ترانسفۆبیا

(لە ترەنسفۆبیاەوە ڕەوانە کراوە)

ترانسفۆبیا (بە ئینگلیزی: Transphobia) بە مانای ترس لە ترانسجێندەر دێت و جۆرێکی فۆبیایە.

کاردانەوەی نەرێنی جۆراوجۆرە بەرامبەر ئەو کەسانەی ترانسجێندەرن، ترانسفۆبیا (ترس لە ترانسجێندەر) بریتییە لە ھەستکردن بە ترس، ڕق، نائارامی، و توندو تیژی بەرامبەر ترانسجێندەر، کە بەگوێرەی جێندەرە کلتووریەکانی کۆمەڵگا ناجولێنەوە[١]

مناڵانی ترانسجیندەر لەوانەیە ھەست بە ھەراسانکردن، بێزارکردن بکەن و ڕووبەرووی توند و تیژی ببنەوە لە قوتابخانە کەسانی پێگەیشتووش ڕووبەرووی توندوتیژی و ھەراسان کردن و بێرێزی دەبنەوە لەناویشیاندا (گاڵتە پێکردن و سووکایەتی و بە ڕەگەزیان لە شوێنە گشتییەکان) و ھەڕەشە لێکردنیان لەوانەیە کەسانی ترانسجێندەر لەشوێنە گشتییەکان ھەست بە ناسەلامەتی بکەن، ھەروەھا کەسانی ترانسجێندەر لەوانەیە ھەنێک جار لە شوێنی کارەکانیشیان توشی سووکایەتی پێکردن یان دەرکردن ببن بە ھۆکاری ترانسجێندەر، یان پەسەندنەکردنیان لەلایەن کەسانی سیاسی و ئاینی وڵاتەکەوە

جگە لەوەش مەترسی توند و تیژی و فشار خستنە سەر و جۆرەکانی تری ھەڕەشە، کەسەکە بەرەو سترێس و خەمۆکی دەبات،[٢] و دەتوانێت ھەستی نەرێنی بۆ کەسەکە دروست بکات و کەسەکە بەرەو خۆ ئازاردان و ڕاکردن لە ماڵەوە و زیاترکردنی ڕێژەی ھەولدان بۆ خۆکوشتن بکاتەوە

لە جیھانی ڕۆژاوایی گۆرانکارییەکی بەرچاو ھەبووە لە سیاسەتەکان بەرامبەر گەشە پێدانی یەکسانی و دژە-توندوتیژی، زیاترلەوەش ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بە جیھاندا بڵاو بوونەتەوە بۆ ئەوەی زیاتر یەکسانی ڕەگەزی بچەسپێنن و پەسەندکردنی ڕەگەزی لە نەتەوەکاندا بڵاو بکەنەوە[٣]

بەھەڵە ڕەگەزلێنان دەستکاری

ھەڵسوکەوت یان ناولێنانێکە لەلایەن کەسی بەرامبەر کە لەلایەن ناسنامەی ڕەگەزی کەسی دیاریکراو ناگونجێت.[٤] ھەرچۆنێک بێت بەھەڵە ڕەگەزدانان دەتوانرێت بەبێ مەبەست و بەھەڵە بێت یان بەمەبەست بێت، نموونەیەک لەسەر بەھەڵە ڕەگەزلێنان ئەوەیە کە شێواز یان ھەڵسوکەوت لەگەڵ کەسی بەرامبەر بکەیت یان ناوێک و ناونیشانێک بدەیتە بەرامبەر کە ھەڵەیە بۆ کەسی دیاریکراو کە ھەڵەیە.[٥][٦] وەک بەکارھێنانی ناونیشانی "خاتوون"، "بەڕێز" بۆ کەسی بەرامبەر[٧] یان بەکارھێنانی ناو و ناونیشانەکانی پێشووتر بۆ کەسی دیاریکراو کە بەکارھێنانی "ناوی مردووی" پێدەوترێت ئەو ناوەی کە لەگەڵ کەسەکە ناگونجێت و چیتر کەسەکە خاوەندارییەتی ناکات بەشێوەی یاسایی.[٦][٨][٩] یان سووربوون لەسەر بەکارھێنانی شێواز، ھەڵسوکەوت، ناو و ناونیشانێک کە پێت وابێت بۆ کەسی بەرامبەر گوونجاوە بەبێ گوێدانە ناسنامەی ڕەگەزی کەسی دیاریکراو.

خەڵکی ترانسجێندەر پێش وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکان تووشی بەھەڵە ڕەگەزلێنان دەبنەوە[١٠]کەسانی ترانسجێندەر لەوانەیە لەلایەن دکتۆرەکان[١١] پۆلیس، میدیا، خێزانەکانیان تووشی ھەمان حاڵەت بن، کە وەک "شەرمەزارکردن"[١٢] "ئازاردان"، "دڵرەقی"[١٣]"تەنھا ژیانمان قورستر دەکات"[١٤] پێناسەی حاڵەتەکە کراوە، لێکۆلینەوەیەکی ٢٠١٨ لەسەر ١٢٩ کەسی ترانسجێندەر ئەنجامدراوە[١٥]کە لە ڕۆژنامەی تەندروستی گەنجان بڵاوکراوەتەوە باس لەوە دەکات "لەکاتی ھەر بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی، ئەو ناو و ناونیشانە دروستە بەکارھاتووە کە کەسەکە ھەڵیبژاردووە و بۆی گونجاو بووە، بەشێوەیەکی بەرچاو بووەتە ھۆی کەمکردنەوە و نەھێشتنی نیشانەکانی خەمۆکی، خۆکوژی لە کەسەکە"[١٦] بە شێوەیەمی دووبارەیی و بە ئەنقەست بەھەڵەڕەگەزلێنان بە

لە قوتابخانە دەستکاری

لە سیستمی خوێندن، زۆرێک لە کەسانی ترانسجێندەر ھەراسان دەکرێن و بەھەڵە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ڕاپۆرتی نێگەتیڤ لەبارەیانەوە دەردەچێت[١٧] ترانسجێندەرانی گەنج بەشێوەیەکی دووبارە ڕاپۆرت لەسەر ترس و دڵەڕاوکێ دەدەن لەسەر بەکارھێنانی توالێت و شوێنە تایبەتەکان، بەھۆی دووچاربوون بە ھەراسانکردن و خراپ مامەڵەکردن[١٨]

لە پیشە و کارکردن دەستکاری

ترانسفۆبیا خۆی لە پیشە و شوێنی کاریش دەدۆزیتەوە، ھەنێک لە کەسانی ترانسجێندەر کارەکانیان لەدەست دەدەن کاتێک دەست دەکەن بە چارەسەر پزیشکییەکان،[١٩]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Chrisler, Donald R. ; McCreary, Joan C. (2010). Handbook of Gender Research in Psychology, Volume 2. Springer. p. 366. ISBN 978-1441913555.
  2. ^ Transgender Awareness V Hart, Dec 17, 2015
  3. ^ "Tackling Discrimination on Grounds of Sexual Orientation and Gender Identity" (پی دی ئێف) (نەتەوەکان مافەکانی مرۆڤ)
  4. ^ Julia Serano (20 May 2009). Whipping Girl: A Transsexual Woman on Sexism and the Scapegoating of Femininity. Seal Press. ISBN 978-0-7867-4791-7.
  5. ^ Herman, Joanne (2009). Transgender Explained For Those Who Are Not. AuthorHouse. pp. 50–51. ISBN 978-1449029579.
  6. ^ ئ ا Bender-Baird, Kyla (2011). Transgender Employment Experiences: Gendered Perceptions and the Law. SUNY Press. pp. 5–24. ISBN 978-1438436746.
  7. ^ DeCecco, John (2012). Looking Queer: Body Image and Identity in Lesbian, Bisexual, Gay, and Transgender Communities (Haworth Gay & Lesbian Studies). New Jersey: Routledge. ISBN 978-0789004635.
  8. ^ Talusan, Meredith Ramirez (4 June 2015). "What 'deadnaming' means, and why you shouldn't do it to Caitlyn Jenner". Fusion. Retrieved 8 June 2015. ٧ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Fae, Jane (19 May 2015). "Changing your name should be a joyous moment, but for many it's a nightmare". The Guardian. London. Retrieved 8 July 2015.
  10. ^ Harrison, Kelby (2013). Sexual Deceit: The Ethics of Passing. Lexington Books. p. 12. ISBN 978-0739177051.
  11. ^ Ansara, Y. Gavriel; Hegarty, Peter (2011). "Cisgenderism in psychology: pathologising and misgendering children from 1999 to 2008" (PDF). Psychology & Sexuality. 3 (2): 137–160. doi:10.1080/19419899.2011.576696. S2CID 10589506. Retrieved 20 September 2013.
  12. ^ Ansara, Y. Gavriel. "Cisgenderism in Medical Settings: Challenging Structural Violence Through Collaborative Partnerships" (PDF). p. 95. Retrieved 20 September 2013.
  13. ^ Di Menna, Hillary (16 September 2013). "Gender Block: Media misgendering and Chelsea Manning". This Magazine.
  14. ^ Molloy, Parker Marie (23 August 2013). "The happy story of my transgender coming-out". Salon magazine.
  15. ^ Grossman, Arnold H.; Li, Gu; Pollitt, Amanda M.; Russell, Stephen T. (1 October 2018). "Chosen Name Use Is Linked to Reduced Depressive Symptoms, Suicidal Ideation, and Suicidal Behavior Among Transgender Youth". Journal of Adolescent Health. 63 (4): 503–505. doi:10.1016/j.jadohealth.2018.02.003. ISSN 1054-139X. PMC 6165713. PMID 29609917.
  16. ^ Vance, Stanley R. (1 October 2018). "The Importance of Getting the Name Right for Transgender and Other Gender Expansive Youth". Journal of Adolescent Health. 63 (4): 379–380. doi:10.1016/j.jadohealth.2018.07.022. ISSN 1054-139X. PMID 30286897.
  17. ^ "Transgender Bullying: A National Epidemic". nobullying.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 22 February 2016. ٢٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "Peer Violence and Bullying Against Transgender and Gender Nonconforming Youth" (PDF). National Center for Transgender Equality. May 2011. Archived from the original (PDF) on 5 October 2016. Retrieved 30 December 2016. ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ JoAnna McNamara (30 August 1996). "Employment discrimination and the Transsexual". Willamette University. Archived from the original on 10 September 2006. Retrieved 10 September 2006. ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.