لە کۆمپیوتەردا و لەسەر پلاتفۆرمی جاڤا، دەستەواژەی JavaBeans، جاڤابینز یان جاڤافاسۆلیا بریتین لە "کلاس" یان پۆلی جاڤا کەوا کۆمەڵێک object/شت کۆ بکەنەوە لەناو شتێکدا (فاسۆلیاکە). جاڤافاسۆلیە serializable (شایانی هەڵگرتنن)، وە ڕێگا ئەدەن کەوا مێتۆدەکانی هێنان getter و دانان setter بەکاربهێنرێ. ناوی bean یان فاسۆلیا بەکارهێنراوە بۆ ئەم ستانداردکردنە، تا کارێک بکات یەکەی نەرمەکاڵای بەکارهێنراوە دروستکرێ بۆ زمانی جاڤا.