زەویناسی

(لە جیولوجیەوە ڕەوانە کراوە)

زەویناسی یان جیۆلۆجی (بە ئینگلیزی: Geology) زانست و توێژینەوەی ماکی خۆگر و تراوی پێکھێنەری جەستەی زەویە. زانستی زەویناسی کە ناسراوە بە (geoscience جیۆلۆجیا) لە کۆمەڵە زانستێک پێکھاتووە کە پەیوەستە بە توێژینەوە دەربارەی دروست بوونی زەوی و پێکھاتە و پەیوەندی بە گەردوون و گۆڕانکارییە بەردەوامەکان لە ڕێگەی کارتێکردنی فاکتەرە دەرەکی و ناوخۆیییەکانەوە، کە پەیوەستن بە گەڕئەستێرەی زەوی و چۆنییەتی دروست بوونی و پێکھاتە سەرەکییەکانی و دیاری خستن و شی کردنەوەی پێکھاتە سەرەکییەکانی جێلۆجی و بیرکاری ناخی زەوی.

زەویناسی
لقیزانستی سروشتی، زانستی زەوی
بابەتی لاوەکیزانستی زەوی
بوارەکانی خوێندنبەردەگۆ
جێبەجێکارزەویناس
Entry in abbreviations tablejool.

جێگەی ئاماژە پێدانە لە کۆنەوە زۆرێک لە زانستەکانی تریان بەکارھێناوە بۆ زیاتر شارەزایی بوون لە زەوی و پێکھاتەکانی وەک: زانستی فیزیا و کیمیا و گەردوونناسی و بیرکاری و زانستی زیندەوەرزانی، ئەمەش لە پێناو گەیشتن بە ئامانجێکی زانستی لە چۆنییەتی دروست بوونی پێکھاتە چین چینەکانی زەوی بە ھەموو بەشەکانییەوە، لە ڕێگەی دۆزینەوەی تەواوی ئەو مادانەی کە لە زەویدا ھەن، وەک (ئاسن و خەڵووز و نەوت و بەرد و ئاو و ھتد)

  • زانستی زەویناسی دابەش دەبێت بۆ:

داپۆشراوی زەوی دەستکاری

داپۆشراوی زەوی (بە ئینگلیزی: Earth's spheres) یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی پێکھاتەی زەوی کە باس لە چۆنییەتی و ئەو ماددانە دەکات کە بوونەتە ڕووپۆش و داپۆشینی زەوی کە زیاتر ئاشنامان دەکات بە چۆنییەتی و پێکھاتە سەرەکییەکانی ئەو بەشەی کە ڕووی زەوی داپۆشیوە و کاریگەرییەکانی بۆسەر ناخی زەوی.

  • ئەمەش پێک دێت لە:

جیۆلۆجیا دەستکاری

زانستی دروست بوون و پێکھاتەی ھەسارەی زەوی، واتا باس لە چۆنییەتی دروست بوونی زەوی دەکات، زیاتر لە بوارەکانی: بەرد و توێکلی زەوی) دەکۆلێتەوە، کە بە گرنگترین بوار لە بواری زەویناسی و ڕوپۆشی ھەسارەی زەوی دادەنرێت.

جیۆدیسیا دەستکاری

جیۆدیسیا (بە ئینگلیزی: Geodesya) یان جیۆفیزیا زیاتر کاردەکات لە پێناو لێکۆلینەوە دەربارەی ئەو ھۆکارو بابەتانەی کە پویەستن بە قەبارەی زەوی و شێوە بەھاوکاری پێوانە ڕاستەوخۆیەکان و ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە توێکلی زەوی و ئەم دەستەواژەیە بەمانای دوو بەش دێت واتا: زەوی و دابەش بوون.

خۆڵ - قوڕ دەستکاری

خۆڵ - قوڕ (بە ئینگلیزی: Pedology) پەیوەستە بە لێکۆلنەوە دەربارەی دروست بوون و گەشەکردنی خۆڵ و قوڕی پێکھاتەکانی زەوی بەتایبەتی لە چینی سەروی زەوی بە قولی ٣٠٠ کیلۆمیتر، ئەویش بۆ زیاتر ئاشنابوون بە پێکھاتەی مادەکانی وەک: ئاسن و ماددە ئەندامییەکان و ھەوا و گیراوەکانی خۆڵ و ماددەکانی قوڕ.

ھێلکاری زەریاکان یان زانستی ئاو دەستکاری

 
ئاو ٧٠٪ زەوی دادەپۆشێت

ھێلکاری زەریاکان یان زانستی ئاو (بە ئینگلیزی: Hydrology) پەیوەستە بە لێکۆلینەوە دەربارەی ئاو و چۆنییەتی دابەش بوونی بەسەر ڕووی زەوی و دیاری کردنی تایبەتمەندەکان و سیفاتە سروشتییەکان و کیمیاویەکان و چۆنییەتی کارلێکی لەگەل زەوی و ژینگەدا.

بەشە بەستووەکان دەستکاری

بەشە بەستووەکان (بە ئینگلیزی: Glaciology) پەیوەستە بە لێکۆلینەوە دەربارەی بەشە بەستوەکانی زەوی. ئەمەش کارلێکێکە لە ئەنجامی دابەزینی پلەی گەرمی و کارلێکە ھەوایەکان و گازییەکان ئەم چینە پەیدادەبێت.

