جۆنی دێپ

ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم، و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکی
(لە جۆنی دیپەوە ڕەوانە کراوە)


جۆن کریستۆفەر دێپی دووەم (لەدایکبووی ٩ی تەممووزی ١٩٦٣) ئەکتەر، بەرھەمھێنەر، و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکییە. بە یەکێک لە ناسراوترین ئەستێرەکانی فیلم دانراوە.[١][٢] پاڵێوراوە بۆ دە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، و دانەیەکی بردووەتەوە بۆ باشترین ئەکتەر بۆ نواندنەکەی بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی سوینی تاد: سەرتاشی شەیتانیی شەقامی فلیت (٢٠٠٧)، و پاڵێوراوە بۆ سێ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر، لە سەرووی خەڵاتەکانی دیکەیەوە. یەکەم کاری نواندنی دێپ لە فیلمی ١٩٨٤ی کابووسێک لە ئێڵم ستریت، پێش بەناوبانگبوون وەک ئەکتەرێکی ھەرزەکار لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی شەقامی ٢١ جەمپ (١٩٨٧–١٩٩٠). ڕۆڵێکی یاریدەدەری ھەبووە لە فیلمی ئۆلیڤەر ستۆنی جەنگی کەرت (١٩٨٦) و ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی گێڕاوە لە فیلمی ڕۆمانسی خەیاڵی ئێدوارد دەست مەقەست.

جۆنی دێپ

دێپ لە ڤیستیڤاڵی فیلمی بەرلینی ٢٠٢٠
لەدایکبوون
جۆن کریستۆفەر دێپی دووەم

(١٩٦٣-٠٦-٠٩) ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٠ ساڵ)
ئۆوێنزبۆڕۆ، کێنتەکی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پیشە
  • ئەکتەر
  • بەرھەمھێنەر
  • مۆسیقاژەن
چالاکبوون١٩٨٤–ئێستا
ھاوسەر
  • ڵۆری ئاڵیسن (ھاوسەرگیری ١٩٨٣؛ جیابوونەوە ١٩٨٥)
  • ئامبەر ھێرد (ھاوسەرگیری ٢٠١٥؛ جیابوونەوە ٢٠١٧)
یار
  • شێریلین فێن
    (١٩٨٥–١٩٨٨)
  • وینۆنا ڕایدەر
    (١٩٨٩–١٩٩٣)
  • کەیت مۆس
    (١٩٩٤–١٩٩٨)
  • ڤەنێسا پارادیس
    (١٩٩٨–٢٠١٢)
مناڵ(ەکان)٢
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکانگیتار
کۆمپانیاکان
  • ڕیپەبڵیک
  • کاپیتۆڵ
بابەتە پەیوەندیدارەکان
  • فریشتەکانی ڕۆک سیتی
  • پی
  • خوێنمژانی ھۆڵیود
واژوو

دێپ سەرنجی ڕەخنەیی پێدراوە بەھۆی بەرجەستەکردنەکانی سیناریۆنووس-دەرھێنەری لێ نەھاتوو ئێد وود لە فیلمی بەھەمان ناوەوە (١٩٩٤)، کارمەندی ئێف بی ئای شاراوە جۆسێف دی پیستۆن لە فیلمی دۆنی براسکۆ (١٩٩٧)، نووسەر جەی ئێم باری لە دۆزینەوەی نێڤەرلاند (٢٠٠٤) و چەتەی بۆستن وایتی بەلگەر لە ڕێوڕەسمی ڕەش (٢٠١٥). ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە زۆرەھا فیلمی سەرکەوتوو، وەک بگری-گیانە (١٩٩٠)، پیاوی مردوو (١٩٩٥)، چاڵی خەواڵوو (١٩٩٩)، چارلی و کارگەی شوکلاتەکە (٢٠٠٥)، بووکی تەرم (٢٠٠٥)، دوژمنانی گەل (٢٠٠٩)، ئەلیس لە وەندەرلاند (٢٠١٠) و بەشی دووەمی، گەشتیارەکە (٢٠١٠)، ڕانگۆ (٢٠١١)، سێبەرە تاریکەکان (٢٠١٢)، بۆ ناو دارستانەکان (٢٠١٤)، و دڕندە خەیاڵییەکان: تاوانەکانی گریندنوۆڵد (٢٠١٨). دێپ کارەکتەری جاک سپارۆی بەرجەستەکردووە لە زنجیرە فیلمی چەتەکانی دەریای کاریبی (٢٠٠٣–ئێستا).

