تۆر: ڕاگنارۆک
فیلمێکە دەرچووە لە ساڵی ۲۰۱۷، لە دەرهێنانی تایکا وایتیتییە
تۆر: راگنارۆک (بە ئینگلیزی: Thor: Ragnarok) بریتییە لە فیلمێکی ئەمریکی لە دەرهێنانی تایکا وایتیتیە و لە نووسینی کڕەیگ کایل، ئێریک پیرسن و کریستۆفەر ئێل. یۆستە، فیلمەکە لە پاڵەوانێتی تۆم ھیدڵستن و بێنێدیکت کەمبەرباچ و ئیدریس ئیلبا و کەیت بلانشێت و کریس هیمسۆرس و ئەنتۆنی هۆپکینسە. فیلمەکە لە ساڵی ۲۰۱۷ کەوتۆتە سینەماکانەوە.[١]
تۆر: راگنارۆک Thor: Ragnarok | |
![]() | |
دەرھێنەر | تایکا وایتیتی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | کیڤن فیج |
نووسین | ئێریک بیرسۆن کڕەیگ کایل کریستۆڤەر یوست |
چەشنی فیلم | فیلمی سووپەر پاڵەوان، و خەیاڵ، و جوڵە، و سەرکێشی، و فەنتازیا |
کاست | تۆم ھیدڵستن بێنێدیکت کەمبەرباچ ئیدریس ئیلبا کەیت بلانشێت کریس ھێمسوۆرت ئەنتۆنی هۆپکینس جەیمی ئەلێکساندەر |
مۆسیقا | مارک موسرسبو |
وێنەگری سینەمایی | خافییەر ئەگیریزاروب |
ستۆدیۆکانی مارڤل | |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | واڵت دیزنی ستۆدیۆز موشن پیکچەرز |
ماوەی فیلم | ۱۱٥ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | جیهانی سینەمای مارڤڵ (ڕیزبەندی: ۱۷) وە زنجیرە فیلمەکانی تۆر (ڕیزبەندی: ۳) |
تێچوون | ۱٨۰ ملیۆن $ |
داھات | ٦٥۰.۱ ملیۆن $ |
بەشی پێشوو | تۆر: جیھانی تاریک |
چیرۆکدەستکاری
سۆر زیندانی دەکرێت لەلایەکەی تری کۆسمۆس وە خۆی دەدۆزێتەوە لە ڕکابەرییەکدا لە گەڵ کاتدا بۆ گەیشتن بە (ئاسگارد) و وەستاندنی (راگنارۆک) ... لە کاتێکدا هێلای"بێ بەزەیی" بۆتە هەڕەشەیەک بۆ سەر نیشتیمانەکەی و فۆلکرۆلە ئاسگاردییەکەی بە وێرانکردن و لەناوبردنی لە ڕێگەی هێزە گەورەکەی.[٢]
پاڵەوانێتیدەستکاری
- کریس ھێمسوۆرت لەڕۆڵی تۆر
- تۆم ھیدڵستن لەڕۆڵی لۆکی
- تێسا تۆمسۆن لەڕۆڵی ڤالکری
- مارک ڕوفالۆ بروس پانەر/هۆلک
- کەیت بلانشێت لەڕۆڵی هێلا
- جێف گۆڵدبڵوم لەڕۆڵی گڕاندماستەر
- ئەنتۆنی هۆپکینس لەڕۆڵی ئۆدین
- ئیدریس ئێلبا لەڕۆڵی هێمیدال
- رای ستیڤنسۆن لە ڕۆڵی فۆلستاگ
- کارڵ ئوربان لەڕۆڵی سکارگ
- بێنێدیکت کەمبەرباچ لەڕۆڵی دکتۆر ستیڤن سترەینج