بەرگی ھەوا دەستکاری

بەرگی ھەوا (بە ئینگلیزی: Atmospheriac)پەیوەستە بە لێکۆلینەوە دەربارەی بەرگە ھەوایی و گازییەکانی زەوی و کاریگەریان بۆسەر گۆڕانکارییەکانی نێو زەوی و گۆڕانکارییەکانی ئاو ھەوای زەوی و ئەو فاکتەرانەی کاریگەریان ھەیە لەسەر بەردەوامی گۆڕانکارییەکان لە ھۆکارە فیزیایی و کیمیاویەکان.

ھێڵکاری پێکھاتەی زەوی دەستکاری

ھێڵکاری پێکھاتەی زەوی (بە ئینگلیزی: Geomorphology) پەیوەستە بە لێکۆلینەوە دەربارەی پێکھاتە و چۆنییەتی دروست بوون و ھێڵکاری زەوی وە ھەروەھا (چیاکان و دەشت و بیابان و دۆڵ و شیو و … ھتد) و ھۆکارەکانی کارتێکردن بۆ دروست بوونی و گۆڕانکارییەکانیان و ئەو ماددانەی کە لە پێکھاتن بەشداریان کردووە.

لقە پەیوەستەکانی تر بە زانستی زەویناسی دەستکاری

وەکوو ھەر زانستێکی تر زەویناسی لە کۆمەڵێک زانستی بچووک تر پێک ھاتووە کە ئەمانەی لێرەدا باس دەکرێن ھەندێکن لە ئەم زانستانە:

زانستی ماددەکان دەستکاری

زانستی ماددەکان (بە ئینگلیزی: mineralogy) تایبەتە بە لێکۆلینەوە دەربارەی ماددە پێکھاتوەکانی زەوی و سروشتیان و گۆڕانکارییەکان و کاریگەریان بۆسەر چینی زەوی و تایبەتمەندییەکانیان، ئەمەش بە کاریگەری ھەبوونی فاکتەرە کیمیاوی و فیزیایییەکانی سروشتی و ھەڵکەوتنی جوگرافیایان لە زەوی، ئەم ماددانەش وەک:

زانستی بەرد دەستکاری

زانستی بەرد (بە ئینگلیزی: petrology) بەرد پەیوەستە بە دیاری کردنی جۆرەکانی بەرد و دابەش بوونیان و ھۆکارەکان کە کاریگەریان ھەیە لەسەر ئەم بەردانە و چۆنییەتی دروست بوون و گەشەکردنیان و چۆنییەتی پەیوەست بوونیان لە ڕێگەی کارلێکە موگناتیسییەکانی ناوخۆی زەوی.

جیۆلۆجیای بینایی دەستکاری

جیۆلۆجیای بینایی (بە ئینگلیزی: structural geology) پەیوەستە بە لێکۆلینەوە دەربارەی پێکھاتەی بنیاتی توێکلی زەوی و ئەو ھۆکارانەی کە کاریگەریان ھەیە لەسەری بەتایبەتی ھۆکارە دەرەکی و ناوخۆیەکان.

جیۆفیزیا دەستکاری

 

جیۆفیزیا (بە ئینگلیزی:geophysics) پەیوەستە بە لێکۆلینەوە دەربارەی چینەکانی ژێرەوەی زەوی و پێکھاتەی چینەکان و ڕێکخستن و ھۆکارەکانی کە بەردەوام کارلێکی لەگەڵ دەکەن.

جیۆلۆجیای فیزیایی دەستکاری

جیۆلۆجیای فیزیایی (بە ئینگلیزی: physical geology) پەیوەستە بە لێکۆڵینەوە دەربارەی ڕووخساری سروشتی زەوی و پێکھاتەکانی سەر ڕووی زەوی. دیاری کردنی تایبەتمەندییە فیزیایییەکانی بەرد و ناھاوڕێکییەکانی نێوان ھێزی ھەوا و زەوی و تایبەتمەندییە موگناتیسییەکانی زەوی و بەرگری کارەبایی و پێکەوەبەستن لەگەڵ زەوی و ماددە سروشتییەکانی. لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت پێکھاتەکانی زەوی کە پەیوەستن بە فیزیا دیاری بکرێت:

زانستی بومەلەرزەکان دەستکاری

ئەمە بەشێکی لاوەکییە کە پەیوەستە بە زانستی جیۆفیزیا و کاردەکات لە پێناو لێکۆڵینەوە دەربارەی پەیدابوونی بومەلەرزە و جوڵەی زەوی لەم کاتانەدا کاریگەرییەکانی بۆسەر زەوی و ناوەوەی زەوی و ئەو فاکتەرانەی کە دەبنە دروست بوونی بومەلەرزە.

زانستی چینەکانی زەوی دەستکاری

ئەم زانستە لێکۆڵینەوە دەکات دەربارەی یاسا و بنەماکانی چینەکانی زەوی چۆنییەتی دابەش بوونیان و ئەو ھۆکارانەی کاریگەریان ھەیە لەسەر گۆڕینی چین و ڕووخساری چینەکان و گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی تر کە بەردەوام کاریان تێدەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سروشتی بگۆڕێن. بەڵام چینە کانی زەوی بەھۆی بارانەوە تەر دەبن وە کە خۆریان پی دەکەوێ وشک دەبنەوە.

جیۆ کیمیا دەستکاری

تایبەتە بە بوارەکانی لێکۆلینەوە دەربارەی پێکھاتەی بەرد و مادەکانی زەوی لە ڕووی کیمیاویە. دابەش بوونیان بەسەر توێکلی زەوی و دیاری کردنی جۆرەکانیان و ھەبوونی ڕێژەی ماددەکان لە نێو یەکتری و شوێنە جیاوازییەکانیان لە توێکلی زەویدا.

سەرچاوەکان دەستکاری