دێپ دەیەم پڕ-داھاتترین ئەکتەرە لە سەرتاسەری جیھاندا، کە فیلمەکان کە دێپ بەژداری تێدا کردوون زیاتر لە ٣٬٧ ملیار دۆلاریان پەیداکردووە لە بۆکس ئۆفیسی ویلایەتە یەکگرتووەکان و زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیھاندا.[٣] ئەو لە تۆماری جیھانی گینسی ٢٠١٢ دانراوە بە پڕ داھاتترین ئەکتەر، بە پەیداکردنی ٧٥ ملیۆن دۆلار.[٤][٥] دێپ ھەشت فیلمی لەگەڵ دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، و ھاوڕێی تیم بێرتن کردووە. ئەو خراوەتە ناو ئەفسانەکانی دیزنی لە ٢٠١٥ دا.[٦] لەگەڵ نواندندا، دێپ کاری مۆسیقاژەنیشی کردووە. لەگەڵ چەندەھا گروپی مۆسیقادا کاری کردووە، وەک دروستکردنی گروپی ڕۆکی خوێنمژانی ھۆڵیود لەگەڵ ئالیس کوپەر و جۆو پێری.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

دێپ لە (ئۆنسبڕۆ، کنتاکی) لەدایکبووە، بچووکترین منداڵی خێزانەکە بووە. دایکی (بێتی سوی پاڵمەر) کارگوزار بووە، و باوکیشی «جۆن کریستۆفەر دێپ»، ئەندازیارێکی مەدەنی بووە. خێزانەکەی زۆر ماڵیان گواستووەتەوە و نزیکەی ٢٠ خانوویان کرد بوو، تاکو لە ساڵی ١٩٧٠ لە (میرامار، فلۆریدا) نیشتەجێبوون. لە ساڵی ١٩٧٨ کاتێک (دێپ) تەمەنی ١٥ ساڵ بووە، دایک و باوکی لێک جیا بوونەتەوە، دواتر دایکی لە ساڵی ٢٠٠٠ دەمرێت و زۆرجار (دێپ) دایکی بە «ئیلھام» بۆ خۆی پێناسە دەکات.

بەھۆی ئەو گیتارەی کە دایکی بە دیاری بۆی کڕی بوو کاتێک تەمەنی ١٢ ساڵان بوو، (دێپ) لەچەندان باندی گیتارژەن بەژداربووە. دواتر لەقۆناغی دواناوەندیدا واز لەخوێندن دێنێت بۆ ئەوەی ببێتە گیتارژەنی ڕۆک، دوای دوو ھەفتە ھەوڵدەداتەوە بگەڕێتەوە خوێندن، بەڵام بەڕێوبەرەکە پێی دەڵێت کە بەدوای خەونی بوون بە گیتارژەنییەوە بکەوێت و ئەمە بکاتە ئامانجی سەرەکی ژیانی. (دێپ) دواتر چووە گروپی (The Kids) کە دواتر گرووپەکە ھەڵوەشایەوە، (دێپ) چووە گروپێکی تر بەناوی (Rock City Angels) کە دواتر ئەلبوومێکیشیان بەناوی (Young Man's Blue) بڵاوکردەوە.

لە ٢٠ی دێسێمبەری ١٩٨٣، دێپ لۆری ئان ئەلیسنی مارە کرد، کە خوشکی گۆرانیبێزەکەی باندەکەی بوو. دواتر ھاوسەرەکەی «دێپ» ی بە ئەکتەر نیکۆڵاس کەیج ناساند کە «دێپ» ی ھاندا تەرکیز بکاتە سەر نواندن. دێپ و خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٨٥ لێک جیابوونەوە، لە ساڵی ١٩٨٦ دێپ ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی Trashin ببینێ کە دەکرا ئەوکات بیکاتە ئەستێرەیەکی دیار، بەڵام بەھۆی سەرپێجی کردن لە قسەکانی دەرھێنەر، دێپ لە ڕۆڵگێڕان لە فیلمەکە دوور خرایەوە.

