تەورێز

(لە تەبریزەوە ڕەوانە کراوە)

تەورێز (بە فارسی: تبریز‎، بە ئازەربایجانی: Təbriz) دووەم شاری گەورەی ئازەری زمان، شەشەم شاری گەورەی ئێران و ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێرانە.

تەورێز
تبریز
چەند دیمەنێکی شاری تەورێز
چەند دیمەنێکی شاری تەورێز
وڵات ئێران
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژھەڵات
شارستانتەورێز
ڕووبەر
 • شار٣٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٥ میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٢٬٣٥٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩١٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٣٥٠ مەتر (٤٬٤٣٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٣)
 • شار١٬٥۹٣٬٣٧۳ کەس[١][٢][٣][٤][١][٥]
 • پلەی لە ئێراندا
شەشەم
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (IRST)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (IRDT)
کۆدی تەلەفۆن٠٤١
وێبگەtabriz.ir

مێژوو دەستکاری

تەورێز مێژوویەکی کۆنی ھەیە و شارێکی گرینگ بووە لە ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکەدا. ریشەی ناوی (تەبریز) دەبێت ئازەری بێت، لە کۆندا تەورێز وتەبریز باووبوون و تەبرێز دەبێت لە تەڤرێزەوە ھاتبێت و کە لە ژێر کاریگەری فەرھەنگی فارسی بووەتە (تەبریز). کاتی خۆی کئازەریوردانی ھەدبانی کە ھاوەڵی صەلاحەدینی ئەیوبی بوون لە شام و میسر . ئەوانەی لە تەورێزەوە بوون ئاسەوارەکانیان ھەر بە تەورێزی ماوە. وەک مزگەوت و کۆلانی تەورێزی لە شاری‌ دیمەشق نزیک گۆڕی عاتگە درووستکراوی‌ سالی 1419ز و یادگارێکی میر غرس الدین خلیل التوریزی یە کە حاجب الحجابی میری مەملووکی دیمەشق بووە.[٦] ھەروەھا کاشی تەورێزی کە لە میسر ناودارە . لە کەسایەتیە ناودارەکان کە نازناویان تەورێزیە : عەلی شاە کوڕی ئەبوبەکری تەورێزی وەزیری سولتان ئیبن سەعیدی مەغۆلی بوو و لە تەورێز مزگەوتێکی مەزنی بنیات نابوو.[٧] ابن بطوطە لە باسی گەڕەکەکانی بەصرە ناوی میر رکن الدین العجمی التوریزی دێنێت کە حوکمڕانی شارەکە بوو.[٨] ھەروەھا ناوی (الشیخ الصوفی أبی العباس أحمد بن التوریزی) کە ھاوچەرخی محی الدین بن عربی بووە. و إسماعیل بن محمد بن أبی یزید بن الشیخ جمال الدین التوریزی.[٩] شاری تەورێز پێش ھاتنی مەغؤل و ئوغووزو سەلجووق ، شارێکی بچووک بوو لە ژێر دەسەڵاتی ئازەری بووه لە میرە ھەرە ناودارەوەکانی رەوەندی (روادی) میر حسینی رەوادی و میر وھشودان و میر مەملانن. ساڵی 1042 بومەلەرزەیەکی بەھێز نیوەی شارەکەی بە دانیشتووانەوە لە ناوبرد. لە ساڵی 1046 گەڕیدە ناصر خوسرەو بە تەورێزدا رەتبووەو باسی میر وھشودان دەکا کە میری ئەوسای تەورێز بووەو لە (سەفەرنامە)کەی‌ شاعێرێکی دیوە ناوی قەطران بووە کە شیعری بە زمانی باوی ئەوسای ئازەربێجان ھۆنیوەتەوە بەڵام زمانی تورکی ئازەری.[١٠]

دانیشتووان دەستکاری

ژمارەی دانیشتووانی تەورێز لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ١٫٥٠٠,٠٠٠ کەس بوە کە زۆربەیان ئازەربایجانین و بە زمانی ئازەری قسە دەکەن.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

[١][٢][٣][٤][١][٥]

  1. ^ ئ ا ب پ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری amar95 نەدراوە
  2. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Rah نەدراوە
  3. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Anaj نەدراوە
  4. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Irna2020 نەدراوە
  5. ^ ئ ا داڕێژە:یادکرد وب
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Julyی 2012. Retrieved 7ی Mayی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٦ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. أهم مساجد دمشق
  7. ^ [١] تاريخ الإسلام - ج 53 : ذيل تاريخ الإسلام : 701 - 750
  8. ^ [٢] ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ابن بطوطه‌ : تحفة النظار في غرائب الأمصار وعجائب الأسفار
  9. ^ [٣] ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. الموسوعة الشاملة - الضوء اللامع للسخاوى
  10. ^ [٤] سفرنامه - ناصر خسرو - الصفحة ٣٨