جوگرافیای ئەرژەنتین

ئەرژەنتین دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەمەریکای باشوورە، ڕووبەرەکەی ٢٬٧٨٠٬٤٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە لەسەر ئاستی جیھان بە پلەی ھەشتەم دێت لە ڕووی ڕووبەرەوە. وڵاتێکی فیدراڵییە کە لە ٢٣ ھەرێم پێک ھاتوە، بوێنس ئایریس بەگەورەترین و پایتەختی ھەموو ھەرێمەکانی ئەرژەنتین دەناسرێت. ڕووبەرە کیشوەرییەکەی بریتییە لە زنجیرە چیاکانی ئەندێز لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئەتلەسی، ئەرژەنتین سنووری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ پاراگوای و بۆلیڤیا و ئوروگوای لە باکوور، چیلییش کەوتووەتە ڕۆژاوا و باشووری، دوورگەکانی ڤۆکلاند و مالڤێناس و جۆرجیای باشوور و ساندویچی باشوور وەک بەشێک لە دوورگەکانی ئەرژەنتین بانگ دەکرێت، بەڵام شانشینی یەکگرتوو داوای ھەموو ئەم دوورگانەی لە ئەرژەنتین کردەوە کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپڕاتۆرییەتەکەی، بەڵام بەگوێرەی ڕێککەوتنامەی جەمسەری باشوور وەک دوورگەکانی جەمسەری باشوور ناسێندران. نزمترین خاڵی: لاگونا دێل کاربۆنە ١٠٥ م ژێڕئاستی دەریا (لەنێوان پیورتۆ سان جولیان و ناوچەی سەرکردە لویس پێدرا بۆینا ھەڵکەوتوە لەھەڕێمی سانتاکروز) بەڕزترین خاڵی: ئەکونکاگوا، ٦٩٦٢ م لەئاستی دەریا بەڕزە، شاخێکە بەناوچەی چیای ئەبرادێل ئەکەی دا ڕەت دەبێت، بەبەڕزترین ڕێڕەوی جیھان دادەنڕێت بۆ شوفێری. سامانە سروشتییەکانی:دەشتەکانی دەوڵەمەندن بە پەمپاس و کاربۆن و مس و ئاسن و مەنگەنیز و نەوت و یۆڕانیۆم. دیاریکردنی ئەرژەنتین سەختە، وڵاتێکی ئاڵۆزە، بەھۆی بەرفراوانی ڕووبەرەکەی ناوچەیەکی گەورەی دارستانی ھەیە، ناوچە کەناراوەیییەکانی بایەکی سارد و وشکی ھەیە ناوچەیەکی باراناوی کەمەرەیی ھەیە لە خاڵی باکوور بۆ باشوور ٣٤٠ میل دەبێت.

کەش وھەوا و ژینگە دەستکاری

ئەرژەنتین بەشێوەیەکی گشتی کەش وھەوایەکی مامناوەندی ھەیە، بەڵام لەباشووری خۆڕھەڵاتی کەشێکی جەمسەری ساردی ھەیە لەبەری باشووری خۆڕئاواش کەشێکی نیمچە جەمسەری ھەیە، لە سان میگیل دی توکومان و مەندۆزا لەقەدباڵی زنجیرە چیاکانی ئەندێز بومەلەڕزە ڕووی داوە کە بە پەمپاس دەناسڕێت لە لوتکەکانی بایەکی توندو تیژی ھەیە بەجۆڕێک گەردەلول و ھەندێ جار باھۆز درووست دەکات. لەکۆتا لوتکەی باکووری کەشێکی کەمەڕەیی ھەیە بەڵام لەبەشی باشووری کەشێکی جەمسەری ھەیە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە کەش و ھەوایەکی جیاوازی ھەیە، لەبەشی باشووری کەشێکی ھەیە وەک کەش و ھەوای سوێد لەباکووری گۆی زەوی، کەش و ھەوایەکی نالەبار و باراناوی ھەیە بەجۆڕێک دارستانی بەرفڕاوان و چڕی درووست کردوە. ئەرژەنتین ھەندێ کێشەی ژینگەیی ھەیە کە بڕیتین لە پیس بوونی ئاوی ڕووبارەکان و لەناوبردنی دارستانەکانی، ئەرژەنتین زۆڕترین ئاستی بەرھەم ھێنانی فاسۆلیای سۆیای ھەیە کە خاکەکەی زۆڕ گونجاوە بۆ ئەم ڕووەکە، ئەرژەنتین بەھۆی کێشە ڕامیارییەکانەوە نەیتوانیوە ڕێگا بگڕێت لە پیس بوونی ژینگەی وڵاتەکەی بەم ساڵانەی دوایی میری چەندین ڕێککاری گرتە بەر یۆ بۆ پاککردنەوە و پاڕاستنی ژینگەکەی بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەمیش بەھۆی ئەم قەرزانەوەی بەم ساڵانەی دوایی کەوتووەتە ملی.

یەکینەکانی کارگێڕی دەستکاری

 
 
ناوچەی سەڵتە

ئەرژەنتین دابەش دەکرێت بۆ ٢٣ پارێزگا جیا لە بوێنس ئایریس ی پایتەخت کە سەربەخۆیی خۆی ھەیە بەم شێوازەی خواڕەوە:

  • بوێنس ئایریس (سەربەخۆ)
  • بوێنس ئایریس (پاڕێزگار)
  • کەتەمارکە
  • چاکۆ
  • چوبوت
  • کۆردۆبا
  • کۆڕییەنتێس
  • ئێنتریێ ڕیۆس
  • فۆڕمۆسا
  • گویو
  • لا پامپا
  • لا ڕیۆیا
  • مەندۆزا
  • میسیۆنێس
  • نەوکیێن
  • ڕیۆ نێگڕۆ
  • سەڵتە
  • سان گوان
  • سان لیوس
  • سانتاکروز
  • سانتا فێ
  • سانتیاگۆ دێڵ ئێستەرۆ
  • تییەڕا دێل فیوگۆ، ئەنتێرتیدا ئێ ئیسلاس دێل
  • توکومێن

ئەمانەش ببینە دەستکاری

دەریای ئەرژەنتین

سەرچاوەکان دەستکاری