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلم دەستکاری

ناونیشان ساڵ ڕۆڵ دەرھێنەر تێبینییەکان سەرچاوەکان
کابووسەکەی شەقامی ئێڵم ١٩٨٤ گلێن لانتز وێس کراڤن [٧][٨]
ھاوینەھەوارێکی تایبەت ١٩٨٥ جاک ماڕشاڵ جۆرج باوەرس [٩]
یەکەی سەربازی ١٩٨٦ لێرنەر ئۆلیڤەر ستۆن [١٠]
کرای بەیبی ١٩٩٠ وەید واڵکەر جۆن واتەرس [١١]
ئێدوارد دەست مقەست ئێدوارد دەست مقەست تیم بێرتن [١٢]
فرێدیی مردوو: کۆتا کابووس ١٩٩١ گلێن لانتز راچێل تالالای دەرکەوتنی تایبەتی؛

وەکو پیاوێک لەسەر تەلەڤیزیۆن

[١٣]
خەونی ئاریزۆنا ١٩٩٣ ئاکسێل بلاکمار ئێمیر کاستاریکا [١٤]
بێنی و جوون سام جێریمیا س. چێچیک [١٥]
چی گێلبێری گرەیپی بێزار کردووە گیلبێرت گرەیپ لاس ھاڵسترۆم [١٦]
شت کەس خۆی
ئێد وود ١٩٩٤ ئێد وود تیم بێرتن [١٧]
دۆن خوان دیماڕکۆ دۆن خوان / جۆن ڕ. ماڕکۆ جێرێمی لێڤێن
پیاوی مردوو ١٩٩٥ ویلیام بلەیک جیم جاموش
درزە کات گێن واتسۆن جۆن بادام
پیاوی کانس ١٩٩٦ خۆی ریجارد مارتینی دەرکەوتنی تایبەتی
دۆنی براسکۆ ١٩٩٧ دۆنی براسکۆ / جۆسێف د. پیستۆن مایک نێوێل
چاونەترسەکە ڕافایل خۆی وەکو نووسەریش بەشداربوو
ترس و بێزارکردن لە لۆس ئانجلس ١٩٩٨ ڕائول دوک تێری گیلیام
لۆس ئانجلس بێ بوونی نەخشەیەک خۆی / ویلیام بلەیک میکا کاوریسماکی دەرکەوتنی تایبەتی
نۆیەم دەرگا ١٩٩٩ دین کۆرسۆ رۆمان پۆلانسکی
ژنی ئاسمانەوانەکە سپێنسەر ئارماکۆست راند ڕاڤیچ
چاڵە خەواڵووکە ئیشابۆد کرەین تیم بێرتن
نوقوڵ ٢٠٠٠ رۆکس لاس ھالسترۆم
پێش ئەوەی شەو تەواوبێت لت. ڤیکتۆر / بۆن بۆن جولیان شنابێڵ
ئەو پیاوەی کە گریا سیزار سالی پۆتەر
خونچەکردن ٢٠٠١ جۆرج جەنگ تێد دێم
لە دۆزەخەوە فرێدرک ئەبیرلین برایانی ھوگس
ڕۆژێک لە ڕۆژان لە مەکسیک ٢٠٠٣ شێڵدن ساندس ڕۆبیرت ڕۆدریگێز
چەتەکانی دەریای کاریبی: نەفرەتی مرواری ڕەش کاپتنن جاک سپارۆ گۆر ڤێربینسکی
بەخۆشی ھەتا دوایی ٢٠٠٤ لنکۆنو یڤان ئاتاڵ دەرکەوتنی تایبەتی
پەنجەرەی نھێنی مۆرتن ڕەینی / جۆن شووتەر دەیڤد
دۆزینەوەی شاری خەونەکان ج. م باری ماڕک فۆستەر
داوێنپیسەکە جۆن ویلمۆت لۆرێنس دەنمۆر
چاڕلی و کارگەی شوکڵاتەکە ٢٠٠٥ ویلی وۆنکا تیم بێرتن
بووکی مردووان ڤیکتۆر ڤان دۆرت (دەنگ)
چەتەکانی دەریای کاریبی: سندووقی پیاوە مردووەکە ٢٠٠٦ کاپتن جاک سپارۆ گۆڕ ڤێربینسکی
چەتەکانی دەریای کاریبی: لە کۆتایی جیھاندا ٢٠٠٧
سوینی تاد: سەرتاشی شەیتانیی شەقامی فلیت بێنجامین بارکەر / سوینی تۆد تیم بێرتن
دوژمنانی گەل ٢٠٠٩ جۆن دیلینگەر مایکڵ مان
خەونەکەی دکتۆر پارناسوس تۆنی تێری گیلیام
ئالیس لە شاری سحراوی ٢٠١٠ تارانت ھایتۆپ / ماد ھاتەر تیم بێرتن
گەشتیارەکە فرانک توپێلۆ / ئالێکساندەر پیرس فلۆریان نێنکێل ڤۆن دۆمارسمارک
ڕانگۆ ٢٠١١ رانگۆ (دەنگ) گۆڕ ڤیربینسکی
چەتەکانی دەریای کاریبی: لەناو دەریا نامۆکان کاپتن جاک سپارۆ ڕۆب ماڕشاڵ
یادنامە سەیرەکە پۆڵ کێمپ برووس ڕۆبینسۆن بەرھەمھێنەریش بوو
جاک و جیل جۆنی دێپ - خۆی دێنس دوگان دەرکەوتنێکی باسنەکراو
ھوگۆ کەس مارتن سکۆرسێس بەرھەمھێنەر
شەقامی باز ٢١ ٢٠١٢ تۆماس ھانسن فیل لۆرد

کریستۆفەر میلەر

دەرکەوتنێکی باسنەکراو
سێبەرە تاریکەکان بارناباس کۆڵنس تیم بەرتۆن
پاسەوانی تەنیا ٢٠١٣ تۆنتۆ گۆڕ ڤێربینسکی بەرھەمھێنەرێکی جێبەجێکاریش بوو
ئەوانی بەبەخت ماتیو سمیس مێگان فریفس دەرکەوتنی تایبەتی
گۆڕانی بەدەر ٢٠١٤ در. ویل کاستەر واڵی پفیستەر
شفرە گای لاپۆینت کێڤن سمیس ڕۆلی گای لاپۆینی بینی کە لە کۆتاییدا باسکرا
لەناو دارستان ڕێوی گەورە و خراپەکە ڕۆب مارشال
مۆردیکای ٢٠١٥ چارلی مۆردیکای دەیڤد کۆپ بەرھەمھێنەریش بوو
ڕێوڕەسمی ڕەش جەیمس بولگار سکۆت کووپەر
گەوجی یۆگا ٢٠١٦ گای لاپۆینت کێڤن سمیس
دۆناڵد تڕامپ ھونەری بڕەکەیە دۆناڵد ترامپ جێرێمی کۆنەر
ئالیس بەناو ئاوێنەکەدا تارانت ھایتۆپ / ماد ھاتەر جەیمس بۆبن
گیانەوەرە سەیرەکان و لەکوێ بیاندۆزیتەوە گێلێرت گلیندەرواڵد دەیڤد یەیتس دەرکەوتنی تایبەتی
ڕژێنە ڕەشەکە ٢٠١٧ تەکنەلۆجیای پزیشکی ناوکی سام ڕەیمی

کاسرین ھاڕدویک

سیۆدۆر مێڵفی

کورتە فیلم
چەتەکانی دەریای کاریبی: پیاوە مردووەکان چیڕۆک ناگێڕنەوە کاپتن جاک سپارۆ خواخین ڕۆنینگ

