لەڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ نمایشکرا، ئەوا کۆتا ئەڵقەی زنجرەیەکەیە.[٢]

جیھانە سەرنجڕاکێشەکەی گامبۆڵ
دەرھێنەر
  • میک گرەیڤس (لەھەمان کاتدا لەوەرزی دووەم دەرھێنەری ئەنیمەیشن بووە)
    ئەنتۆنی پێرێز (وەرزەکانی ٥–٦) (ھەروەھا دەرھێنەری ھونەری بووە لە وەرزەکانی ١–٤)
    بێن بۆکلیت (دەرھێنەری ھونەری)
    یان بێندی (دەرھێنەری ھونەری بووە لە وەرزەکانی ٥–٦)
    ڕۆبێرت کولین (دەرھێنەری ئەنیمەیشن بووە لە وەرزی ١)
    ئۆرێلین چاربۆنیەر (یاریدەدەری دەرھێنەر بووە لە وەرزی ٢)
بەرھەمھێنەرمایکڵ کارینتۆن
نووسینبێن پۆکلیتی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەستۆدیۆی کارتۆن نیتۆرکی ئەوروپی
ڕێکەوتی دەرچوون٣ی ئایاری ٢٠١١
وڵاتبەریتانیا
زمانئینگلیزی

بەرھەمھێنان دەستکاری

کاتێک (کارتۆن نیتوۆڕک) لە ئەورووپا ساڵی ٢٠٠٧ دروستکرا، بێن بۆکلیت وەک کارمەندێک دامەزرا بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵەیەک بەیەکەوە پڕۆژەیەک دروست بکەن، ھاوکات کۆمپانیاکە بڕیاریدا کە ھەموو فەرمانبەرەکان بیرۆکەکەنیان بەگەڕ بخەن،[٣] بێن بڕیاریدا کە ھەندێک لەو کەسایەتییانە بھێننەوە کە پێشتر ڕەتکرابوونەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی لە زنجیرەیەکی ناو قوتابخانە بەکاریان بھێننەوە.[٤] دواتر زنجیرەکە بووە یەکەم بەرھەمی کارتۆن نێتوۆرکی ئەورووپا،[٥] وەرزی یەکەم بە ٣٦ ئەڵقە لە تەلەڤیزیۆن پەخشکرا.[٦][٧]

کەسایەتی دەستکاری

  • گامبۆڵ: کەسێکی تەمبەڵە دەیەوێت خەڵک زیرەکییەکەی ببینن ھەروەک کەسێکی زیرەک دایبنێن بەڵام زۆرنا، ناوە ڕاستییەکەی زاکە، ڕەنگی شینە.
  • داروین: ماسییەکی زێڕییە، خێزانی گامبۆڵ ھەڵیانگرتەوە خۆشەویستی خۆیان وەک خێزانێک بۆی دەربری، لەپێشدا برا دڵسۆزەکەی گامبۆڵ بوو. ئەو لەوانەیە کەسێکی سادە دەربکەوێت بەڵام کەسێکی زۆر سەرسامە. یەکەمجار ماسییەکی زێڕی بوو بەڵام لەگەڵ خۆشەویستی، لەماسییەکەوە بووە کەسێکی ئاسایی.
  • ئەناییس: خوشکە گەنجەکەی گامبۆڵ، لەماڵەکەدا زیرەکترین کەسە، سەرەرای بێتاوانی و میھرەبانییەکەی، ئەوەندە نەبێت زیرەک و کەمێک لاسارە. بیرۆکەکانی لەپێش کاتن، بەڵام بۆ ئەناییس لەناو خێزانەکەدا گەورەیی بوونی نییە.
  • نیکۆل: دایکی گامبۆڵ، نەرمی و قایمی لەناو خێزانەکەدا پێکەوە ڕادەگرێت، منداڵی زۆر خۆش دەوێت و قوربانیدان شتێکی گرینگە بۆی، بەڵام گرفتەکەی ئەوەیە زۆرجار نیگەرانە.
  • ریچارد: کەروێشکێکی گەورەیە، ڕەنگی پەمبەیە، بۆ بابەتی ڕۆژانەی کەسێکی بێکارە و لێنەھاتووە. بۆ ئەو خێزانە بچووکە لەپێش لوتکەیە، بێگومان دوای خواردن. بۆ بەرپرسیارێتی ئامادە نییە، بەتایبەتی گەران بەدوای کاردا. زۆر حەز بە خۆراک دەکات، بۆ ھەموو پرسیارێک زۆر تەمبەڵە، تەنھا کار کەبیکات ڕۆژانە دانیشتی لەسەر قەنەفەیە و خواردن بخوات، بەڵام بەرژەوندی منداڵی لا گرینگە.

ئەڵقەکان دەستکاری

وەرزئەڵقەکانپەخشی ڕەسەن
یەکەم پەخشکۆتا پەخش
Pilot1٩ی ئایاری ٢٠٠٨ (2008-05-09)
136٣ی ئایاری ٢٠١١ (2011-05-03)١٣ی ئازاری ٢٠١٢ (2012-03-13)
240٧ی ئابی ٢٠١٢ (2012-08-07)٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (2013-12-03)
340٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (2014-06-05)٦ی ئابی ٢٠١٥ (2015-08-06)
440٧ی تەممووزی ٢٠١٥ (2015-07-07)٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (2016-10-27)
540١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (2016-09-01)١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (2017-11-10)
644٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (2018-01-05)٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (2019-06-24)
Yearbook6١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (2019-12-14)٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (2019-12-28)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Perlmutter, David (2018). The Encyclopedia of American Animated Television Shows. Rowman & Littlefield. pp. 27–28. ISBN 978-1-5381-0373-9.
  2. ^ "The Amazing World of Gumball". TV Guide.
  3. ^ "Ready to roll". Kidscreen. Brunico Communications. April 8, 2011. Retrieved July 4, 2013.
  4. ^ Zahed, Ramin (May 29, 2011). "Gumball Regins Reign of Color". Animation. Animation Magazine Inc. Retrieved July 4, 2013.
  5. ^ Wolfe, Jennifer (October 5, 2012). "Season Three of Amazing World Of Gumball Greenlighted". Animation World Network. Retrieved July 4, 2013.
  6. ^ Borja Huertas. "BoulderMedia.tv - Welcome".
  7. ^ Kennedy, John (February 12, 2013). "Irish cartoon The Amazing World of Gumball picks up an Emmy". [SiliconRepublic.com]. Archived from the original on November 25, 2013. Retrieved July 25, 2014.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری