تۆنی تۆنی چۆپەر (بە ژاپۆنی: チョッパ) ئەو کەسایەتییەکی ناو زنجیرە ئەنیمێ و مانگای وەن پیسە و لە لایەن ئییچیرۆ ئۆداوە دروستکراوە. ئەو پزیشکی تایبەت بە دەستەی چەتەکانی کڵاو شەپقەیە. ئەو شەشەم ئەندامی دەستەکەیە و لە ڕووی ھاتنەوە ناوەوە پێنجەمە، و ھەروەھا ئەو بچووکترین ئەندامی دەستەکەیە. ئەو ئاژەڵێکی ئاسکە و میوەی ھیتۆ ھیتۆ نۆ می خواردووە و لە دوورگەی تەپڵەوە ھاتووە کە بەمەش دەبێت بە تاکە کەس لە گراندلاین لەدایکبووبێت.

تۆنی تۆنی چۆپەر "トニートニー・チョッパー"
کەسایەتیی وەن پیس
یەکەم دەرکەوتنمانگا: ژمارەی ۱۳٤
ئەنیمێ: ئەڵقەی ٨۱
دەنگئیکوی ئۆتانی
(ئەڵقەکانی ٨۳-۲٥۳, ۲٦٤ +)
کازوی ئێکورا
(ئەڵقەکانی ۲٥٤-۲٦۳، فیلمی ۷)
تەمەن۱۷ ساڵ
پیشەپزیشکی چەتەکان
ئەو کۆمەڵانەی بۆی دەگەڕێتەوەچەتەکانی کڵاو شەپقە
خەڵاتەکەی۱۰۰ بیلی
میوەی شەیتانھیتۆ ھیتۆ نۆ می
لە جۆری : زۆن (واتە : مرۆڤ)

سەرچاوەکان دەستکاری