ئێسپێن ساندبێرگ

تیرۆرکردنێک لەسەر ھێڵی شەمەندەفەری تایبەت ئێدوارد ڕاچێت / جۆن کاسێتی کێنێس براناگ
شێرلۆک نۆوم ٢٠١٨ شێرلۆک نۆومس (دەنگ) جۆن ستیڤسۆن
مەیدانەکانی بەریتانیا چیک پورچس ماسیو کولین
دڕندە سەمەرەکان: تاوانی گریندەرواڵد گێلێرت گلیندەرواڵد دەیڤد یەیتس
پرۆفیسۆرەکە ریچارد براون وەین ڕۆبێرتس
شاری درۆکان روسێل پوول براد فەرمان بڵاوکردنەوەی فیلمەکە ڕاگیرا [١٤]
چاوەڕێکردن بۆ بەربەرییەکان ٢٠١٩ کۆلۆنێل جۆل سیرۆ گوێرا دوای بەرھەمھێنان [١٥]
میناماتا ٢٠٢٠ و. یوجین سمیس ئاندرو لێڤیتاس دوای بەرھەمھێنان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Labrecque, Jeff (June 8, 2012). "Tom Cruise, Johnny Depp, and the state of the modern Movie Star". Entertainment Weekly.
  2. ^ "Johnny Depp May Now Be The Biggest Movie Star Of All Time". NBC4 Washington.
  3. ^ "Top 100 Stars in Leading Roles at the Worldwide Box Office". The Numbers. Retrieved November 4, 2018.
  4. ^ Erenza, Jen (September 14, 2011). "Justin Bieber, Miranda Cosgrove, & Lady Gaga Are Welcomed Into 2012 Guinness World Records". RyanSeacrest.com. Archived from the original on September 25, 2011. Retrieved September 16, 2011.
  5. ^ "Alice in Wonderland". Box Office Mojo. Retrieved August 21, 2013.
  6. ^ Flores, Terry (August 14, 2015). "Johnny Depp Makes Surprise Appearance at Disney's D23 Expo". Variety. Retrieved August 14, 2015.
  7. ^ Geoff Herbert (October 31, 2014). "13 fun Freddy facts as 'A Nightmare on Elm Street' turns 30". Syracuse Media Group. Retrieved December 15, 2014.
  8. ^ JohnnyDeppMoviesList.org. "Johnny Depp A Nightmare on Elm Street". johnnydeppmovieslist.org. Archived from the original on 4ی Februaryی 2015. Retrieved February 21, 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٤ی شوباتی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Chris Nashawaty (March 26, 2014). "24 Stars' Worst Movies". Entertainment Weekly. Retrieved December 15, 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Britt Haye (December 7, 2013). "See the Cast of 'Platoon' Then and Now Read More: See the Cast of 'Platoon' Then and Now". Screen Crush. Retrieved December 15, 2014.
  11. ^ Tim Appelo (August 19, 2013). "Johnny Depp Makes Surprise Appearance at Hollywood Cemetery 'Cry-Baby' Screening". The Hollywood Reporter. Retrieved December 15, 2014.
  12. ^ Tim Appelo (August 19, 2013). "Johnny Depp Makes Surprise Appearance at Hollywood Cemetery 'Cry-Baby' Screening". The Hollywood Reporter. Retrieved December 15, 2014.
  13. ^ Michael Blitz; Louise Krasniewicz (2008). Johnny Depp: A Biography. Westport, Conn.: Greenwood Press. p. 67. ISBN 978-0-313-34300-1.
  14. ^ Roger Ebert (January 6, 1995). "Arizona Dream Movie Review & Film Summary (1995)". Roger Ebert Online. Retrieved December 15, 2014.
  15. ^ Roger Ebert (April 16, 1993). "Benny and Joon Movie Review and Summary (1993)". Roger Ebert Online. Retrieved December 15, 2014.
  16. ^ Roger Ebert (April 16, 1993). "Benny and Joon Movie Review and Summary (1993)". Roger Ebert Online. Retrieved December 15, 2014.
  17. ^ Roger Ebert (October 7, 1994). "Ed Wood Movie Review & Film Summary (1994)". Roger Ebert Online. Retrieved December 15, 2014.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری