لە مەنتیقدا، تەسەوور (بە عەرەبی: تصوّر‎، واتە بەشێوەبوون) بە شێوەیەک دەوترێ کە لە زەیندا دروست دەبێ و شتێک ناخاتە پاڵ شتێکی ترەوە. وەک شێوەیەک کە «مرۆڤ» و «زەوی» و «مەلی تیژباڵ» و «مانگ» و «خۆر» لە زەیندا پێک دێنن.[١] تەسەوور ئەو ناسیارییە سادە و سەربەخۆیەیە کە لە شتەکان ھەمانە بەبێ ئەوەی لەبارەیانەوە حوکمێکمان کردبێ. ئەگەر حوکم بکەین و شتێک بە ئەرێ یا بە نەرێ بخەینە پاڵ شتێکی تر، بۆ وێنە بڵێین «خۆر ڕووناکە» یا «زەوی خرتە»، ئەوە ئیتر ناوی تەسەوور نییە و، پێی دەڵێن تەسدیق.[٢]

تەسەوور دوو جۆرە: تاک و تێکڕایی. تەسەووری تاک ئەوەیە کە تەنیا یەک میسداقی ھەیە، وەک سوقرات، قازی محەممەد، دەریاچەی زرێبار. تەسەووری تێکڕایی ئەوەیە کە میسداقی زۆر بێ، واتە تاکەکان تێکڕا بیانبێ، وەک مرۆڤ، وڵات.[٢]

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ خوانساری, محمد (1398). منطق صوری. نشر دیدار. ٢٩.
  2. ^ ئ ا آریان‌پور، امیرحسین؛ دو منطق (١٣٨٩).