جوودی بن عوسمان عەبەسی موڕوری (؟ - ١٩٨کـ) یەکەم نەحویی ئەندەلوس.

ژیان دەستکاری

شوێنی لەدایکبوون و گەورە بوونی جودی بن عوسمان و ڕاجیایی لەسەرە، ھەندێ سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە تۆلێدۆ لەدایکبووە،[١] سەرچاوەی تریش ھەیە دەڵێت لە شاری مۆڕۆر نزیک کۆردۆبا،[٢] ھەندێ سەرچاوەی تریش دەڵێن قەیڕەوان کە ئێستا لە تونسە.[٣] ئەو لە ھۆزی (آل طلحة العبسیین)ـە. جوودی چوو بۆ گرانادا بۆ خوێندنی نەحو پاشان چوو بۆ عێڕاق و لەوێ گەیشت بە ڕوئاسی و کیسائی و فەڕڕا، ئەمانەش بەناوبانگترین نەحوییەکانی کووفەن، نەحوی لە کیسائی وەرگرتووە و کۆپییەک لە پەرتووکەکەی لەگەڵ خۆی بردەوە بۆ ئەندەلوس، ئنجا لەوێ دەستی کرد بە وانە وتنەوە سەرەتا لە گرانادا پاشان لە کۆردۆبا لەسەر مەزھەبی کووفی،[٤] چەندەھا نەحوی لەسەردەستی ئەو دەرچوون،[٥] نەحو پێش ئەو لە ئەندەلوس لەسەر مەزھەبی بەسڕی دەوتراوە.[٦] لەگەڵ زانینی نەحو، ئاگادار بوو بە حاڵەتی ئەدەبی لە ئەندەلوس بەتایبەت شارەکەی خۆی کۆردۆبا. ئەو یەکەم نەحوییە لە ئەندەلوس  یەکەم کەسە تیایدا لەسەر نەحو بنووسێت، ئەندەلوسییەکان پێش ئەو لەسەر نووسراوەکانی ڕۆژھەڵات دەیانخوێند. جوودی ھەر لە کۆردۆبا مایەوە و خۆی خەریک کرد بە وانە  وتنەوە، تا کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٩٨ی کۆچی.[٧][٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ عمر فروخ. تاريخ الأدب العربي. دار العلم للملايين - بيروت. الطبعة الثانية - 1984. ص. 85
  2. ^ محمود الطناحي، مقالات العلامة الطناحي: صفحات في التراث والتراجم واللغة والأدب. القسم الأول. دار البشائر الإسلامية - بيروت. الطبعة الأولى - 2002. ص. 91
  3. ^ عبد الكريم الأسعد. الوسيط في تاريخ النحو العربي. دار الشروق للنشر والتوزيع - الرياض. الطبعة الأولى. ص. 147
  4. ^ أحمد الطنطاوي. نشأة النحو وتاريخ أشهر النُّحاة. دار المعارف - القاهرة. الطبعة الثانية - 1995. ص. 182.
  5. ^ عبد الهادي الفضلي. مراكز الدراسات النحوية. مكتبة المنار - الزرقاء. الطبعة الأولى - 1986. ص. 52
  6. ^ عمر فروخ، ج. 4، ص. 86
  7. ^ الفيروزآبادي. البلغة في تراجم أئمة النحو واللغة. دار سعد الدين - دمشق. الطبعة الأولى - 2000. ص. 102-103
  8. ^ عمر فروخ، ج. 4، ص. 85-86