جۆن لۆک

(لە جۆن لۆكەوە ڕەوانە کراوە)

جۆن لۆک (لەدایکبووی ٢٩ی ئابی ١٦٣٢ - مردووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٧٠٤)[١][٢] کە بەگشتی بە باوکی لیبرالیزم ناسراوە، فەیلەسووف و فیزیکزانی ناوداری ئینگلیزی و یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکان لەسەر بیرۆکەکانی سەردەمی ڕووناکبیری بوو. وەک یەکێک لە یەکەمین بڕوادارانی ئەزموونباوەڕی لە بەڕیتانیا دەناسرێت بە ڕێڕەوی لە فڕانسیس بەیکن؛ و ھەرووھا کەسایەتییەکی گرینگ بووە بۆ تیۆری بەڵێنە کۆمەڵایەتییەکان. کاریگەریی ھەبوو لەسەر تیۆری ماریفەتناسی و فەلسەفەی ڕامیاری. نووسراوەکانی کاریگەری ھەبوو لەسەر واڵتەر و ڕۆسۆ و کۆمەڵێک لە ڕووناکبیرانی سکۆتلەندی و ھەروا شۆڕشگێڕانی ئەمریکی. کاریگەرییەکەی لەسەر کۆمارخوازی و لیبرالیزم لە بەڵگەنامەی سەربەخۆیی ئەمەریکادا دەبینرێت. یەکێ لە کارە گرنگەکانی جۆن لۆک گرنگی دان بە وێژەی مناڵانە.

جان لاک

لەدایکبوون٢٩ی ئابی ١٦٣٢
سامێرسێنت، بڕیتانیا
مەرگ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٧٠٤
ئێسێکس، بڕیتانیا
پیشەفەیلەسووفی سەدەی ١٧ی زایینی
واژوو

دەربارەی ھزر دەستکاری

لۆک لە کتێبی 'وتارێک دەربارەی تێگەشتنی مرۆڤ'دا، بەشی دوو خاڵی دوودا ئەڵێ: "بیرۆکە لە دوو سەرچاوەوە دێ، ھەستکردن و تێڕامان"، ھەستکردن واتە sensation و تێڕامانیش مەبەست reflectionی ئینگلیزییە. دواتر لە خاڵی چواری ھەمان بەشدا زیاتر لەسەر تێڕامان ئەڕوات، چونکە ھەستەکان تا ڕادەیک ڕوونن، و ئەڵێ "سەرچاوەیەکی تریان کردارەکانی ناو مێشکمانن"، مەبەستی لە کردارەکانی مێشک ئەو تێڕامانەیە کە لە دوای دروستبوونی "بیر"ێکەوە تێگەشتنی زیاتری بۆ ئەکرێ لەلایەن مێشکەوە.[٣]

ھەروا لە کتێبی دوو، بەشی چواردەھەم خاڵی ٢٨دا ئەڵێ: «پیاوان جیاوازیان کەمە لە بیرۆکەی سادە و ڕووندا». لۆک باوەڕی وایە کە مرۆڤەکان کەم جیاوازی بیر و باوەڕیان ھەیە ئەگەر بێت و بیر و ڕاکان بە ڕوونی و سادەیی بۆ یەکتر باس بکەن یان لەوەیە مەبەستی ئەو بیرۆکە سادانەبێ کە پێشتر باسی ئەکات و ئەڵێ سەرچاوەی بیرۆکە ئاڵۆزەکانن. بۆیە لە خاڵێکی دیکەدا ئەڵێ «گەر دووکەس بەڕاستی دوو فیکری جیاوازیان پێ بێ نابێ بتوانن نە قسە بکەن بەیەکەوە نە دەمەقاڵەش» مەبەستی لۆک ئەوەیە کە ئەگەر دوو مرۆڤ بەڕاستی باسی دوو شتی جیاواز بکەن کە شارەزانەبن لە بیرۆکەکانی یەکتر، ئەوا ناکرێ نە پێکەوە لەسەری بدوێن، نە دەمەقاڵەش دروست بێ لە نێوانیاندا؛ و ھۆکاری دروستبوونی مشتومڕ لەنێوان خەڵکاندا بۆ ئەوە ئەگەڕێنێتەوە کە کەسەکان لە وشەکانی خۆیان حاڵی نەبوون یاخود بیر و ڕای کەسی تریان پێیە و دووبارەی ئەکەنەوە.

نوسراوەکان دەستکاری

  • نامەیەک دەربارەی لێبوردەیی - ١٦٨٩
    • نامەی دوەم دەربارەی لێبوردەیی - ١٦٩٠
    • نامەی سێیەم دەربارەی لێبوردەیی - ١٦٩٢
  • دوو توێژینەوە لەسەر دەوڵەت - ١٦٨٩
  • وتارێک دەربارەی تێگەشتنی مرۆڤ - ١٦٩٠
  • ھەندێ بیرۆکە دەربارەی پەروەردە - ١٦٩٣

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Uzgalis, William (2001-09-02). "John Locke". {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  2. ^ Woolhouse, Roger (2007-01-08). Locke: A Biography (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-81786-8.
  3. ^ جۆن لۆک، وتارێک دەربارەی تێگەشتنی مرۆڤ. ئەلیز. ھۆڵت چاپی ١٧٠٠. کتێبی دوو (بەشی بیرۆکە)